گواستنەوەی دوو کاروانی سەربازی لە ڕووسیاوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

شایەتحاڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە دوو کاروانی جیای کەلوپەلی سەربازی کە هیچ نیشانەیەکی دیاریکراویان لەسەر نەبووە لە سنووری ڕووسیاوە بەڕێکەوتوون بەرەو شاری دۆنتسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

پەیامنێرەکە لەو سنورەی ئەو دوو ناوچەیەی ئۆپۆزیسیۆندا بووە کە لایەنگری ڕووسیان، شایەنی باسە ڕۆژی دووشەممە مۆسکۆ سەربەخۆیی ئەو دوو ناوچەیەی ڕاگەیاند.

پەیامنێرەکەی ڕۆیتەرز ئەوەشی ڕایگەیاند کە کاروانەکە پێکهاتبوو لە نۆ تانک و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی شەڕی پیادە و کاروانەکەی دیکەشیان پێکهاتبوو لە بارهەڵگر و تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی.

ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە باری نائاسایی ڕاگەیاند و داوای لە هاوڵاتیانی خۆی کرد ڕووسیا جێبهێڵن، چونکە مۆسکۆ لە تازەترین هەڵوێستیدا پێشەنگی ئاگادارکردنەوەیەکی ئاڕاستەی ئۆکراینییەکان کردووە و ئۆکرانیاش دەستیکردووە بە چۆڵکردنی باڵوێزخانەکەی خۆی لە کیێڤ لە ترسی هەر هێرشێکی سەربازی سەرتاپاگیری ڕووسیا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز