ئەمەریکا کۆبونەوەکانی دۆحە لەگەڵ تاڵیبان لەسەر ڕێگەگرتن لە خوێندی کچان هەڵدەوەشێنێتەوە

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند کە ئەمەریکا وتووێژە پلان بۆ داڕێژراوەکانی لە دۆحەی لەگەڵ تاڵیبان هەڵوەشاندووەتەوە پاش ئەوەی فەرمانڕەوای توندڕەوەی ئەفغانستان خوێندنی کچانی دواناوەندی قەدەغە کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی " ئێمە هەندێک لە بەشداریەکانمان هەڵوەشاندەوە، لەوانە کۆبوونەوە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە دۆحە و ڕوونمان کردەوە کە ئێمە ئەم بڕیارە وەک خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەنییەکانمان دەبینین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس