ئەمەریکا بڕی 14 ملیار دۆلار یارمەتی مرۆیی و سەربازی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

Your browser doesn’t support HTML5

یاسادانەرانی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە گەیشتنە ڕێکەوتنێک بۆ ناردنی بڕی 14 ملیار دۆلار لە یارمەتی مرۆیی و سەربازی بۆ ئۆکرانیا. ئەمەش وەک هەوڵی هەردوو پارتەکە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن هاوردەکردنی سوتەمەنی لە ڕووسیاوە قەدەغە کرد.