پەنابەرانی ئۆکرانیا لە کەمپێکی مەکسیک چاوەڕوانی هاتنە ناو ئەمەریکان

لە پانتایی ڕووبەرێکی خۆڵاویدا لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی مەکسیک نزیکەی 500 پەنابەری ئۆکرانی لە ژێر چادری گەورەدا لە ژێر تیشکی هێجگار گەرمی ئەو خۆرتاوەدا چاوەڕێی ئەوە دەکەن حکومەتی ئەمەریکا پێیان ڕابگەیەنێت کە دەتوانن بێن بۆ ئەمەریکا.

تەنها ماوەی هەفتەیەکە ئەو کەمپە کراوەتەوە و ڕۆژانە لە نێوان 50 بۆ 100 کەس دەگەنە ئەوێ، هەندێک لەوانە پێشتر چوونەتە ناو سنووری ئەمەریکاوە لە ڕێی شاری سەرسنوری تیواناوە. بەڵام پێیان وتراوە ئیتر کەس وەرناگیرێت. ئەوانی دیکەش لە رێی فرۆکەوە گەیشتونەتە مەکسیک یان شاری کانکون. بەڕادەیەک لە هەر شوێنێکەوە بتوانن بلیتی گەشتیان دەستبکەوێت لە ئەوروپاوە دێن بەرەو ئێرە.

ئەناستاسیا پۆلۆ، دامەزرێنەری ڕێکخراوی United with Ukraine، کە ڕێکخراوێکی ناحکومیە و هاوکاری حکومەتی مەکسیکی کردبوو بۆ دامەزراندنی کامپەکە، دەڵێت "ئێمە داوا لە حکومەتی ئەمریکا دەکەین پرۆسەکە خێراتر بکات" هەروەها گوتیشی پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک هیچ کام لەو پەنابەرانەی ئەوێ نزیکنەبوونەتەوە لە تەواکردنی ڕێوشێنەکانی بەرنامەکە.

حکومەتی ئەمریکا لە 21ی مانگی 4 دا بەرنامەی " United with Ukraine" ی ڕاگەیاند. دوای چوار ڕۆژ ئۆکرانییەکان لە سنووری ئەمەریکا و مەکسیک دەبینران.

لە بری ئەوە، دەبێت ئەوان لە ئەوروپا یان لە وڵاتانی دیکەی وەک مەکسیک کاروبارەکانیان بۆ رایبکرێن بۆئەوەی کەسانی شیاوبن و لە 11ی مانگی دوودا لە ئۆکراینا بووبن و دەبێت کەفیلیان هەبێت کە یان ئەوەتا خێزانێک کەفالەتیان بکات یان ڕێکخراوێک، دەبێت ڤاکسینیان وەرگرتبێت و ڕێوشێنە تەندروستییەکانی دیکەشیان بۆ بکرێت و پشکنینە تەندروستییەکان تێپەرێنن.

پۆلۆ گوتیشی بەرپرسانی حکومەتی ئەمەریکا پێیان وتبوو کە مامەڵەکە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، بەڵام وا دیار بوو کە دەستیپێکردووە. هەندێک لە یەکەم گەیشتیاندا ئیمەیڵیان لە حکومەتی ئەمەریکاوە پێگەیشتووە کە دانیان بەوەدا ناوە کە بەڵگەنامەکانیان و سپۆنسەرەکانیان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکیان لە بارەی ناڕازیبوونی سپۆنسەرەکان بۆ نەهاتووە.

پۆلۆ گوتیشی "ئەو کەسانە ناتوانن لەم کامپەدا بمێننەوە، چونکە کەمپێکی کاتییە." زیاتر لە 100 دانیشتووی کەمپەکە منداڵن.

هەر لەو کاتەوەی کە ڕووسیا لە 24ی مانگی 2 دا هێرشە داگیرکارییەکانی دەستپێکرد بۆ سەر ئۆکرانیا نزیکەی 5 ملیۆن و 500 هەزار ئۆکرانی هەڵاتوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

لەو کاتەوەی حکومەتی ئەمەریکا لە کۆتایی مانگی سێ دا ڕایگەیاند کە 100,000 پەنابەری ئۆکرانی قبوڵ دەکات، ڕۆژانە سەدان ئۆکرانی وەک گەشتیار لە مەکسیکۆ سیتی یان کەنکونەوە چوونەتە ناو خاکی مەکسیکەوە و گەشتیان کرد بۆ تیوانا بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکەن، لە کۆتاییدا تەنها چەند کاتژمێرێک چاوەڕێدەکەن و قبوڵ دەکرێن.

سەرچاوە: ئەسۆشەیتد پرێس