سەرۆک بایدن لە وارشۆ سەردانی پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکات

بڕیارە سەرۆک بایدن ڕۆژی شەممە لە وارشۆ وتارێکی سەرەکی پێشکەش بکات و تیایدا تیشکبخاتە سەر ئاستنگە جیهانییەکان بەهۆی داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیادا.

بەر لە وتارەکەی سەرۆک بایدن لە گۆڕەپانێکی وەرزشیدا چاوی بە پەنابەرە ئۆکرانییەکان و کارمەندانی فریاکەوتن کەوت. ئەو گۆڕەپانە پێشتر شوێنی کۆنسێرت و یارییەکانی تۆپی پێ بوو و ئێستا بووە بە پەناگەیەک بۆ پەنابەران و نێوەندی هاوکارییەکانیان بۆ ناونوسیکردنیان بۆ خوێندن و کار.

سەرۆک بایدن لە تویتێکدا دەڵێت " ئەم پاشنیوەڕۆیە سەردانی ئەو پەنابەرە ئۆکرانیانەم کرد کە هەڵاتوون بۆ پۆڵەندا. پێویست ناکات لە زمانی یەکتر تێبگەیت تا هەست بە سۆزەکانیان لە چاویاندا بکەیت. دەمەوێت سوپاسی هاوڕێم شێف هۆزێ ئاندرێس، تیمەکەی، و خەڵکی وارشۆ بکەم بۆ سینگ فراوانییەکانیان بۆ هاوکاری کردن."

لەوەتای داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە 24 ی مانگی دووەوە دەستیپێکردووە زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو ئۆکرانی لە وڵاتی خۆیاندا هەڵاتوون، زۆرترینیان کە زیاترە لە 2 ملیۆن کەس ڕوویان لە پۆڵەندای دراوسێ کردووە.