پاکستان دەڵێت لە قەیرانی ئۆکرانیادا بێلایەنی هەڵدەبژێرێت

وەزیری دەرەوەی پاکستان، شا مەحمود قورەیشی، ئەو بۆچوونانەی ڕەتکردەوە کە بێلایەنی وڵاتەکەی لە قەیرانی ئۆکرانیادا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا خراپتر کردبێت.

پاکستان، کە وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمییە، تا ئێستا ڕووبەڕووی فشاری ڕۆژئاوا وەستاوەتەوە بۆ ئەوەی سەرکۆنەی رووسیا بکات بەهۆی داگیرکردنی ئۆکرانیاوە. لە جیاتی ئەوە، داوای دیالۆگ و دیپلۆماسی کردووە بۆ چارەسەری قەیرانەکە.

پاکستان گووتوویەتی دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتان باش بێت. بۆ ئەم کارە پێویستە خۆی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی بەدوور بگرێت.

لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، قوڕەیشی گوتی، "نامانەوێت بچینە هیچ بەرەیەکەوە. ئەندام بوونمان لە بەرەیەکی دیاریکراودا بە زیانمانبووە. نامانەوێت سازش لە بێلایەنیمان بکەین و ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە ئێمە دەنگمان نەدا."

قوڕەیشی مەبەستی لە بڕیاڕێکی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو کە زۆربەی وڵاتان دژی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە دەنگیاندا. پاکستان یەکێک بوو لەو ٣٤ وڵاتانەی کە دەنگی نەدا.

قوڕەیشی گوتی، " تاکە ڕێگای مانادار چارەسەرێکی دیپلۆماسییە."

پاکستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە کە ئەندامی ناتۆ نییە. قورەیشی گوتی ئەو بۆچوونەی کە پاکستان لەبەرەی رووسیادایە بۆچوونێکی هەڵەیە.

ڕۆژی شەممە، قورەیشی لەگەڵ هاوتا رووسەکەی سێرگێی لاڤرۆڤ قسەیکرد و نیگەرانی وڵاتەکەی لەبارەی "دواین بارودۆخی ئۆکرانیا" خستەڕوو. بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاند کە لاڤرۆڤ لەگفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا دژی بیرۆکەی ئەنجامدانی گفتوگۆ نەبوو لەگەڵ ئۆکرانیادا بۆ دۆزینەوەی "جۆرێک چارەسەر."

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا