پاسەوانانی کەناری یۆنان :سەرنشینێکی تری کەشتییە سووتاوەکە بە زیندوویی دۆزراوەتەوە

پاسەوانانی کەنارەکانی یۆنان گوتیان ئاگرکوژێنەوەکان کە خەریکی کۆژاندنەوەی ئاگری ئەو کەشتییەن ئەوەی لە یۆنانەوە بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوتبوو، ڕۆژی یەکشەممە کەسێکی تریان بە زیندوویی لەناو کەشتییەکەدا دۆزیوەتەوە، و ئەمەش هیواکان زیاتر دەکات لەوەی کە هێشتا گەشتیارە ونبووەکانی تر بە زیندوویی بدۆزرێنەوە.

بەپێی لێدوانی پاسەوانی کەنارەکان و ستافی کەشتیەکە، دوای ئاگرگرتنی کەشتی ئۆلۆمپیای یۆرۆفێری لە ڕۆژی هەینیدا، ڕزگارکەرەکان توانیویانە بەلایەنی کەمەوە 281 کەس لە کۆی 292 سەرنشین و تاقمەکەی ڕزگار بکەن، بەڵام چارەنووسی 11 کەس هێشتا دیار نییە و نەبینراونەتەوە.

ئاگرکوژێنەرەوەکان چەند ڕۆژێکە هەوڵ دەدەن ئاگری ئەو کەشتییە 183 مەتریە کۆنترۆڵ بکەن، و ڕێگە بۆ تاقمی فریاگوزاری بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن سەرنشینەکانی ئەو کەشتییە رزگار بکەن. دەسەڵاتداران تا ئێستا ژمارە و ئاماری گیانلەدەستداوانیان ڕانەگەیاندوە.

بەڕێوبەری ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاندوە ئاگرکوژێنەوەکان هێشتا خەریکی کۆژاندنەوەی ئاگرەکەن و بەدوای خەڵکی زیاتردا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بکەن.

بە گوتەی بەرپرسانی پاسەوانی کەنارەکان، لێکۆڵینەوەکان لەسەر هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەلایەن داواکاری گشتیەوە دەستپێکردووە.

کەشتییەکە لە ئیگۆمنیتسا لە یۆنانەوە بەرەو بەندەری برێندیزی بۆ ئیتالیا گەشتی دەکرد، و زۆربەی سەرنشینەکانی ئەو خاوەن بارهەڵگر و شۆفێرانە بوون کە کاڵاکانیان لەو ڕێگایەوە بەرەو ئەوروپاوە دەگواستەوە.