ئاگاداریـیەک بۆ گوێگرانی ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا

گۆێگرانی بەرنامەکانی ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا ئاگاداردەکەینەوە کە هەفتانە لە ڕۆژی یەکشەممەوە هەتا پێنجشەممە لە ڕێگەی ڕادیۆکەمانەوە بەرنامەی کوردکۆنێکشن جگە لەوەی لە ڕێگەی فەیسبوک و یوتیوبی بەشی کوردی و کەناڵی NRT بڵاودەکرێتەوە، هەروەها پەخشیش دەکرێت لە شەپۆلەکانی FM و شەپۆلی کورت لە لەرەلەری (frequency) 7475 کیلۆهێرتز بەرامبەر بە 40 مەتری. کاتژمێر 3 هەتا 3:50 ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان.