چین خەرجیەکانی بەرگری زیاد دەکات

چین بڕیاریداوە خەرجیەکانی بەرگری خۆی بە ڕێژەی لە سەدا 7.1% زیاد بکات، کە ئەمەش بە گەورەترین خەرجی دادەنرێت لە ساڵی 2019 وە لە بواری بەرگری چیندا.

ئەم زیادکردنە لە خەرجییەکانی بواری بەرگری چینی زیادبوونێکی بەرچاوە، لەبەرئەوەی پێشبینی دەکرێت ئابوری چین لە مساڵدا نزمترین ئاست بەخۆیەوە ببینێت لە ماوەی دەیان ساڵدا، کە دەگاتە ڕێژەی لەسەدا 5.5.

جێی ئاماژەیە ئەو خەرجیانەی چین لە بواری بەرگریدا بە وریاییەوە لەسەرانسەری جیهان چاودێری دەکرێت، ئەوەش بەهۆی دۆخی ناڕۆشنی ئاکامی جەنگی ئۆکرانیاوەیە.

چین لایەنگری خۆی لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا ڕەتکردووەتەوە، یانیش خۆی بە دوورگرتووە لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە کە چین بە دوای قۆستنەوەی دەرفەتەکاندا دەگەڕێت بۆ داگیرکردنی تایوان.

بەیژینگ، تایوان بە پارێزگایەکی ناپاک و بێ بنەما دادەنێت و زۆر جاریش ئاماژەی بە پلانی خۆی کردووە سەبارەت بە داگیرکردنی تایوان بە زەبری هێز.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا