ئێران کەسێکی فەڕەنسی بە تومەتی سیخوڕیکردن 8 ساڵ زیندانی دەکات

دادگایەکی ئێرانی سزای هەشتساڵ زیندانیکردنی داوە بەسەر پیاوێکی فەرەنسی بە تۆمەتی سیخوڕی کردن. پارێزەرەکەی لە پاریس ڕۆژی سێشەممە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ئەو دادگاییکردنەی شەرمەزار کرد و بە شکڵی و بە بێ بنەما ناودێری کرد.

فیلیپ ڤال پارێزەری بەنجامین بغیێی تەمەن 36 ساڵ ڕایگەیاند ئەو لە مانگی 5 ی ساڵی 2020 لە کاتی گەشتێکیدا بۆ ئێران دەستگیرکراوە و لە ئێستادا مانی لە خواردن گرتووە. هەروەها بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران تومەتبار کراوە.

هەروەها وتیشی "ئەم بڕیارە دەرئەنجامی پرۆسەیەکی تەواو سیاسیە و هیچ بنەمایەکی نییە."

ئەو دادگایەی کە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا سازکرا بە "گاڵەتەجاڕی" ناودێری کرد و ئەوەشی خستەڕوو کە بەنجامین بغیێ " بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەرامبەر دادوەرە بێلایەنەکان دادگایی نەکراوە" و ئاماژەی بەوەدا کە ڕێگەی پێنەدراوە لیستی تەواوی تومەتبارکردنەکانی دەستبکەوێت.

بەنجامین بغیێ یەکێکە لەو دەیان هاووڵاتییە ڕۆژئاواییانەی کە لە ئێران دەستگیرکراون و لەلایەن ئەو چالاکوانانەی کە پێیان وایە بێتاوان بە بارمتەر ناودێردەکرێن و دەڵێن ئەوان بە فەرمانی سوپای پاسداران دەستبەسەرکراون بۆ ئەوەی برێک لەبەرنواندنی رۆژئاوا وەدەستبهێنن.

لە نێو ئەو کەسە بیانیە دەستبەسەرکراوانەدا نەتەوەکانی سێ زلهێزەکەی ئەوروپایان تیادایە کە بەشدارن لە گفتوگۆکانی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران کە بریتین لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا.

ڤال وتیشی " نابێت بەنجامین بغیێ لەلایەن ڕژێمێکەوە بە بارمتە بگیرێت کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هاوڵاتیەکی فەڕەنسی دەستبەسەر بکات و وەک ئاڵوگۆرکردنی دراو بەکاریبهێنێت."

ئەو وتیشی بەنجامین بغیێ بەهۆی مانگرتنی لە خواردنەوە کە تا ئەوڕۆکە وا بۆ مانگێک دەچێت زیاتر و زیاتر لاوازتر بووە.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس