کۆریای باشوور دەڵێت کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی هەڵداوە

سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ڕێنمایی مەیدانی دەدات لە بنکەیەکی هەڵدانی سەتەلایت

لە کاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی نیوان هەردوو کۆریا بە هۆی تاقیکردنە موشەکییەکانی کۆریای باکوورەوە تا دێت لەهەڵکشاندایە، سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند پێدەچێت کۆریای باکوور رۆژی یەکشەممە دیسان چەند مووشەکێکی مەودا کورتی هەڵدابێت.

لە کاتێکدا ئەم جۆرە موشەکانە بە بەراوەرد بە مووشەکی بالیستیکی گەورەی نێوان کیشوەرەکان (ICBMs) کەمتر سەرنجڕاکێشە، بەڵام کۆریای باکوور لەم ساڵانەی دواییدا چەند جۆرێکی نوێی لە سیستەمی مووشەکی زیاد کردووە بە جبەخانەیەکی گەورەی موشەکی بە مەبەستی ئەگەری هێرشەکانی بۆ سەر کۆریای باشوور.

سەرۆک ستونە هاوبەشەکانی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا بەبێ ئاماژەدان بە وردەکارییەکانی ڕایگەیاند و گوتی "بەیانی ئەمڕۆ لە کۆریای باکوور دەنگی هەڵدانی چەند موشەکێک بیستراوە، و سوپاکەمان چاودێری بارودۆخەکە دەکات لە ئامادەباشی تەواودایە."

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ گوتی سوپای کۆریای باکوور بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە شوێنێکی نادیارەوە لە پارێزگای پیۆنگانی باشوور چوار جار موشەکی هەڵداوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باشوور کۆبوونەوەیەکی دەستبەجێی لەسەر ئەم موشەک هەڵدانەی کۆریای باکوور ئەنجامدا.

ساڵی ڕابردوو کۆریای باشوور پلانێکی 2.6 ملیار دۆلاری پەسەند کرد بۆ دابینکردنی سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی ئیسرائیل بۆ پاراستنی خۆی لە دژی موشەک و جبەخانەی کۆریای باکوور.