ڕۆمیۆ حوزەیران: بەدواداچوونی جدی ده‌كه‌ین تا كاره‌ساتی مردنی هاوڵاتیان لەسەرەی وەرگرتنی موچە دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مە دژی مافی مرۆڤه

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت” لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەکو لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە بۆ باسکردنی گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین لە سەرەی موچەدا لە سلێمانی، بۆ ئەوەی بتوانین له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونێكی جددی بكەین، چونکە ئه‌مه‌ ڕووداوێكه‌ به‌ڕاستی ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی هه‌م جددی و هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر بكرێت كه‌ ناكرێت به‌وشێوه‌یه‌ بێت تا ئه‌م كاره‌ساتانه‌ جارێكی تر دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ دژی مافی مرۆڤه‌، حوزەیران دەشڵێت”ده‌بێت حكومه‌ت یاخود وه‌زاره‌تی دارایی ڕێگه‌چاره‌ی تری هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نه‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا به‌یانی و له‌وێ بخه‌وێت. ”

ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى لە مافی مرۆڤ

” ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی هه‌م جددی و هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر بكرێت ”

سەبارەت بە ئاگاداری لیژنەکەیان لە گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی لە سەرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لە سلێمانی، ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند” به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئەرکەکانی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵێ ئێمه‌ ئاگامان لێیه‌، هه‌ر له‌ یه‌كه‌م کاتژمێری ئه‌م ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌، به‌ڕاستی ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌ گروپی لیژنه‌ باسیانكرد و داوایانكرد بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كه‌وته‌ پشووه‌كانی نه‌ورۆزه‌وه‌،‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ ئێستا به‌شی هه‌ره‌ زۆریان خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرن له‌ سلێمانی و دهۆك و له‌شوێنه‌كانی ترن، به‌ڵام ئێمه‌ بڕیارمانداوه‌ وه‌كو مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بكات باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات و بتوانێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوونێكی جددی بكات، ئه‌مه‌ ڕووداوێكه‌ به‌ڕاستی ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی هه‌م جددی و هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر بكرێت كه‌ ناكرێت به‌وشێوه‌یه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت تائێستا ته‌نها قسه‌یه‌ و دیاریكردنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سۆشیال میدیا و له‌ شوێنه‌كانی تردا به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ به‌هیچ ناكات هه‌تا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی كار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكرێت. ”

”دواكه‌وتنی کاتژمێرێک ناردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لە لایەن بەغدادەوە ئه‌مجۆره‌ شتانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌”

ئایا ئێوه‌ چاره‌سه‌رتان به‌ده‌ر له‌ هه‌ڵوێست وه‌كو مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مان چ چاره‌سه‌رێكتان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌؟
لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی” خۆی خودی مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ زیاتر له‌چه‌ند ساڵێكه‌ كێشه‌ی مووچه‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌سته‌ یاخود به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد به‌داخه‌وه‌ هه‌ركاتێك به‌غداد ویستی شتێك له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بجوڵێنێت ده‌بینرێت مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت، دواكه‌وتنی کاتژمێرێک ناردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مجۆره‌ شتانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، چه‌نده‌ها كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌سه‌له‌ی مووچه‌وه‌ وه‌كو وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ند جارێك، به‌ڵام تائێستا به‌داخه‌وه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌. ”

”هۆکاری قەرەباڵغی ئەمجارەی بەردەم بانکەکان”

ڕۆمیۆ حوزەیران (سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ) وتیشی” من پێموایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی پشووه‌كان بووه‌ بۆیه‌ خه‌ڵك چووه‌ له‌به‌یانی زووه‌وه‌ یاخود شه‌وه‌كه‌ له‌به‌رده‌رگای بانكه‌كه‌ له‌وێ نوستووه‌، دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌وته‌ پێش ڕۆژێك پێش پشووی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه‌ بۆیه‌ خه‌ڵك هه‌وڵیداوه‌ به ‌تایبه‌تی خانه‌نشینه‌كان هه‌وڵیانداوه‌ به‌زووترین كات مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و ئیتر بچنه‌ ماڵه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان كه‌ چ به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژانه،‌ به‌ڵام پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدا نه‌ك ته‌نها لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌وانه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆنموونه‌ یاخود حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ دڵنیام خۆشیان به‌دواداچوونی جددی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه‌ جارێكی تر دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ دژی مافی مرۆڤه‌ به‌ڵام ئیتر خه‌ڵكه‌كه‌ چووه‌ له‌وێ خه‌وتووه‌ هه‌تا به‌یانی، من پێموایه‌ به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌ر مانگێك قه‌ڕه‌باڵغی خه‌ڵك ده‌بێت له‌به‌رده‌م بانكه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكدا ئه‌مه‌ وه‌كو خوویه‌ك بووه‌ به‌ڕاستی هه‌موو خه‌ڵك حه‌زده‌كات له‌هه‌مان كات و له‌هه‌مان ڕۆژدا و له‌هه‌مان سه‌عاتدا مووچه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌دیل-جێگره‌وه‌یه‌كی تر هه‌بێت، ده‌بێت حكومه‌ت یاخود وه‌زاره‌تی دارایی ڕێگه‌چاره‌ی تری هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نه‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا به‌یانی و له‌وێ بخه‌وێت. ”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئه‌م شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ خه‌ڵك كۆده‌بێته‌وه‌ و خه‌ڵك گیانله‌ده‌ستده‌دات ئه‌مه‌ پێشێلكاری مافی مرۆڤه‌؟

”به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌ڵام مووچه‌ ڕۆژی تایبه‌تی خۆی دیاریكراوه‌ و له‌و ڕۆژه‌ مووچه‌كان هه‌مووی دابه‌شده‌كرێن، به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن وه‌كو وتم ترسیان لێنیشتووه‌ پاره‌كه‌ ببڕێته‌وه‌ و پاره‌ نه‌مێنێت له‌ بانكه‌كاندا من پێموایه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ بووبێت به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین چونكه‌ هه‌تا له‌ نزیكه‌وه‌ به‌دواداچوون نه‌كرێت له‌ ناوچه‌كه‌ و خودی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئینجا دواتر ده‌توانین قسه‌ی باشتر و ڕاستگۆتر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكرێت. ”ڕۆمیۆ حوزەیران سەرۆکی لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکى لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وایوت ”

” ئێمه‌ له‌ڕووی مافی مرۆڤه‌وە ده‌توانیین به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین ”

ئایا به‌دواداچوون له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن؟

وەڵامەکەی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بەمجۆرە بوو”هه‌موویان په‌یوه‌سته‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌مه‌ كاری لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌ ،لیژنه‌ی دارایی و ئابوری هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ دەکەن ئه‌مه‌ كاری خۆیانه‌ چونكه‌ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك تایبه‌ته‌ به‌ كارێكی دیاریكراوی خۆی ئێمه‌ له‌ڕووی مافی مرۆڤه‌وە ده‌توانیین به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین. ”

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی قسەکانی ڕۆمیۆ حوزەیران لەم ڕاپۆرتەدا Mar.23.022