کورد لە هەندەران

چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیری سوید و سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە تاران (ئارشیو)

چەند ڕۆژ لەمەوپێش سمینارێک لە پەرلمانی سوید پێک هات کە نوێنەرانی پارتەکانی کورد تێیدا بەشدار بوون.

سەبارەت بە دۆخی تێکوشانی سیاسی لە ئەوروپا و ئایا کام لایەنی ئەوروپایی زیاتر لایەنگری لە مەسەلەی کورد لە کوردستانی ئێران دەکەن، بەرنامەی ڕوانگە میوانداری دوو بەشداربووی ئەم سمینارەی کرد:

کەمال حەسەن پوور، چالاکی سیاسی

چیا عەلیار، رۆژنامەوان

حەسەن پوور پێیوایە پێوەندی پارتە سیاسییەکانی سوید لە گەڵ پارتەکانی کوردستانی ئێران هەوراز و نشێوی بەخۆیەوە دیوە و هەموو پارتێکی سیاسی لە ڕوانگەی خۆیەوە بەرژەوەندی خۆی لەبەرچاو دەگرێت. ئەو جەخت دەکات کە دەبێت ئەو پەیوەندییە بەرقەار بێت، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەر دوو لایەندا بێت.

بەڕێز عەلیار پێیوایە خوێندنەوەیەکی نوێ لە سیاسەتی نێونەتەوەییدا پێویستە. گرنگ ئەوەیە کە لایەنی پێوەندیدار کێیە و کێ وەرگری پەیامەکەیە و لە چ پلەیەکی سیاسی دایە. ئەو وای دەبینێت کە باشترە دەگەڵ لیبڕالەکان پەیوەندی بەرقەرار بکرێت، چونکە ئەوان لە مەسەلەی ئێراندا زۆر ڕاشکاوانە تر هەڵویست دەگرن.

Your browser doesn’t support HTML5

تێکۆشانی پارتەسیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە ئەوروپا