داواکارێکی گشتی تورکیا داوا دەکات دۆسیەی کوشتنی جەمال خاشوقچی بگوازرێتەوە بۆ سعودیە

داواکارێکی گشتی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە داوای لەدادگایەکی ئەستەنبوڵ کرد کە دەستهەبڵگرێت لە دۆسیەی جەماڵ خاشوقچی کە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراو، و بگوازرێتەوە بۆ عەرەبستانی سعودیە. دەزگیرانەکەی تورکەکەی جەمال خاشوقچی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

ئەم بابەت لە کاتێکدایە کە تورکیا هەوڵی چاککردنەوەی پەیوەندییە ساردەکانی لەگەڵ سعودیەدا دەدات، کە لە دوای کوژرانی خاشوقچی لە ساڵی 2018 لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ، خراپتر بوو.

خەدیجە چەنگیز، دەزگیرانی خاشوقچی، دوای ئامادەبوونی لە دادگای سەرەکی ئەستەنبوڵ لە پەیامێکی سەر تویتی خۆی نووسی "دادوەرکە لە سەر خوازیاری عەرەبستان سعودیە داوای کرد دۆسیەکە بۆ ئەو وڵاتە بگوازرێتەوە و لە تورکیا بە کۆتایی بێت."

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی DHA، داواکاری گشتی گوتویەتی کەیسەکە " درێژەی کێشاوە چونکە فەرمانەکانی دادگا ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت لەسەر ئەو بنەمایەی کە گومانلێکراوەکان بیانین."

لە ٢ی مانگی ١٠ی ٢٠١٨دا، خاشوقی تەمەن ٥٩ ساڵی لە تورکیا سەردانی کونسوڵخانەی عەرەبستانی سعودیەی کرد بۆ جێبەجێکردنی کاری ڤیزای دەزگیرانەکەی کە هاووڵاتییەکی تورکیایە.

بە گوێرەی کاربەدەستانی ئەمەریکایی و تورکیا، تیمێکی تایبەتی سعودی ناوبراویان کوشت و تەرمەکەشیان پارچە پارچە کرد کە هەر نەدۆزرانەوە.

ئەو کوشتنە بوو بە هۆی توڕەبوونێکی زۆر لە ئاستی نێونەتەوەیی. ناوەندەکانی زانیاری ڕۆژاوا، مەحەمەد بن سەلمان، شای سعودیەیان تۆمەتبار کرد بە بڕیاردان لەسەر ئەو کوشتنە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەو کاتەدا گوتی کە فەرمانی کوشتن "لە بەرزترین پلەکان"ی حکومەتەوە دراوە بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئاماژە بە نێوی شازادەی ئەو وڵاتە بکات.

تورکیا لەگەڵ ئەوەدا نەبوو کە دادگاییەکە لە سعودی بکرێت، هەڵبەت خۆی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و ٢٦ی کەس بێ ئەوەی لە دادگادا ئامادە بن، دادگایی کراون کە بریتی بوون لە دوو کەسی نزیک لە نزیک لە شازادەی سعودیەوە.

تورکیا، کە تووشی دۆخێکی نالەباری ئابووری بووە و لە هەوڵی سەرمایەدانان و بازرگانیی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەیە، لە نەیارانی هەرێمی خۆی وەک سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب نزیک بووەتەوە.

ئەردۆغان لە مانگی یەکی ئەمساڵ گوتی پلانی هەبووە سەردانی سعودیە بکات ئەویش لە دەمێکدا کە تورکیا لە دۆخێکدایە کە بەهای شتوومەک لە سەدا پەنجای بەرز بووەتەوە.