توێژینەوە: ڤاکسینی سێهەم بەرگری زیاتر دژ بە ئۆمیکرۆن دەدات

ناوەندی دژە نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی لە وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا CDC دەڵێت بەڵگەی هەیە ڤاکسینی کۆڤید-19 دژ بە جۆری ئۆمیکرۆن کاردەکات.

لە دەرئەنجامی 3 توێژینەوە CDC ووتی پێ دەچێت ڤاکسینەکان بۆ ئەوانەی زیاتر لە 2 جار وەریانگرتوە بە شێوەیەکی باش کاربکات. توێژینەوەکانی وڵاتەیەکگرتوەکان یەکەمە لە شێوەی سەبارەت بە کاریگەری ڤاکسین لەسەر جۆری ئۆمیکرۆن.

یەکێک لە توێژینەوەکان دەڵێت دوای وەرگرتنی 3 ڤاکسینی جۆری ڤایزەر و مۆدێرنا، بۆمان دەرکەوتوە ڤاکسینەکان لە کەمکردنەوەی وەرگرتنی چارەسەر و دەستبەجێ سەردانی ناوەندی چاودێری کاریگەریان هەیە.

توێژینەوەکە دەشڵێت لە کاتی سەرهەڵدانی داڵتا و ئۆمیکرۆن، 3 ژەمە کووتانەکە لەسەر نەمانەوەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە بە رێژەی 90٪ کاریگەری هەبوە.

هەروەها دەڵێت سەردانی دەستبەجێ بۆ ناوەندی چارەسەر بە ڕێژەی 94٪ لە سەروەختی جۆری دەڵتا و 82٪ لە شەپۆلی ئۆمیکرۆندا کەمبونەتەوە.

توێژینەوەیەکی جیاواز سەنگی خستۆتە سەر گیان لە دەستدان، دەرکەوتوە ئەوانەی ژەمی زیاتریان وەرگرتوە دژ بە دەڵتا و ئۆمیکرۆن پارێزگاری و بەرگریان زیاتر بوە.

توێژینەوەی سێهەم گرنگی بەو کەسانە داوە ڤاکسینیان وەرگرتوە و دواتر تووشی کۆڤید-19 بوون، دەڵێت 3 ژەم لە فایزەر یاخود مۆدێرنا لای ئەو تووشبوونانەی دەرکەوتەی ئۆمیکرۆنیان هەبوە بەراوەرد بەوانەی بەرگریان هەبوە بە رێژەی 67٪ کاریگەری هەبوە.

دوو توێژینەوە دەردەخات ئەو بەرگریەی بەهۆی ڤاکسینەکانەوە بەدەست دێت، بەتێپەڕبوونی کات بە پلەی جیاواز کەم دەبێتەوە.

بەرێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان دکتۆر ڕۆشێڵ واڵنسکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپیدا ڕۆژی هەینی ووتی "ئەگەر کووتانت وەرگرتبێت و کوتانی سێهەمت وەرنەگرتبێت ئەوا تۆ ئاگاداری دوا هەواڵ نیت و دەبێت ژەمی سێهەم وەرگریت."

هەر لەمباریەوە واڵنسکی ووتی "ڕێژەی مامناوەندی ژمارەی تووشبوون بەئۆمیکرۆن لەسەر ئاستی نیشتمانی بە 5٪ کەمبۆتەوە، زۆرینەی لەو ناوچانەیە بەرزبوونەوەی تووشبوون تێیدا ڕویداوە. ووتیشی ڕۆژانە نزیکەی 744 هەزار و 600 تووشبوون لە 7 ڕۆژی رابردوودا هەبوە."

ئاگاهیشیدا لە هەندێک ناوچەی وڵات ئەگەری هەیە ژمارەی تووشبوونەکان بەرزبێتەوە.

ووتی "لە هەندێک ناوچەی وڵاتدا تووشبوون بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە کەمبۆتەوە، بەلام بەرزبوونەوە لە هەندێک کاتدا لە ناوچەی جیاوازدا هەبوە ، لەوانەیە لە 7 ڕۆژی داهاتوودا لە هەندێک ناوچەدا بەرزبوونەوەی تووشبوون ببینین."

دووهەم مانگ دەدۆزرێتەوە لە کۆمەلەیەکی خۆری دوور بەدەوری هەسارەیەکدا دەسووڕێتەوە

بۆ دووهەم جار زاناکانی گەردوون مانگێک دەدۆزنەوە بەدەوری هەسارەیەکدا لە سیستەمێکی خۆری دوور دەسووڕێتەوە. هاوشێوەی ئەو مانگەی یەکەم جار دۆزرایەوە، ئەم مانگە تایبەتمەندی هەیە ئاماژەیە ئەم جۆرە مانگانە لەوانەیە زۆر جیاواز بێت لەوەی لە کۆمەڵەی خۆردا هەیە.

زاناکان ووتیان ئامارەکانی تیلسکۆپی واڵایی ناسا کێپلر کۆی کردۆتەوە بەر لەوەی لە ساڵی 2018دا خانەنشین بکرێت، دەردەخات مانگەکە تیرەی 206 ئەوەندەی تیرەی زەویە، بەدەوری زەبەڵاحێکی گازدا دەسوریتەوە بەگەورەیی هەسارەی ناهی لە دوریی نزیکەی 5700 ساڵی تیشک لە سیستەمەی خۆرەوە بە ئاراستەی ناوچەی واڵایی سیگنەس Cygnus ساڵی تیشک ئەو دوریەیە تیشک لە ساڵێکدا تێدەپەڕێت واتە 9.5 ترلیۆن کیلۆمەتر.

تیرەی مانگەکە گەورەتر لەو 220 هەسارەیەی ناسراون و لە دەوری هەسارەکانی سیستەمی خۆر دەسووڕێنەوە و زیاترە لە 9 ئەوندی تیرەی مانگی زەوی.

دەیڤید کیبینگ پرۆفیسۆری زانستی گەردوون لە زانکۆی کۆلۆمبیا نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری Nature Astronomy نەیچەر ئەسترۆنۆمی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "لەوانەیە ناوکەکەی بەرد بێت لەگەڵ بەرگێکی تەنک، هەموو مانگەکانی سیستەمی خۆر بریتیە لە تەنی بەردین یاخود بەستەڵەک.

نزیکەی 5 هەزار هەسارە لە دەرەوەی سیستمەی خۆر دەستنیشانکراون بەراورد بە 2 مانگ لەو شێوەیە ناویان نراوە مانگی دەرەوە. توێژەرەوان دەڵێن ئەوە ناگەێنێت بڕوایەک هەبێت مانگەکان لە سیستەمی خۆرەکانی کەدا دەگمەنە، بەڵام چوونکە هەسارەکان بەلای گەورەییدا دەچێت دواتر بە ئاسانی بەدی بکرێت.

یەکەم مانگی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ئەوەی لە ساڵی 2018دا لە لایەن توێژەرەوانە باسی لێوەکرا هێشتا چاوەڕوانی داڵنیابوون لە زانیاریەکانی دەکرێت. گەورەترە بە قەبارەی هەسارەی نیبتۆن لە سیستەمی خۆردا. دەکەوێتە دوریی نزیکەی 7 هەزار ساڵی تیشک لە زەویەوە. پێکهاتەی گازی لە شێوەی هیچ مانگێکی سیستەمی خۆر ناچێت.

کیبینگ ووتی Exomoons واتە ئەو مانگ و هەسارانەی لە دەرەوەی سیستەمەی خۆری زەوین بریتیە لە خاکێکی زانیاری لە سەریان نیە و بە لاتینی بە واتای خاکێکێ نادیار دێت، ئێمە هیچ شتێک لە بڵاوبوونەوەی و سەرچاوەی نازانین. لەوانیە مانگەکان پێگەیەک بێت بۆ ژیان لە گەردووندا و لەوانەیە کاریگەری لەسەر توانای هەسارەکە هەبێت بۆ نیشتەجێبوون. لە دەیان ساڵی ڕابردوودا زۆر لە هەسارەکانی دەرەوە تێگەیشتووین، بەڵام مانگی دەرەوە ئەلەنگاریەکی دیارە لە زانستی گەردونی نوێدا."

توێژەرەوان "ڕێگای تێپەڕبوون"یان بەکارهێناوە، زۆر جار بەکار دێت بۆ دۆزینەوەی هەسارەی دوور لە قوڵایی واڵایدا.

سەرنجیانداوە خامۆشی لە پرشنگی ئەستێرەکەدا لە شێوەی تیشکیدا هەبوە کاتێک لە دەوری هەساری مانگ دەخولێتەوە و هەسارەیەک تێدەپەڕێت دواتر مانگێکی دەرەوە دێتە بەردەمی. تلسکۆپی کپلەر داتای لەسەر دوو تیپەڕبوونی لەو جۆرە کۆکردۆتەوە.

چالاکوانان دژ بە ڤاکسین لە وڵاتەیەکگرتوەکان خۆپیشاندان دەکەن

چالاکوانان ڕۆژی یەکشەممە لە واشنتن لە مۆنۆمینتی لنکن کۆبونەوە. لە نێوان گرووپی جیاوازی ئەمریکایەکاندا مشتوومڕ دژ بە ڤاکسین بڵاوبۆتەوە، لەوانە کەسانی سیاسی و بەرپرسانی خوێندنگاو وەرزشوانان و کارمەندانی بورای تەندروستیش. کاربەدەستانی تەندروستی گشتی دەڵین نزیکەی 20٪ی کەسانی گەورە لە وڵاتەیەکگرتوەکان ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.

خۆپیشاندان دژ بە وەرگرتنی ڤاکسین و هەبوونی کارتی کووتان لە ژمارەیەک پایتەختی ئەوروپا ڕۆژی شەممە بەرێوەچوو.

هەزاران کەس لە ستۆکهۆڵم دژ بە پێویستی مۆڵەتی ڤاکسین بۆ چوون بۆ جێگا داخراوەکان و گردبوونەوەی زیاتر لە 50 کەس خۆپیشاندانیان کرد .

لە پاریس خۆپیشاندەران ڕژانە شەقامەکانەوە، دژ بە کارتی نوێی کۆڤید-19، ئەوەی بڕیارە ڕۆژی 2 شەممە جێبەجێ بکرێت و سنوریک بۆ چالاکی نەکووتراوەکان دادەنێت، توانایان لە هاتوچۆ و چوونیان بۆ چێگاکان کەم دەکاتەوە، لەوانە یانەوە سینەماو بۆنە وەرزشیەکان.

ئاژانسی ئەسێۆشەیتید پرێس بڵاوی کردەوە خۆپیشاندەران لە هیلسنکی نارەزایی‌یان دژ بە کارتی کووتان دەربڕی، ئەوەی لەوانیە پێویست بێت بۆ چوون بۆ ڕێستۆرانت و جێگاکانی کە. خۆپیشاندەران لە پایتەختی فینلەندا دژ بە حکومەت ناڕەزایی‌یان دەربڕی کە ڕێگا بە دەسەڵاتی خۆچەیی و هەرێمی دەدات بتوانن ڕێوشوێنی فراون دژ بە ئۆمیکرۆن بگرنە بەر.

لە لایەکی کەوە لە ولایەتی ڤەرجینیا ئافرەتێک توومەتبار کرا بە هەڕەشەی ئانجامدانی تاوان دوای ئەوەی هەڕەشەی کرد بەچەکەوە بچێتە خوێندنگای منداڵەکەی بەهۆی داوای بەردەوامی بەرێوبەرایەتی خوێندنگاکە بۆ بەکارهێنانی ماسک.

ئیمیلیا کینگ ڕۆژی 5 شەممە لەکۆبوونەوەی بەرێوبەرایەتی قوتابخانەدا ووتی "منداڵەکەم ڕۆژی 2 شەممە نایەت بۆ قوتابخانە بە ماسکەوە، زۆر باشە .. ئەمە ڕوو نادات، تفەنگەکەم دێنم و ئامادە دەبم... ڕۆژی 2 شەممە هەمووتان دەبینمەوە." بەرپرسانی خوێندنگاکە دەستبەجێ کاربەدەستانی ئاسایشیان لەم هەڕەشەیە ئاگەدار کردۆتەوە.

ناوەندی جان هاپکنز بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ڤایرۆس زوانێکی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە جیهاندا تووشبوون بە کۆڤید-19 350 ملێۆنی تێپەڕاند، تا ئیستا 5.6 ملێۆن گیان لە دەستان هەبوە.

ناوەندەکە ووتیشی زیاتر لە 10 ملیار کووتانی دژ بە ڤایرۆی کۆرۆنا دراوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 01-24-2022