وردەکاری هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە لە شاری حەسەکە
Your browser doesn’t support HTML5
هێزە کوردییەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هاوکاری هاوپەیمانیەتی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا ماوەی چەند ڕۆژێک لە شەڕ و پێکدادانی چڕدا بوون لەگەڵ چەکدارانی داعش لە دەوروبەری زیندانی سەناعە لە حەسەکە کە سەدان داعشی تێدا زیندانی کراوە، هێرشەکەی داعش گەورەترین هێرش بوو لە سوریا، لە دوای شکستی خەلافەتەکەی