تاڵیبان ژنان لە ئەفغانستان قەدەغە دەکات بە بێ یاوەرێکی نێر گەشتی ئاسمانی بکەن

دوو سەرچاوە ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە تاڵیبان بە هێڵی ئاسمانی لە ئەفغانستان وتووە کە ژنان ناتوانن بە بێ یاوەرێکی نێر گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بکەن.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە تاڵیبان لە پابەندبوونی پێشوویان بە کردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی بۆ کچان پاشگەز بوونەوە، ئەمەش کۆمەڵێک ئەفغانی توشی شۆک کرد، و ئیدانەی دەزگا مرۆییەکان و حکومەتەکانی بیانی ڵێکەوتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی کۆبوونەوە پلان بۆ داڕێژراوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان لەسەر کێشە گرنگەکانی ئابوری بەهۆی بڕیارەکەی تالیبان لە ڕۆژی چوارشەممەدا، هەڵوەشاندەوە.

ئەو سەرچاوانە کە بەهۆکاری ئەمنی ناویان نەهێنراوە بە دەزگای ڕۆیتەرزیان گوت وەزارەتی ئەمر بە چاکە و ڕێگری لە خراپە لە ڕۆژی شەممەدا نامەیەکی ئاڕاستەی هێڵی ئاسمانی کردووە کە لەبەندە نوێیەکان ئاگاداریان دەکاتەوە.

گوتیشیان کە ئافرەتی بێ یاوەری نێر کە پێشتر بلیتەکانیان بڕێبوو، ڕێگەی گەشت کردنیان لە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە پێی دەدرێت. بەڵام گوتیان، چەند ژنێک کە بلیتیان هەبوو، لە ڕۆژی شەممەدا لە فڕۆکەخانەی کابول نەیانهێشتبوو گەشت بکەن.