ماجید شەنگالی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئەوە هەمووی هەواڵە کە دەوترێت حەلبوسی لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی دەکشێتەوە، چونکە حەلبوسی دەزانێت چوارچێوەی هەماهەنگی بە تایبەت (دەوڵەتی یاسا و مالیکی) حەلبوسییان ناوێت حه‌لبوسی كه‌سێكی زۆر شاره‌زایه و زۆر زیره‌كه و ده‌زانێت زۆرباش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بپارێزێت، سەبارەت بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتیش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ماجید شەنگالی دەڵێت" هەتا ئەمڕۆ هیچ گفتوگۆ و ڕێککەوتن ئه‌گه‌رێک نیە پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و سازان بچن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هەرچەندە خۆ ئه‌گه‌ر ناكۆكی هه‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار مانای ئه‌وه‌نییه كه یه‌كڕیزی نییه، سه‌رۆك كۆمار پۆستێكه ، كێبڕكیه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌بابه‌تی ستراتیژی وه‌كو بودجه و وه‌كو مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هیچ گومان نییه هه‌ردوولامان (پارتی و یەکێتی) یه‌كڕیزین له‌و بابه‌تانه‌دا. "
" ئەم سەردانانە هەمووی لەبەر ئەوەیە... "
لە سەرەتای قسەکانیدا، ماجید شەنگالی دەربارەی سەردانەکەی حەلبوسی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەی لەگەڵ بارزانی دەڵێت" به‌دروستی (تحالف سیاده- هاوپه‌یمانیی سه‌روه‌ری) به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر به‌شێكی گرنگن له هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵی (هاوپه‌یمانیی ڕزگاركردنی نیشتیمان)، لەبەرئەوە سه‌ردانی ئه‌وان بۆ لای كاك مه‌سعود شتێكی زۆر ئاساییه، هه‌ندێك گرفت له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌ن، به‌دروستی ئه‌و سه‌ردانه هه‌مووی له‌به‌رئه‌وه‌یه زیاتر لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵی هه‌بێت، هێنده‌ی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" جووڵه ده‌كات له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی سه‌روه‌ری كه به‌ره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، له‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ش نه پارتی و نه كوتله‌ی سه‌دری زیان له‌وه ناكات، سه‌رنجی ئه‌وان هه‌مووی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی سه‌روه‌ری یه، وه هاتنی "علی حاتم سلیمان" و " رافع العیساوی" هه‌مووی وه‌كو سه‌ركردایه‌تی سونی به‌رامبه‌ری حه‌لبوسی و خه‌نجه‌ر په‌یدابوون. "
" حەلبوسی لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی ناکشێتەوە"
دەربارەی ئەوەی ئایا حه‌لبوسی به‌نیازی كشانه‌وه‌یه له هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵی؟
لە وەڵامدا ماجید شەنگالی وتی" نه‌خێر حەلبوسی لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی ناکشێتەوە، چونکە به‌ڕای كه‌سی خۆم ئه‌گه‌ر حه‌لبوسی خۆی بكشێنێته‌وه له هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی ئه‌وا حه‌لبوسی هێز و کاریگەری نامێنێت له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واته زۆر زه‌حمه‌ته، هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵی زۆر گرنگه، كوتله‌ی سه‌دری كوتله‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ره 75 كه‌سن، وه چوونه ناو "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" به‌تایبه‌تی مالیكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌ندێك لایه‌نی دژیش "چوارچێوه‌ی هه‌مانگی " به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌لبوسی ناوێت وه‌كو شیكارێكی سیاسیه و ڕای كه‌سی خۆمه. "
" ئەگەر حەلبوسی لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی بکشێتەوە ئەوا لەوانەیە پێگه‌ی ئه‌و بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه"
شەنگالی زیاتر ڕونیکردوە" نازانم حەلبوسی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە یا نا، به‌ڵام هه‌ڵویستی ئه‌و زۆر لاواز ده‌بێت له‌وانه‌یه پێگه‌ی ئه‌و بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڕاستی سونی زۆر كێبڕكێی حه‌لبوسی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت حه‌لبوسی لابه‌رن لە پۆستی سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڕاستی هێزی حه‌لبوسی ئه‌مڕۆ له‌ناو هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵیدایه وه‌كو وتم "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" حه‌لبوسی ناوێت به‌ڕای من حه‌لبوس ناكێشتهوه له هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵی، حه‌لبوسی كه‌سێكی زۆر شاره‌زایه و زۆر زیره‌كه و ده‌زانێت زۆرباش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بپارێزێت. "
ماجید شەنگالی زیاتر وتی" ئەم قسانە وه‌كو شیكاری و زانیاری ده‌ڵێم له‌به‌رئه‌وه‌ی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" به‌تایبه‌تیش نوری مالیكی و هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، حه‌لبوسی ناوێت. "
" بۆچی دەبێت هاوپەیمانی سێ قۆڵی هەڵبوەشێتەوە، هەر شەرمە و شایەنی قسەکردنیش نیە ئەو بابەتە؟!"
كه‌واته حه‌لبوسی به‌نیازی چیه، ئایا پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا چۆن ڕزگار ده‌كرێت له‌مكاته‌دا كه دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو هه‌یه له‌عێراقدا؟
وەڵامەکەی پەرلەمانتارەکەی پارتی (ماجید شەنگالی) بەمجۆرەبوو" به‌ڕاستی پارێزگا سونیه‌كان له‌ژێر مه‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی و له‌به‌رئه‌وه حه‌لبوسی ده‌بێت پارێزگاكانی خۆی چ ئه‌نبار و چ موسڵ و چ سه‌لاحه‌دینیش له‌ژێر كاریگه‌ری و كۆنتڕۆڵی هێزی سه‌ربازی حەشد ده‌ربكات، به‌ڕاستی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی تری سوننەکان دژی ئه‌ون زۆر كاریگه‌ریان هه‌یه وه‌كو "علی سلیمان-امیر دلیم ، رافع العیساوی" كه‌سێكی سیاسی پێش حه‌لبوسی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌بووه، به‌ڕاستی زۆر ڕكابه‌ر بۆ حه‌لبوسی په‌یدابووه، به‌ڵام حه‌لبوسی وه‌كو خۆی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌رز گه‌یشت به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووه‌م جار، یه‌كه‌م سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه، ئەوەش مانای ئه‌وه‌یه حه‌لبوسی كه‌سێكی زیره‌كه و به‌هێزه و شاره‌زایه‌كی باشی هه‌یه له‌پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڕاستی هه‌نگاوه‌كانی حه‌لبوسی دراسهكراون ، وه كشانه‌وه‌ی له هاوپه‌یمانیی سێ قۆڵی باوه‌ڕم وایه ته‌نها ده‌نگۆیه‌ك بن و هیچ سه‌رچاوه و ڕاستی نه‌بێت. "
ماجید شەنگالی بە دووری زانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی هەڵبوەشێتەوە و وتی" بۆچی ئه‌بێت بڵێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ! هاوپه‌یمانییه‌كه هه‌یه و ماوه من ئه‌گه‌ر بڵێم هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزه و هێزێكی پابه‌نده مانای ئه‌وه‌یه من گومان هه‌یه ، من هیچ گومانم له‌سه‌ر ئه‌و هاوپهیمانییە سێ قۆڵیه نییه له‌به‌رئه‌وه هه‌ر پێویست ناكات ئه‌وه‌ش بڵێم. "
" تا ئێستا گفتوگۆ و ڕێککەوتن نیە لە نێوان پارتی و یەکێتی "
دەربارەی ئەوەی چیتانكردووه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟
لە وەڵامدا ماجید شەنگالی وتی" وه‌كو دیاره هه‌تا ئێستا هیچ شتێك نییه گفتوگۆ نییه و ڕێككه‌وتنیش نییه، واته هه‌ریه‌ك لە پارتی و یەکێتی، كاندیدی خۆیان هه‌یه به‌ڕاستی بڵێم، كێشه‌كه كێشه‌ی ماڵی كوردی نییه و كێشه‌كه ماڵی شیعیه، وه كێشه‌ی ماڵی سونیش نییه به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌عێراقدا كێشه‌ی ماڵی شیعیه. "
" كێشه‌كه كێشه‌ی سه‌رۆك كۆمار نییه "
شەنگالی وتیشی" كێشه‌كه كێشه‌ی سه‌رۆك كۆمار نییه، ڕێككه‌وتن نییه لەسەر ئەو پۆستە، به‌ڵام وه‌كو وتم وه‌كو گریمانه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر سازانێكی كوردیش هه‌بێت هه‌تا كێشه‌ی ماڵی شیعی بمێنێت مانای ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر نابێت و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنابژێردرێت. "
سەبارەت بەوەی ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و سازانه له‌نێوماڵی كوردی دروست ببێت به‌تایبه‌تی له‌نێوان پارتی ویه‌كێتی دا؟
ماجید شەنگالی لە وەڵامدا وتی" ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌تا ئێستا نییه هەرچەندە ئەوە سیاسەتە، واتە وه‌كو من زانیاریم هه‌یه، هەتا ئەمڕۆ ئه‌گه‌ری نیە هه‌ردوو لایه‌نی سیاسی گه‌وره‌ی كوردی پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و ته‌وافق- سازان بچن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هەرچەندە خۆ ئه‌گه‌ر ناكۆكی هه‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار مانای ئه‌وه‌نییه كه یه‌كڕیزی نییه، سه‌رۆك كۆمار پۆستێكه ، كێبڕكیه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌بابه‌تی ستراتیژی وه‌كو بودجه و وه‌كو مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هیچ گومان نییه هه‌ردوولا یه‌كڕیزین له‌و بابه‌تانه‌دا. "
Your browser doesn’t support HTML5