بەرنامەی ڕوانگە: دادگایی حەمید نوری

دیمەنێک لە ئەو بینایەی حەمید نوری تێێدا دادگایی کراوە

ساڵی ڕابردوو ٢٧ی مانگی ٧ دوو داواکاری گشتی سویدی کریستینا لیندهۆف کارلسۆن و مارتینا وینسڵۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا تاوانیان خستە سەر حەمید نوری کە یاریدەدەری جێگری داواکاری گشتی کۆماری ئیسلامی لە بەندیخانەدا بووە و دەستی هەبووە لە کوشتنی هەزاران زیندانی لە کۆتاییەکانی شەڕی ئێران و عێراقدا.

ئەوان تاوانەکانی ناوبراو وەک "پێشێکارییەکانی یاسای نێونەتەوەیی، تاوانی جدی و کوشتن" ناودێر کردووە.

لە ڕاگەیەندراوی ئەو دوو دادپرسە لەو کاتدا هاتبوو "چاوەڕوان دەکرێت دادگایی ناوبراو لە ١٠ی مانگی هەشتی ئەم ساڵ تا مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٢ درێژەی هەبێت".

ئێستا پاش دادگایی کردنی حەمید نوری، دادپرسی سوید پێشنیار دەکات سزای تا سەر مانەوە لە بەندیخانە بە سەر ئەو کاربەدەستەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێندرێت.

حەسەن حاتەمی، نوێنەری کومیتەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات کە وەک بەشداربوویەک ئاگاداری ئەو دادگاکردنە بووە، بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کە لە دادگا دا بەڵگەیەکی زۆر لە سەر ئەو کەسە کۆکرابوونەوە و تا ١٠٠ کەس وەک گەواهیدەر لە ئەم کەیسەدا هەبوون و هێندێکیان لە وڵاتەکانی کەنەدا و ئوستڕالیادا بەشداریییان کرد.

هەروەها بەڕێز حاتەمی دەڵێت، بنەماڵەکانی قوربانییەکان، بەندکراوانی پێشوو و هەروەها رۆژنامەوانان ڕۆژانە لە کۆبوونەوەکانی دادگادا بەشداریان دەکرد.

Your browser doesn’t support HTML5

دادگایی حەمید نووری