بەهۆی تەقینەوەیەک لە پایتەختی ئەفغانستان بەلایەن کەم 15 کەس برینداربوون

بە وتەی شایەتحاڵەکان، لە دەرئەنجامی تەقینەوەیەک ڕۆژی یەکشەممە لە ناوەندی کابولی پایتەختی ئەفغانستان 15 کەسی برینداربوون.

هەرجەندێکە هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە ڕوون نەبۆتەوە، نە هیچ کەسێک بەرپرسیاریەتی خستۆتە ئەستۆ، و نە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان هێچ لێدوانیکیان لەسەر هێرشەکە داوە.

تەقینەوەکە یەکەم جار بوو لە پایتەختی ئەفغانستان ڕووبدات لەگەڵ ئەوەی سەرکردەکانی تاڵیبانی ئەفغانستان لە مانگی هەشتەوە ڕێوشوێنی تۆندی ئاسایشییان گرتۆتە بەر لەوەتەی دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە.

هێزەکانی تاڵیبانیش دەیان خاڵی پشکنینیان لە سەرانسەری شارەکەدا داناوە.

شایانی باسە گەورەترین هەڕەشەی کە ڕووبەڕووی تاڵیبان دەبێتەوە ، لە گروپی بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە پارێزگای خوراسان یان ئای ئێس-کەی هاتووە، کە تاڵیبان لە ناو مۆڵگەی خۆیان لە ڕۆژ هەلاتی ئەفغانستاندا هێرشی لەسەرکردوون.

لە راگەیەندراوێکدا، ئای ئێس-کەی، ڕایگەیاند، کە ئۆتۆمبێلێکی تاڵیبانیان لە کابول کردووەتە ئامانج و هەموویان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراون. بەڵام تالیبان هیچ لێدوانێکی نەداوە و نە ئەم تەقینەوەیەی پشتڕاتکردۆتەوە.

بەیاننامەکەیان هەروەها باسی لە تەقینەوەیەک لە شاری هیرات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان تێدا هاتبوو، کە گوایە بە ئامانجگرتنی کەمینەی موسوڵمانانی شیعەی لە وڵاتەدا ئەنجامدراوە.