ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت“ من ناتوانم بڵێم ئایا خه‌ڵك ڕه‌زامه‌ند ده‌بێت یاخود نا، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌تا ئێستا هاوڵاتیان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گرفتیان نییه كه ئه‌م گازه به‌رهه‌مده‌هێنرێت بۆ هاوڵاتیه‌كی دهۆكه یان هه‌ولێره یان سلێمانی، فرۆشتنی گازی سروشتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وبابه‌ته هێشتا نه‌هاتۆته ئاراوە، بەڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت گازه سروشتییەکەی چەمچەماڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ بكات. “
“ بابه‌تی گازی سروشتی بابه‌تێكی یاسایی و ده‌ستورییه “
ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت“ بابه‌تی گازی سروشتی بابه‌تێكی یاسایی و ده‌ستورییه، به‌پێی ده‌ستوری عێراقی گازی سروشتی موڵكی هه‌موو عێراقیه‌كانه، هه‌موو مادده سروشتیه‌كانی كه له‌ژێر خاكدان مافی هه‌موو گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستانه، دیوێكی تریان بابه‌تێكی یاساییه‌كه په‌یوه‌ندیداره به هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌یان ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه وه‌كو چه‌مچه‌ماڵ سوودمه‌ندبوون لێی، ئێمه له پترۆدۆلار كه‌له‌كۆتایی 2017 سندوقێك بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دانرا هه‌تا 10-9-2018 ئێمه له‌و سندوقه نزیكه‌ی 7 ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریمان بۆ كرا، دیوه‌كه‌ی تریان ڕۆژانه گاز بۆ وێستگه‌ی كاره‌با ده‌نێردرێت كه ده‌بێته هۆكاری ئاوه‌دانكردنه‌وه و ڕووناكی هه‌رێمی كوردستان دواتر به‌شێكی تر له گازه‌كه به‌ناوی LPG ده‌درێت به‌هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به دهۆك و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و به ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌وه غازه بۆ ماڵان، به‌شێكی تری وه‌كو كۆندێسهر به‌كارده‌هێنرێت ئه‌مه ده‌نێردێته پاڵاوگه‌كان وه‌كو نه‌وتی خاو به‌كارده‌هێنرێت. “
باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ت پێكرد ئه‌و غازه به‌شێكی بۆ كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانه و به‌شێكی بۆ غازی ماڵانه و ئاماژه‌ت به پترۆدۆلار كرد، به‌ڵام بۆچی دۆخی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ وایه هه‌م له‌ڕووی كێشه‌ی ئاو هه‌م له‌ڕووی كێشه‌ی كاره‌با هه‌تا خودی كێشه‌ی غازی ماڵانیشیان هه‌یه؟
لە وەڵامدا قایمقامی قەزای چەمچەماڵ وتی“ له‌ساڵی 2018 كاره‌بای قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌بڕیارێكی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی 50 مێگاواتمان له‌كاره‌بای سیادی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، ئێستا ئێمه ئه‌و 50 میگاواته له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی كه له سلێمانی وه‌ریده‌گرین هه‌تاڕاده‌یه‌كی باش كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ باشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردووه ببێته 24 كاتژمێری له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گازمان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی وێستگه و زۆری لۆد له‌سه‌ر فیده‌ره‌كان و محاویله‌كان نه‌توانراوه كاره‌بای 24 كاتژمێری دابین بكه‌ین له‌هه‌وڵداین دوو وێستگه‌ی كاره‌با بۆ سنوره‌كه‌مان دابین بكه‌ین له‌دوای ته‌واوكردنی ئه‌و دوو وێستگه‌یه ئومێد ده‌كه‌م كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ له‌ڕێگه‌ی فیده‌ر و محاویلهكانهوه ئه‌و بار زۆریه‌ی كه هه‌یانه نه‌مێنێت و كاره‌بایه‌كی باشتر دابین بكرێت. “
“ تەنها دوو هه‌فته قه‌یرانی غازمان له زستاندا بۆ دروست بوو“
“له‌وه‌ته‌ی دهستبهكارم له‌ساڵی 2017 هه‌تا ئێستا 77 نوسراوم بۆ پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په كردووه“
“ سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌مه‌وێت هه‌موو بیسه‌رانی ئازیزی ڕادیۆكهتان ئاگادار بكه‌مه‌وه كه هه‌تا 9-4- 2003 ته‌كیه‌ی جه‌باری، بانی مه‌قان، قادركه‌ره‌م له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی بووه بۆیه نه‌توانراوه پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به تەواوه‌تی بگه‌نه سنوره‌كه، ئه‌گه‌ر تێبینی بكرێت پرۆژه‌ی ئاو له چه‌مچه‌ماڵ ساڵ به‌ساڵ دواخراوه بۆنموونه هه‌ر له 1940كان شاكر فه‌تاح ده‌ڵێت كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له‌چه‌مچه‌ماڵ هه‌بووه هه‌تا ده‌گاته 1970كان هه‌وڵدراوه چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌ساڵی 1987 بۆری ئاو له دوكانه‌وه بۆ چه‌مچه‌ماڵ هاتووه به‌ڵام ئاوی تێنهكرا هه‌تا ئه‌م دواییانه، وه له‌ساڵی 2013 پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په هاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه ڕاگیرا، به‌نده له‌وه‌ته‌ی دهستبهكارم له‌ساڵی 2017 هه‌تا ئێستا 77 نوسراوم بۆ پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په كردووه، وه له‌م دواییه‌دا له 12-4 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه 70 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكرێت بۆ پرۆژه‌كه، پێشتریش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسیه‌كان هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیه‌كان هه‌وڵماندا پرۆژه‌كه سه‌ربگرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی له چه‌مچه‌ماڵ كێشه و گرفتی ڕۆژانه‌مانه. “ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ وایوت“
قایمقامی چەمچەماڵ وتیشی“ سه‌باره‌ت به غاز، ته‌نها دوو هه‌فته قه‌یرانی غازمان له زستاندا بۆ دروست بوو ئه‌ویش گرفته‌كه هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی بوو ئه‌گه‌رنا چه‌مچه‌ماڵ هه‌تا ئێستا كه قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین كێشه‌ی غازمان نییه. “
“ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت گازه‌كه هەناردە بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ بكرێت “
ئایا چهمچهماڵیهكان ڕازین كه گازی سروشتی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت؟
وەڵامەکەی قایمقامی چەمچماڵ بەمجۆرەبوو“ فرۆشتنی گاز ئه‌مه سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه دواجاریش سیاسه‌تی حكومه‌تی عێراقه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان بزانن داهاتی ئه‌م گاز فرۆشتنه بۆ هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌مان خه‌رجده‌كرێته‌وه بێگومان هه‌موو شوێنێك كه به‌رهه‌مێكی ناوخۆیی هه‌بێت و ژێرخانێكی هه‌بێت ئه‌مه موڵكی هه‌موو گه‌لی كوردستانه. “
سەبارەت بە بۆچونی خەڵکی چەمچەماڵیش، ڕەمەک ڕەمەزان دەشڵێت“ من ناتوانم بڵێم ئایا خه‌ڵك ڕه‌زامه‌ند ده‌بێت یاخود نا، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌تا ئێستا هاوڵاتیان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گرفتیان نییه كه ئه‌م گازه به‌رهه‌مده‌هێنرێت بۆ هاوڵاتیه‌كی دهۆكه یان هه‌ولێره یان سلێمانی، فرۆشتنی گازی سروشتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وبابه‌ته هێشتا نه‌هاتۆته ئاراوە، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت گازه‌كه به‌رهه‌م بهێنێت هەناردەی بکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ بكرێت چونكه ئه‌وله‌ویه‌ت-كاری هه‌ره‌گرنگ بۆ ئه‌و شوێنه‌یه كه خزمه‌تگوزاری تێدا زیاتر ده‌كات. “
قایمقامی چەمچەماڵ زیاتر وتی“ من داواكاریم هه‌یه جیاوازه له‌وه‌ی بڵێم مه‌رجم هه‌بێت، ئێمه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت نیین هه‌تا مه‌رج دابنیین ئێمه ده‌سته‌یه‌كی كارگێڕین سه‌ر به پارێزگای سلێمانیین دواجار سه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه‌ت و به‌رنامه‌ی هه‌یه گازی سروشتی بنێرێته ده‌ره‌وه داواكارین لێی و پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بكات، ئێمه هه‌تا ئێستا هه‌ندێك گوندمان هه‌یه ڕێگای بۆ نه‌چووه، وه هه‌ندێك گوندمان هه‌یه كاره‌بای بۆ نه‌چووه، هه‌ندێك گوندمان هه‌یه هێشتا قوتابخانه و خوێندنگاكانی ماوه بۆیان بكرێت، ئێمه به‌هۆی كاره‌ساتی ئه‌نفاله‌وه 440 گوند و دوو ناحیه‌مان ته‌ختی زه‌وی بووه، وه خه‌ڵكێكی به‌شمه‌ینه‌تن، هه‌لی كار له سنوره‌كه‌ماندا نییه و گه‌نجه‌كانمان بێكارن، ئه‌وانه‌ی كه له زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌رچوون خاوه‌ن بڕوانامه‌ن بێكارن بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت و پرۆژهخزمهتگوزارییهكان جێبه‌جێ بكات له‌و سنوره، ئێمه پێنج پرۆژه‌مان له‌سه‌ر پترۆدۆلارن هه‌تا ئێستا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن ئه‌م پرۆژانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه بۆیه داواكارین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بیر له‌ناردنی گازی سروشتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كاته‌وه بیر له جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمهتگوزاریهكانیش له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بكاته‌وه. “
“ئایا هێز نێردراوە بۆ دەوری کێڵگە گازییەکانی چەمچەماڵ؟“
بەشێک لە میدیا لۆکاڵییەکانی هەرێم باس لە کۆکردنەوەی هێز دەکەن، لەناوچەی کۆرۆمۆی نزیک چەمچەماڵ، کە هەندێک لەوانە دەڵێن یەکێتی هێزی ناردووە، بەشەکەی تریش باس لە هەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی کێڵگە گازییەکان لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە ڕێگای هێزەکەی (عەبدوڵای کوێخا موبارەک).
بەڵام ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ ڕەتیدەکاتەوە هیچ هێزێکی زیادە چوبێتە ئەو ناوچەیە، لەو ڕووەوە قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت“ ئه‌وه‌ی كێڵگه گازییه‌كان ده‌پارێزێت به پله‌ی یه‌كه‌م له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ئه‌ویش لیوایه‌كمان هه‌یه پێی ده‌وترێت لیوای پۆلیسی نه‌وت و گاز بۆیه ئه‌م لیوایه ئه‌ركی پاراستنیان پێسپێردراوه ، ئه‌و هێزه‌ی بۆ ئه‌وان دروستكراوه ئه‌وه هێزێكه زیاتر حیزبیه و دواجاریش سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه. “
وتیشی“ ئه‌وه هێزێك نییه بوترێت دانرابێت و باره‌گایان هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه هێزێكه تایبه‌ته به‌خۆی كه له‌ئه‌نجامی گواستنه‌وه‌ی له‌ناو برایانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆناو برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو ئیمتیازێك و وه‌كو ئه‌وه‌ی كه سه‌نگه‌ری خه‌باتی گواستۆته‌وه چۆته ئه‌وێ هاوكاری كراوه. “
Your browser doesn’t support HTML5