ناتۆ کۆدەبێتەوە لە کاتێکدا ئۆکرانیا داوای ناوچەی دژە فڕین دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا 

وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ ڕۆژی هەینی لە برۆکسل کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە، هاوکات کیێڤ داوای لە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان کردووە ناوچەیەکی دژە فڕین دامەزرێنن یان فڕۆکەی زیاتریان بۆ دابین بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ئابوری و وێستەگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەردەوام داوای ناوچەی دژە فڕینی کردووە هەر لەوەتەی هێرشە داگیرکارییەکانی مۆسکۆوە تا ئەم سەروەختە کە زیاتر لە هەفتەیەکە، بەڵام هاوپەیمانانی ناتۆ هەنگاوێکیان ناوە ڕەنگە پەلکێشیان بکات بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا کە خاوەنی چەکی ناوەکیە.

لیتوانیا پێش کۆبوونەوەکە لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل ڕایگەیاند هاوپەیمانیەکە پەلکێشدەکرێت بۆ ناو شەڕەکە ئەگەر ناوچەیەکی دژە فڕین جێبەجێ بکرێت.

ئینگریدا سایمۆنایت سەرۆک وەزیرانی لیتوانیا گوتی "هەموو ئەو هاندانانەی کە باس لەوە دەکەن کە ناتۆ تێوەگلاوە لەو ململانێ سەربازییەوە نابەرپرسانەیە."

وەزیری دەرەوەی کەنەدا میلانی جۆلی دەڵێت "هێڵی سووری ناتۆ بۆ خۆلادان بوو لە وروژاندنی ململانێیەکی نێودەوڵەتی فراوانتر." بەڵام گوتیشی "پێویستە هەموو سیناریۆکان تاوتوێ بکرێن."

نووسینگەی سەرۆکایەتی فەرەنسا ناوچەی دژە فڕین بە "داواکارییەکی زۆر ڕەوا دەبینێت بەڵام زۆر سەخت بۆ جێبەجێکردنی" ناودێری دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە زلینسکی گوتی ئەگەر هاوپەیمانان داواکارییەکەی بۆ پاراستنی ئاسمانی ئۆکرانیا جێبەجێ نەکەن، ئەوا دەبێت لە جیاتی ئەوە فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ کیێڤ دابینبکەن.

لە کاتێکدا هێرشی زەمینی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بۆ سەر کیێڤی پایتەخت خاوبۆتەوە، سوپای ڕووسیا ناوچە سەرەکییەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی ئابوری سەرەکی مەدەنی بۆردومان کردووە، لەوانەش لە خارکیڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا لە باکوری ڕۆژهەڵات.

ئۆکرانا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند پاش شەڕێکی سەخت لە نزیک زاپۆریژیا شارە باشورییەکە؛ هێزەکانی ڕووسیا گەورەترین ویستگەی ئەتۆمیان لە ئەوروپا داگیرکردووە، هەرچەند ئاگر کەوتەوە لە بیناکانی ویستگەکە بەڵام خودی ویستگەکەی نەگرتەوە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.