عەرەبستانی سعودیە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکات

عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

شانشینەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعوودییە رۆژی هەینی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت "شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت."

بە شێوەیەکی نەریتئامێز، زۆربەی وڵاتانی کە زۆرینە موسڵمانن ڕەچاوی ئەو خشتە کاتییە دەکەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئایینی سعودیەوە دانراون، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، زۆرێک لەو وڵاتانە خشتەی گەردوونی خۆیان بەکارهێناوە.

هەروەها چوار وڵاتی دیکەی عەرەبی لە کەنداو؛ وڵاتی بەحرەین و کوەیت و قەتەر و ئیمارات ڕۆژی شەممەیان دەستنیشانکرد وەک یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان، بەڵام عومان ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی داهاتوو بکەن بە یەکەم ڕۆژی رەمەزان.

بە پێی خشتەی رۆژمێری مانگ هەر لە سەروەختی نوێژی بەرەبەیانەوە و بینینی تەواوەتی مانگ دەبێتە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان.

ئەو موسڵمانانەی کە پابەندن خۆیان بەدوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوە لە بەرەبەیانەوە تا بانگی ئێوارە، بە شێوازێکی نەریتی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیاندا رۆژوەکەیان دەشکێنن و خوانی ئێوارە پێکەوە دەخۆن.

هاوکات کاتی نوێژەکان لە رۆژانی ڕەمەزاندا موسڵمانان بە ژمارەیەکی زۆر لە مزگەوتەکان و بە تایبەتی شەوان کۆدەبنەوە.

زیاتر لە یەک ملیار و نیو موسڵمان لە جیهاندا هەیەو زۆرێک لەو وڵاتانە پابنەد دەبن بە مانگی رەمەزانەوە.