کۆشکی سپی: هەفتەی داهاتوو بایدن سەردانی ئەوروپا دەکات بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئۆکرانیا

جێن ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، سەرۆک جۆو بایدن لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی ئەوروپا دەکات بۆ وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕابەرانی ئەوروپا لەسەر داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆرکانیا.

بایدن لە 24 ی مانگی سێ لە بێلاڕووس لەگەڵ ڕابەرانی هاوپەیمانی ناتۆ و ئەوروپادا کۆدەبێتەوە.

سەردانەکەی بایدن پاش گەشتێکی هەفتەی ڕابردووی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس دێت بۆ پۆڵەندا و ڕۆمانیا، لەوێ لەگەڵ کاربەدەستان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی زیادبوونی قەیرانی پەنابەران بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و لەوێ پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی بایدنی بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ دووپاتکردەوە.