حه‌یده‌ر شه‌شۆ سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات و کە هاوکات به‌رپرسی هێزی ئێزیدخانە دەڵێت“ ئەگەر حکومەتی عێراقی (گرژییەکانی شەنگال) چاره‌سه‌ر نه‌كات، به‌بۆچوونی ئێمه مه‌ترسی هه‌یه شه‌نگالیش وه‌كو قه‌ندیل ببێته جێگه‌ی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا. “
“ ئێستاش باش نیە... “
لە سەرەتای قسەکانیدا، حەیدەر شەشۆ سەبارەت بە دۆخی شەنگال وتی “له‌ڕاستیدا واقعی شه‌نگال له‌و هه‌فته‌یه‌ی تێپه‌ڕی باش نه‌بووه، ئێستاش باش نییه، ئه‌وه چه‌ندین جاره ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌ی نزیكی په‌كه‌كه و سوپای عێراقی بووه، لایه‌نی سیاسی لایه‌نی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی ته‌داخولی كردووه، پشتیوانی گروپی نزیكی په‌كه‌كه‌ی كردووه و ده‌رفه‌تی نه‌داوه سوپا به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست “
سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات کە به‌رپرسی هێزی ئێزیدخانە سەبارەت بە هۆکارەکانی گرژییەکانی ناو شەنگال، دەڵێت “ حه‌شدی شه‌عبی گروپی نزیكی ئێرانن ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی سنوری سوریا و عێراق بكه‌ن، چه‌ندین جار پلانیان هه‌بووه به‌ناوی "هیلالی شیعی" بۆ ئێران-عێراق –سوریا –لوبنان گرێ بدات و ڕێگه‌ی عێراق و سوریا له‌ڕێگه‌ی شه‌نگاله‌وه تێپه‌ڕێت “
“ ئێران دەیەوێت باشوری چیای شه‌نگال له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و گروپانه‌دا بێت“
“به‌دڵنیاییه‌وه ئێران ده‌یه‌وێت به‌تایبه‌تی باشوری چیای شه‌نگال له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و گروپانه‌دا بێت، هه‌تا ئه‌و گروپانه پلانی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن هه‌روه‌ها تموح و په‌رۆشی توركیاش له شه‌نگالدا هه‌یه، ئه‌و تموحه‌ی توركیا له‌ڕێگه‌ی په‌كه‌كه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت له شه‌نگال و هه‌موو ده‌وروبه‌ری كوردستان. “حەیدەر شەشۆ سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات و هه‌روه‌ها به‌رپرسی هێزی ئێزیدخان، وایوت. “
حەیدەر شەشۆ دەشڵێت“ له‌ڕووكه‌شدا پەکەکە و تورکیا دژی یه‌كترین، به‌ڵام له واقعدا هیچ دژی یه‌كتری نین له‌به‌رئه‌وه په‌كه‌كه پلانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌روه‌ها پلانی سوریا و پلانی حكومه‌تی عێراق و پلانی ئێران هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ڕاستی به‌بۆچوونی ئێمه په‌كه‌كه پلانی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌بات له‌سه‌ر حسابی میلله‌تی كورد و له‌سه‌ر حسابی خاكی كوردستان. “
“ ئێمە تەداخول ناکەین... “
دەربارەی ئەوەی ئه‌م هه‌موو گروپه چه‌كدارییه دروستبووه به‌ناوی ئه‌وه‌ی به‌رگری له ئێزیدییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچی ئێوه له شه‌نگالدا بوونتان نیه له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌موو گروپه چه‌كدارییه‌ی لێیه؟
لە وەڵامدا به‌رپرسی هێزی ئێزیدخان (حەیدەر شەشۆ) وتی“ ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌داخولی ئەو ناكۆكییە سیاسی و سه‌ربازیه‌ی هه‌یه ناكه‌ین ئینجا مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه و سوپا بێت یان ئه‌و هێزه‌ی نزیكی ئێران بێت ئێمه ته‌داخولی ناكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی خۆمان بپارێزین و خاكی خۆمان بپارێزین بێ ئه‌وه‌ی ببینه لایه‌ن له ململانێی نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مڕۆ له شه‌نگالدان ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه شه‌نگال وه‌كو شارێكی عێراقی و كوردستانی بمێنێته‌وه و خه‌ڵكی شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه و شه‌نگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ئه‌و پلانه سیاسیه له‌سه‌ر شه‌نگال ڕابگیرێت. “
“ شوێنی شه‌نگال بۆته بارگرانیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال “
حەیدەر شەشۆ وتیشی“ ململانێی له‌سه‌ر شه‌نگال نه‌ك ته‌نها له‌نێوان ئێران و توركیا، به‌ڵكو له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدادیشدا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه شوێنی شه‌نگال بۆته بارگرانیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال، ناكۆكی ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌نگال به‌ڕاستی هیچ گرنگ نییه بۆ خه‌ڵكی شه‌نگال، ئامانجی خه‌ڵكی شه‌نگال ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكی خۆیان بژین ئامانجی ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئه‌وه‌یه پلانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و خه‌ڵكی شه‌نگال ده‌ربكه‌ن و خه‌ڵكی شه‌نگال له كه‌مپدا بن، ته‌نانه‌ت ڕۆڵی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و UN له‌و بابه‌ته‌دا زۆر زۆر لاوازه له‌به‌رئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه نیین، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی پێش ساڵ و نیوێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرا به‌چاودێری UN پێویست بوو ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام تموحی ده‌وروبه‌ر وه‌كو ئێران و توركیا وه‌كو به‌شێكیش حكومه‌تی عێراقی ناڵێم به‌ته‌واوه‌تی نزیكی به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و به‌شێكی تریش حكومه‌تی خۆجێی موسڵ به‌شێكی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه به‌ڕاستی نایانه‌وێت ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ببێت و خه‌ڵكی شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه و شه‌نگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه. “
“ لە 60% ی خه‌ڵكی شه‌نگال له كه‌مپدا ده‌ژین “
حەیدەر شەشۆ ئاماژەی بە کاریگەری گرژییەکانی ناو شەنگال لەسەر خەڵکی سەنگال کرد و وتی“ هه‌تا ئێستاش به‌ڕێژه‌ی لە 60% ی خه‌ڵكی شه‌نگال له كه‌مپدا ده‌ژین، هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تێك ڕه‌خسا بووبێت كه خه‌ڵكی شه‌نگال بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه جارێكی تر ئەو كێشانه‌ی نێوان سوپای عێراقی و په‌كه‌كه یان بۆردوكانی فڕۆكه‌ی توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌مپه‌كان وابزانن دۆخی ناوچه‌كه ئه‌منیه‌تی نییه و نه‌توانن بگه‌ڕێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت تموحی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر شه‌نگال ڕابگیرێت و لایه‌نێك هه‌بێت به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت به‌شێوه‌كی دروست بۆ شه‌نگال وه‌كو شارێكی عێراقی یان كوردستانی ببینێت. “
به‌ڕای تۆ توركیا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر شه‌نگال به‌بیانوی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه؟
سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات (حەیدەر شەشۆ) لە وەڵامدا دەڵێت “ ئامانجی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه سوپای توركیا بێته شه‌نگال چ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له قه‌ندیل یان یان له‌سه‌رانسه‌ری سنوری هه‌رێمی كوردستانن سوپای توركیا له‌وێ ئۆپراسیۆنی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، پلانی په‌كه‌كه و توركیا ئه‌وه‌یه سوپای توركیا بچێته شه‌نگال هه‌رشوێنێك په‌كه‌كه‌ی لێبێت سوپای توركیا ده‌چێته ئه‌وێ، بۆنموونه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین مه‌سه‌له‌ی عه‌فرین، سه‌ری كانی، گرێ سپی كوردستانی ڕۆژئاوا به‌ته‌واوه‌تی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن سوپای توركیا بچێته ئه‌و ناوچانه ئه‌و پلانه له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیادایه، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی شه‌نگال ،به‌ڕاستی مه‌ترسی هه‌یه وه‌كو ناوچه‌ی قه‌ندیل سوپای توركیا هێرش بكات به‌ڕاستی كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال. “
شەشۆ وتیشی “ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ئه‌و بابه‌ته (گرژییەکانی شەنگال) چاره‌سه‌ر نه‌كات به‌بۆچوونی ئێمه مه‌ترسی هه‌یه شه‌نگالیش وه‌كو قه‌ندیل ببێته جێگه‌ی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا. “
“ ژمارەی گروپە چەکدارەکانی ناو شەنگال زۆر زۆرن“
به‌رپرسی هێزی ئێزیدخان ئەوەشی وت“ به‌ڕاستی ژمارەی گروپە چەکدارەکانی ناو شەنگال زۆرن، ئه‌و گروپانه‌ی نزیكی په‌كه‌كه‌ن چوار بۆ پێنج به‌شن، هه‌روه‌ها گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جۆراوجۆرن، بۆنموونه كه‌تیبه‌ی ئیمام عه‌لی،كه‌تائیب عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق و چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر زۆرن، هه‌روه‌ها سوپای عێراقی و پۆلیسی ناوخۆ و ئه‌منی وه‌ته‌نی و ئێمه‌ش وه‌كو هێزی پاراستنی ئێزدخان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی شه‌نگال سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو له شه‌نگالدا هه‌ن، جارێكی تر دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی شه‌نگال جێبه‌جێ ببوایه ده‌رفه‌ت نه‌ئه‌درا به‌و گروپه سه‌ربازیانه كه دۆخی شه‌نگال تێك بده‌ن و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ی له‌نێوان به‌غداد و هه‌ولێر مه‌له‌فی ئه‌منی شه‌نگال وه‌ربگرن و ئیداره‌ی شه‌نگال ببه‌ن به‌ڕێوه به‌بێ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌و گروپانه وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نییه ئه‌و گروپانه‌ی نزیكی په‌كه‌كه به‌هاوكاری و مووچه و چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و گروپانی نزیكی ئێرانن . “
حەیدەر شەشۆ دەشڵێت“ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نییه، هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراقیشدا نییه سوپای توركیا ته‌داخول بكات و هه‌ركاتێك بیه‌وێت بۆردومان بكات له‌به‌رئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت. “
سەبارەت بە چارەسەر بۆ دۆخی شەنگال، حەیدەر شەشۆ وتی“ به‌بۆچوونی ئێمه بۆ باشکردنی دۆخی شەنگال چەند کارێک پێویستە، یه‌كه‌م ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت، شه‌نگال ببێته پارێزگا ئه‌وكاته ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌نگال وه‌كو هه‌موو پارێزگاكانی تری عێراق بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و حكومه‌تی خۆجێی كۆنتڕۆڵی ده‌كات ، وه بڕیار بدرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌نگالن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاكی خۆیان باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی شه‌نگال بگه‌ڕێته‌وه و شه‌نگال ببێته پارێزگا بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناكۆكیه ناوخۆیانه ته‌واو ببێت. “
Your browser doesn’t support HTML5