سەردانەکەی سەرۆکی ئێران بۆ مۆسکۆ

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی چوارشەممە لە مۆسکۆ پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی.

ئەم سەردانەی ڕەئیسی بۆ مۆسکۆ لە کاتێکدایە کە وتووێژەکان بۆ بووژانەوەنی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران لە ڤییەنا بەردەوامە.

کرملن دەڵێت پوتن و ڕەئیسی تاوتوێی هاوکارییە دوولایەنەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە.

ڕەئیسیش ڕایگەیاندووە سەردانەکەی بۆ ڕووسیا دەشێت ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بابەتەکانی سیاسی، بازرگانی و پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.