د. بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “دەستپێشخەرییەکەی هەرێم لە بەغداد پێشوازی گەرمی لێ‌کرا، ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد ئه‌وه‌یه پێیان ده‌ڵێین، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌م كێشه‌یه (کێشەی هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت) چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بده‌ن یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌ربچێت و ببێته بنه‌مایه‌كی ده‌ستوری و كێشه‌كه له‌قوڵاییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، د. بێوار خنسی سەبارەت بە هەناردە و فرۆشتنی غازی سروشتی هەرێم دەڵێت“ ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێمه بكه‌ن هه‌م به‌غداد و هه‌م كۆمپانیای بیانی له‌دۆخێكی هێمن سه‌قامگیر بێت ده‌توانین پێكه‌وه به‌رهه‌می گاز زیاد بكه‌ین ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ ناوخۆ بەکاری بهێنین، به‌هاوكاری عێراقیش ئه‌وه‌ی زیاد بێت ده‌توانیین بینێرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی توركیا كه باشترین ڕێگایه و كورترین ڕێگایه ئه‌گه‌ر بتوانین ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ڕاده‌یه‌ك گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی جیهان بكات، ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه، ئێمه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كه‌ین دواتر ئه‌و گازه سروشتیه ده‌نێرین بێ ئه‌وان ناكرێت ئه‌وه. “
“دەستپێشخەرییەکەی هەرێم لە بەغداد پێشوازی گەرمی لێ‌کرا“
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت، لەسەرەتای قسەکانیدا، د. بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند “ دوای 15/2 كه دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێكی کت‌وپڕ و لە ناکاوی دا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، لە کاتێکدا ئه‌و كێشه‌یه پێش 12 ساڵ هه‌بووه، كتوپڕ هاتووه له بارودۆخێكی ناسه‌قامگیری عێراق ململانێكی سیاسی له‌ناو عێراق قۆناغی دانانی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و دۆخێكی ناسه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه و كێشه‌ی زۆر به‌ڕاستی ئه‌م بڕیاره زیاتر سیاسی بوو وەک له‌وه‌ی ده‌ستوری بێت، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌حكومه‌تی عێراق كرد كه ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ داموده‌زگای به‌رپرسیار دابنیشین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه به‌هێمنی و له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی ده‌ستوری عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بێت و ته‌شه‌نه نه‌كات، تا نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی داهاتی عێراق كه زیاتر نه‌وته، ئه‌و كه‌رته تێكبده‌ن واته زیانێكی زۆر گه‌وره په‌یدا ده‌بێت، ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێمی كوردستان له به‌غداد پێشوازیه‌كی زۆر گه‌رمی لێكراو وتیان ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین. “
“ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێمی كوردستان له به‌غداد ئه‌وه‌یه پێیان ده‌ڵێین ئێمه ئاماده‌ین ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین “
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی هەرێمی کوردستان، ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی حکومەت( د. بێوار خنسی) ڕونیکردەوە“ ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد ئه‌وه‌یه پێیان ده‌ڵێین، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌م كێشه‌یه (کێشەی هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت) چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بده‌ن یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌ربچێت تا ببێته بنه‌مایه‌كی ده‌ستوری و كێشه‌كه له‌قوڵاییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و سیسته‌مێكی باش و ڕێكوپێكی بۆ ئیداره‌ی كه‌رتی نه‌وت بۆ هه‌موو عێراق دانرێت ، ئێمه پێمانوایه ئه‌مه باشترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گاز و ئیداره‌ی داهاتی نه‌وت و گاز دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و گاز له‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان ، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ده‌ستورییه ئێمه زۆر هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌سه‌رئه‌وه‌ش ئاماده‌ین له‌سه‌ر هه‌رشتێك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقی فیدڕاڵ و ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی نه‌وت و گاز هه‌یه. “
“هه‌وڵبده‌ن یه‌كه‌مین یاسا بچێته په‌رله‌مانی عێراق یاسای نه‌وت و گاز بێت “
سەبارەت بەوەی ئایا به‌غداد ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی هه‌رێمی كوردستانی قبوڵ كردووه و ڕازییه بۆئه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گاز له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بچێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ندبكرێت؟
لە وەڵامدا د.بێوار خنسی وتی“ حكومه‌تی عێراق ئێستا هه‌وڵده‌دات هه‌موو داموده‌زگاكان جه‌خت له‌وه بكه‌ن كه ئه‌و بڕیاره ده‌ربچێت و هه‌ركه په‌رله‌مان بكه‌وێته‌كار و هه‌وڵبده‌ن یه‌كه‌مین یاسا بچێته په‌رله‌مانی عێراق یاسای نه‌وت و گاز بێت. “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئه‌و به‌ڵێنه به‌شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دراوه کە یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەربچێت بە زوویی لە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراقی؟
لە وەڵامدا د. بێوار خنسی ڕایگەیاند“ ئه‌و به‌ڵێنه‌یان داوه ده‌ڵێن ئێمه ئاماده‌ین كاربكه‌ین و ئاسانكاری بكه‌ین و دوای چوونی شانده‌كه وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یاندنێكی زۆرباشدا له‌هه‌ندێك ئاماژه‌ی زۆری ڕووندا وتی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی 80% ته‌واون، وه 20% هه‌ندێك گومانی له‌سه‌رهه‌یه ئێمه ده‌توانین پێكه‌وه دابنیشین و ئه‌و گومانه‌ی هه‌یه ڕوونی بكه‌ینه‌وه و چاره‌سه‌ری بۆ په‌یدابكه‌ین، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه بێباریه‌ك په‌یدابووه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی كێشه‌ی ئابوری و كێشه‌ی ئیداری نه‌وت زیاتر بۆته كێشه‌ی سیاسی بتوانین كه‌رتی ئابوری دوربخه‌ینه‌وه له سیاسه‌ت بۆئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ په‌یدابكه‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت.“
“ چوونی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری بوو له‌نێون هه‌ردوولا، هه‌ریه‌كه‌و ڕایه‌كیان هه‌بوو “
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا چه‌ند جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی دواخست ئه‌و بڕیاره‌ی تایبه‌ت بوو به نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا؟
وەڵامەکەی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. بێوار خنسی بەمجۆرە بوو“ چوونی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاوێژكاری بوو له‌نێون هه‌ردوولا، هه‌ریه‌كه‌و ڕایه‌كیان هه‌بوو و هه‌وڵیانداوه چاره‌سه‌رێكی بۆ په‌یدابكه‌ن داوایانكردووه حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی به‌رپرسدا ده‌بین بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه ڕێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزینه‌وه و بارودۆخه‌كه هێمن ببێته‌وه و نه‌بێته‌هۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابوری عێراق و هه‌رێم. “
“ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هیچ جێبه‌جێ نه‌كراوه، داوامانکردووە ڕه‌شنوسی یاسای نه‌وت و گاز په‌سه‌ند بكرێت و ببێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئیداره‌كردنی هه‌موو كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌عێراقی فیدڕاڵ‌دا و له هه‌رێمی كوردستان “
دەربارەی ئەوەی ئایا ئه‌و بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
لە وەڵامدا د. بێوار خنسی وتی“ نه‌خێر هیچ جێبه‌جێ نه‌كراوه. “
ئایا هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌ستاندووه یاخود حكومه‌تی عێراقی؟
لە وەڵامدا، د. بێوار خنسی دەڵێت“ هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و بڕیاره زیاتر بە سیاسی ده‌بینیین له‌وه‌ی ده‌ستوری بێت، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین قه‌ناعه‌ت به به‌غداد بكه‌ین ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی داویه‌تی به‌شێوازیكی بە پەلە و کت‌وپڕ بووە، له بارودۆخێكی نه‌گونجاو و عێراق له‌دۆخێكی هه‌ستیاردایه و له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نابێت، هه‌وڵده‌ده‌ین پێكه‌وه دابنیشین و چاره‌سه‌رێكی بۆ په‌یدابكه‌ین، رای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کە جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ڕێگه‌بده‌ن ده‌رفه‌ت بده‌ن بۆ قۆناغی داهاتوو حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵبدات ڕه‌شنوسی یاسای نه‌وت و گاز په‌سه‌ند بكرێت و ببێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئیداره‌كردنی هه‌موو كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌عێراقی فیدڕاڵ‌دا و له هه‌رێمی كوردستان. “
“ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا ئاماده‌یه نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد بكات؟ “
بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، ئەو پرسیارەی لە ڕاوژکاری سەرۆکی حکومەت( د. بێوار خنسی) کرد، ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا ئاماده‌یه نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد بكات؟
لە وەڵامدا. د. بێوار خنسی ڕایگەیاند“ ئێستا بەغداد بڕیاری داوە یاسای نه‌وت و گازی-هەرێمی کوردستانی له دادگای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شاندۆتەوه، چۆن ده‌بێت به‌رهه‌می نه‌وت نا یاسایی بێت و ڕاده‌ست بكرێت؟! ئه‌وه‌ی شاره‌زابێت له‌ئیداره‌ی نه‌وت و تایبه‌تمه‌ندی نه‌وت و بیره‌كانی نه‌وت بێت ده‌زانێت ئاوا ئاسان نییە بتوانین ڕاده‌ستی دائیره‌یه‌كی تر بكرێت، بۆ ئه‌مه پێویستە هه‌ماهه‌نگیه‌كی زۆرباش پێكبهێنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان داهاته، کە داهاتی عێراق پێكه‌وه‌بێت، ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه داهاتی عێراق ده‌بێت له زاخۆ هه‌تا به‌سره ده‌بێت ئیداره‌یه‌كی باش هه‌بێت شه‌فاف بێت و دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی عێراق و به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكان له‌وانه‌ش له هه‌رێمی كوردستانیش پشكی هه‌بێت. “
“ به‌هاوكاری عێراقیش ئه‌وه‌ی زیاد بێت ده‌توانیین بینێرینه ده‌ره‌وه بۆ ئەو‌روپا له‌ڕێگه‌ی توركیا كه باشترین ڕێگایه و كورترین ڕێگایه “
سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ئایا له‌گه‌ڵ به‌غداد باسی ئه‌و بابه‌ته‌تان كردووه؟
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز پێش بكه‌وێت، له‌ئێستادا داخوازی زۆر له‌جیهاندا له‌سه‌ر كه‌رتی گازی سروشتی په‌یدابووه، ئێستا نزیكه‌ی 11 وڵات له‌و وڵاتانه‌ی گازی سروشتیان هه‌یه عێراقیش 8 وڵاتی تریش چاودێرن له‌گه‌ڵ ئه‌و 11 وڵاته هه‌وڵبده‌ن له‌وانه‌یه له داهاتوو ڕێكخراوی جیهانی په‌یدابكه‌ن بۆ ڕێكخستنی گازی سروشتی و په‌یداكردنی بازاڕی گازی سروشتی و هه‌روه‌كو ڕێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید ده‌كات و هه‌وڵده‌ین له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز بگه‌ڕێن بۆ گازی سروشتی و بتوانن یه‌ده‌گی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێمه بكه‌ن هه‌م به‌غداد و هه‌م كۆمپانیای بیانی له‌دۆخێكی هێمن سه‌قامگیر بێت ده‌توانین پێكه‌وه به‌رهه‌می گاز زیاد بكه‌ین ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ ناوخۆ بەکاری بهێنین، به‌هاوكاری عێراقیش ئه‌وه‌ی زیاد بێت ده‌توانیین بینێرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی توركیا كه باشترین ڕێگایه و كورترین ڕێگایه ئه‌گه‌ر بتوانین ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ڕاده‌یه‌ك گازی سروشتی ڕه‌وانه‌ی جیهان بكات . “
د. بێوار خنسی جەختیشیکردەوە “ ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه ئێمه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كه‌ین دواتر ئه‌و گازه سروشتیه ده‌نێرین بێ ئه‌وان ناكرێت ئه‌وه. “
دەربارەی ئەوەی بۆچی هه‌ندێك لایه‌ن ناڕازییه له هه‌رێمی كوردستان، وه هه‌ندێك خه‌ڵكیش ناڕازیه وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیش ناڕازییه له‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌فرۆشتنی گازی سروشتی بۆچی ناڕازیین به‌ڕای به‌ڕێزتان؟
لە وەڵامدا د. بێوار خنسی دەڵێت “ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیموكراسیه هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت ڕای خۆی بدات، ئه‌مه‌ش قۆناغێكه وابزانم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه‌ی كه ده‌یدات كه ئه‌و بابه‌ته زیاتر ڕوونتر و شه‌فاف تر بێت و ئامانجی دیاری بكات ئه‌گه‌ر تێنه‌گه‌یشتنێك هه‌بێت یان دۆخی ململانێی ئێستا نێوان هێزه سیاسیه‌كان له‌ئاستێكی باش نییه له‌به‌رئه‌وه یه‌كه‌مجار هه‌وڵده‌ده‌ین ماڵی كورد یه‌كبخه‌ین و بۆئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو به‌شداربین له‌هه‌موو ئیداره‌ی عێراق له‌وانه‌ش ئیداره‌ی كه‌رتی نه‌وت و گازیش. “
Your browser doesn’t support HTML5