ئێران بەرپرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو هێرشە مووشەکیەی ڕۆژی یەکشەممە کە لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ئەنجامدرا. بەرپرسانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بنکەیەکی سیخوڕی ئیسڕائیلیان کردووەتە ئامانج بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیە بە تووندی ڕەتدەکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێکدا هێرشەکەی ئێرانی بە "قێزەون" ناوبرد و پشتگیری حکومەتی ئەمریکای دووپاتکردەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.
دەخیل شەمۆ لە مێزگردێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا تاوتوێی ئەم بابەتە لەگەڵ لەگەڵ دکتۆر بیلال وەهاب، لێکۆڵەر لە پەیمانگەی واشنتن بۆ کاروباری ڕوژهەڵاتی نزیک، وە یەریڤان سەعید، توێژەر لە پەیمانگەی کەنداو. یەریڤان سەعید ڕایگەیاند، "ئەمەریکا نایەوێت بە هۆی چەند سارۆخێک بۆ سەر هەولێر یا ناوچەیەکی تر بارودۆخی ناوچەکە و هەمووو جیهان ئاڵۆزتر بکات."
Your browser doesn’t support HTML5