شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە

Debris is seen after last night's rocket attack on U.S.-led forces in and near Erbil International Airport, in Erbil, Iraq February 16, 2021. REUTERS/Azad Lashkari

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەو دەنگ و هەواڵ و شوێنانەی کە دەگوترێت موشەکی ئاراستە کراوە، کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " دەنگەکان بیستراون و هێزە ئەمنیەکانیش لە لێکولینەوەدان. چاوەڕێ دەکەین بزانین چەند موشەک بووە و شوێنەکان زیانیان بەرکەوتووە یاخود نا، ئەو موشەکانە بە دەوروبەری قەزای خەبات کەوتوون".

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆر، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.