هەسارەی نیپتۆن تا دێت ساردتر دەبێت

هەسارەی دووری نیپتۆن کە بریتیە لە بەستەڵەک و هەسارەیەکە لە دەرەوەی سیستەمی خۆر، وەک جیهانێکی نادیارە، ئەوەندەی کە ناوبانگی گەورەتر دەبێت، زاناکانی گەردوونناسی تووشی سەرسوورمان بوون لە دابەزینی لە پڕی پلەی گەرمی بەرگی هەوای لە 20 ساڵی ڕابردوودا.

بە سەنگ خستنە سەر چینی ستراتۆسفیر ئەو ناوچەیەی تاڕادەیەک کەشی ئارامە لە سەرووی چینی کەش ئاڵۆزدا زاناکان پێشبینی دەکەن بەهاتنی سەرەتای هاوین لە بەشی باشووری نیبتۆن پلەی گەرمی بەرز تۆماربکەن لەو ڕووەی لە هەسارەی زەویەوە دەبینرێت، کە وەرزێکە بۆ 4 دەیە بەردەام دەبێت. لەبری ئەوە سەرنجیانداوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی زۆر نزم بۆتەوە.

توێژینەوەکە پشتی بە زیاتر لە 95 وێنە بەستوە بە تیشکی ژێر سوور گیراون، وێنەکان بە تلسکۆپەکانی زەوی گیراون لە نیوان ساڵانی 2003 تا 2020 لە بنکەکانی هاوایی و چیلی، زۆرینەی تیلسکۆپەکان زۆر گەورەن سەر بە چاودێریی واڵایی ئەوروپای باشوورن. ئەمش دوا خەمڵاندنی گشتیە بۆ پلە گەرمای بەرگی هەوای نیپتۆن.

مایکڵ رومان، توێژەرەوەی دوای دکتۆرا لە زانکۆی لیستر لە ئینگلتەرا و نوسەری سەرەکی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستی هەسارەکاندا بڵاوکرایەوە دەڵێت "پلەی گەرمای ستراتۆسفیری نیپتۆن بە بڕی 8 پلەی سەدی دابەزی بۆ 117 پلەی سەدی ژێر سفرەوە بەدرێژایی 17 ساڵی چاودێری. لە بەرامبەردا پلەی گەرما لە چینی تربۆسفیردا لە نیپتۆن کە ساردترین چینیە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا نەهاتوە لە کاتێکدا گەشتۆتە 223ی سەدی ژێر سفر.

نپتۆن لە نێوان 8 هەسارەدایە کەمترین زانیاری لەسەری هەیە لە کۆمەڵەی خۆردا، بەهۆی دووری زۆری سەختە توێژینەوەی لەسەر بکرێت. سەتەلایتی ڤۆیجەر2ی ناسا تەنها سەتەلایتە گەشتۆتە نزیکی، لەساڵی 1989دا گەیشتە نزیکترین جێگا لەو هەسارەیە.

رومان گوتیشی "لەو باوەڕەدام نیپتۆن جێگای سەرنجە بۆ زۆرێک لە ئێمە، چونکە هێشتا کەم لەسەری دەزانین."

گۆڕانکاری لەپلەی گەرمادا بەشێوەیەکی ناریک دابەش بوو بوو، لەگەڵ گۆڕانکاریە هەرێمیەکان.

ناوچەکانی باشوور ساردبوونەوە، دواتر پلەی گەرمایان بەرز بوویەوە، دوای ئەوە سارد بویەوە. پلەی گەرما لە هێلەکانی ناوەڕاست لە سەرەتادا نەگۆڕبوو بەر لەوەی بە قۆناخ دابەزێت.

لە سەرەتادا پلەی گەرمای جەمسەری باشور بەشێوەیەکی کەم دابەزی بەر لەوەی پلەی گەرما بەشێوەیەکی زۆر لە نێوان ساڵانی 2018 و 2020دا بەرزبێتەوە.

ڕومان گوتی "لەو باوەڕەدام دابەزینی گشتی لە پلەی گەرمادا لەوانیە بۆ گۆڕانکاری کیمیاوی بەگەڕێتەوە لە بەرگی هەوادا، ئەوەی وەڵامدانەوەی بۆ تیشکی خۆری وەرزیە گۆڕاوەکان هەیە، لە دواێشدا گۆڕانکاری لەسەر ئاستی کاریگەری ساردبوونەوەی بەرگی هەوا هەیە.

مامناوەندی تیرەی نیپتۆن نزیکەی 49250 کیلۆمەترە بەمەش بە 4 ئەوەندە لە زەوی گەورەترە. خولگەی 30 ئەوەندەی دورەیی خولگەی زەوەیە بە دەوری خۆردا، لە دوریەک بە 4.5 ملیار کیلۆمەتر دادەنرێت، پێویستی بە 165 ساڵی زەوی بۆ تەواو کردنی یەک خولانەوە بەدەوری خۆردا و تەواوکردنی ساڵێک.

هەسارەی بچووکی پلۆتۆ لە زۆر کاتدا لە دوورییەکی زیاترە، بەڵام خولگەی وەک شێوەی هێلکە هەندێکجار نزیکتری دەکاتەوە لە خۆر زیاتر لە نیپتۆن.

نپتۆن و ئۆرانۆسی نزیکی، بە زەبەلاحی بەستەڵەک دادەنرین، بە پێچەوانەی زەبەلاحە گازیەکان وەک هەسارەی ناهی و کەیوان. نپتۆن وەک هەسارەکانی دیکە ڕووی پتەوەی نیە، کەشێکی داینامیکی هەیە بەشێوەیەکی سەرەکی لە هایدرۆجین و هیلێۆم، لەگەڵ بڕێکی کەم لە گازی میسان، وەک کەپرێک زۆرینەی ئەمۆنیای تواوەیە لە ئاودا و ناووکی پتەوە. بەهێزتین با لەسەر ڕوی نیپتۆن هەیە، لەسەر هەسارەکانی کە بەوشێوەیە نیە.

T

زاناکانی گەردوون دوورترین گەلەکسی تائێستا دەدۆزنەوە

کیپ‌کاناڤراڵ (فلۆریدا)-(ڕۆیتەرز) – زاناکانی گەردوون گەلەکسیەکیان دۆزیوەتەوە تائێستا دوورترینە، ئەمەش دۆزینەوەیەکە ڕوانگەی زاناکان بۆ گەردوون بۆ نزیکەی 700 ملێۆن ساڵ دەگەڕێنیتەوە دوای باوەڕبوون بە بوونی.

ئەوتیشکەی لەو گەلەکسیەوە هاتوە، ئەوی زاناکان بە z8_GND_5296 ناوی دەبەن، نزیکەی 13.1 ملیار ساڵی ویستوە بۆ گەیشتن بە تلسکۆپی هابڵ لە واڵاییدا، هاروەها بە ناوەندی کێک لە دورگەی هاوایی لە ئۆقیانوسی ئارامدا، هەردوکیان لە ڕێگای تیشکی ژێر سوورەوە گەلەکسیەکەیان بەدی و تۆمار کردوە.

توێژەرەوەی سەرەکی ستیڤن ڤینگڵشتاین، پرۆفیسۆری یاریدەر لە زانکۆی تکساس لە ئویستن گوتی "ئێمە زانیاری زۆر لەسەر ناوچەکە کۆدەکەینەوە و سەختە لە ئێستادا تێیبگەین".

ئەوی جێگای سەرسوورمانە، لەنێوان 43 گەلەکسی دوردا پاڵێوراو z8_GND_5296 تەنهابووە بەڵگەی کیمیای بنەڕەتی پێویستی تێدا بوە بۆ دڵنیابوون لە دووری.

ڤینگڵشتاین و یاوەرەکانی پرسیاریان لادروست بوو، ئایا بەڵگەیان بۆ نهێنیەکەی گەورە دەست کەوتوە، چۆن تیشک بەو هەموو ئەستێرە و گەلەکسیە سەرەتایەکاندا تێپەڕیوە کە ڕوپۆشێکی نادیاریان لە گازی هایدرۆجین لەسەرەتای بوونی و مێژوویدا هەبوە؟

زاناکان لەو باوەڕەدان لە قۆناغێکدا، تیشکی سەرو وەنەوەشەیی بە وزەی بەرز لە ئەستێرە تەقیوەکاندا ئەتۆمی هایدرۆجینی لە نێوان گەلەکسیەکاندا دابەش کردوە بۆ ئەلیکترۆن و پرۆتۆن. کە هەرئەوەندە بارگاوی بوون، هایدرۆجین بۆتە گەێندەری ئەلیکتریک و دوای ئەوە تیشکی شی نەکردۆتەوە.

لەوانەیە ئەوە لەسەروەختی هەبوونی z8_GND_5296دا ڕوویدابێت.

گەلەکسیەکەی قەبارەی نزیکەی ملیارێک ئەوەندەی قەبارەی خۆرە، دوو تایبەتمەندی هەیە نائاسایین، کە لەوانیە هۆکار بێت بۆ بینینی، لە کاتێکدا گەلەکسیەکانی ئەگەری هاوشێوەیان هەیە، بەو جۆرە نین.

یەکەم- z8_GND_52968 ئەستێرە بە خێرایی دروست دەکات، بەنزیکەی 100 ئەوەندە لە گەلەکسی کاکێشان زیاتر ئەستێرەی تێدا بڵاودەبێەوە، بۆیە لەوانیە زۆر پرشنگدارتر بێت لە گەلەکسیەکانی پێشتر باڵێوراوبوون.

دووهەم – پێکهاتەی تێدایە بە ڕێژەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر لە هایدرۆجین و هیلێۆمی قورستر.

زاناکان گوتیان ئەم پێکهاتانە لە ڕێگای یەکگرتنی ناوەکیەوە لەناو ئەستێرەکاندا دروست دەبێت، بۆیە یان ئەوتا گەلەکسیەکە پاشماوەی تێدایە تەقیونەتەوە بۆ ئەستێرەی زۆر و گەورە، یاخود لە جێگایەکدا دروست بوون لە واڵایی‌دا پێشتر پاشماوەی نەوەیەکی پێشتری ئەستێرەی لێبوە.

پۆیزن پیڵ دەستنیشاندەکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی داواکەی ئیلۆن مەسک بۆ کرینی تویتەر

ئەنجومەنی بەرێوبەرایتی تویتەر ڕۆژی هەینی بەکۆ دەنگیان‌دا بۆ بەکارهێنانی تاکتیکێک بەناوی حەبی ڕێگی لە دووگیانبوونی ژەهراوی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئیلۆن مەسک بۆ دەست بەسەرانەگرتنی بەسەر کۆمپانیاکەدا.

ئەگەر توانای پشکەکانی ئیلۆن مەسک لە کومپانیای تویتەردا بگاتە 15٪ یان زیاتر، ئەوا حەبی ڕێگری لە دوگیان بوونی ژەهراوی کاری خۆی دەکات.

مەسک پێشتر ئەم هەفتەیە وەک گەورە بەشدارێک ئاشکراکرا بەتەنها لە کۆمپانیاکەدا بە ڕێژەی 9.2٪ی پشکەکانی هەیە، 43 ملیار دۆلاری خستە ڕوو بۆ کڕینی کۆمپانیاکە و دواتر بەرزیکردەوە بۆ 54.20 ملیار دۆلار.

بڕی نرخەکەی مەسک نرخی زیاتر دەخاتە سەر پشکەکانی تویتەر لە بازاری بۆرسەدا کە لە ئێستادا کەمێک زیاترە ل 45 دۆلار بۆ پشکێک.

کاتێک مەسک ئۆفەرەکەی خستە ڕوو مەخابوونی خۆی دەربڕی لە هەڵوێستی کۆمپانیاکە لە ئازادی ڕادەربڕین.

مەسک گوتی "لەوباوەڕدام ئازادی ڕادەربڕین پێویستە بۆ کۆمەڵگایەی دیموکراتی گاریگەر، لەوەتێدەگەم لە ئێستادا ئەم کۆمپانیایە برەو ناسەنێت و خزمەتی پێویستی کۆمەڵگا بەو شێوەیەی ئیستای ناکات".

لەبری دانگدان بە ئۆفەرەکی مەسک لەلایەن بەشدارانی تویتەرەوە، ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیاکە ڕۆژی هەینی بۆ بەشداربوانی ووتی لەبری ئەوە دەرفەتی کڕینی زیاتر بۆ پشکەکانی دەرەخسێنیت بە داشکانی گەورە، بەمەش بەشێوەیەکی کاریگەر نرخی پشکێکی دادەبەزێت.

کۆمپانیاکە ووتی پلانەکە "لە ئەگەری دەستبەسەراگرتنی قەوارەیەک بەسەر تویتەردا لە رێگای کەڵەکەبوونی بازاری کراوە بێ خەرجکردنی زیاتر توانیەکی گونجاو بەهەموو بەشداران دەدات.

پلانەکەی ئەنجومەی بەرێوبەرایەتی تویتەر بۆ ماوی ساڵێک کاری پێدەکرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا 04-18-2022