جگە لە موقتەدا سەدر کە سەرەتای مانگی ڕابردوو دەستپێشخەری خستەبەردەم لایەنە عێراقییەکان، هاوکات ڕۆژی چوارشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەکی پێشکەش کرد بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی عێراق، بەڵام موقتەدا سەدر لە وەڵامدا هەمان ڕۆژ دەستپێشخەری خستەبەردەم لایەنە سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، د. بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ئەو دەستپێشخەرییانە بە موزایەدەی سیاسی ناودەبات و هاوکات پێچەوانەی بەشێک لە پێشبینییەکان کە پێیان وابوو لە دوای جەژنی ڕەمەزان بەستەڵەکی سیاسی عێراق دەتوێتەوە، د. بەختیار شاوەیس دەڵێت” دۆخه‌که هیچ پێشکه‌وتنێک به‌خۆیه‌وه نا‌بینێت، عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و داخستنه سیاسیه و ئاسۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌دووره‌وه نابینرێت. ”
” ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه زیاتر عێراق به‌ره‌و بنبه‌ستی سیاسی ده‌بات”
لە سەرەتای قسەکانیدا، د. بەختیار شاوەیس سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکانی لایەنە عێراقییەکان دەڵێت ” له‌ڕاستیدا من پێموایه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی کە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کردی هیچ شتێکی تازه‌ی تێدانه‌بوو، ته‌نها دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و فکره و بیروبۆچوونانه‌ی خۆیان بوو که له‌پێشتردا هه‌یانبووه، وه له‌به‌رامبه‌ریشدا موقته‌دا سه‌در وه‌ڵامیدانه‌وه به‌ڕوونی پێی وتن که ده‌ستپێشخه‌ریه‌که ڕه‌تکراوه‌ته‌وه و قبوڵناکرێت، دوای حکومه‌تێکی ته‌وافق- سازان ده‌کات و موقته‌دا سه‌در به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وانه‌وه حکومه‌تی ته‌وافق-سازانی ناوێت، به‌ڵکو حکومه‌تێکی زۆرینه‌ی ده‌وێت که به‌شێک ببن به ئۆپۆزیسیۆن تێیدا بۆیه له‌دوای جه‌ژنیش پێموایه دۆخه‌که هیچ پێشکه‌وتنێک به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه زیاتر عێراق به‌ره‌و بنبه‌ستی سیاسی ده‌بات، لایه‌نه‌کان سوورن له‌سه‌ر ئه‌و داواخوازیانه‌ی که هه‌یانبووه. ”
”هه‌رهه‌موویان ده‌ستپێشخه‌ریه‌که بۆ موزایه‌ده‌یە نه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌رکردن”
جگە لەوە هەریەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی و موقتەدا سەدر دەستپێشخەرییان ڕاگەیاند، لە دەستپێشخەرییەکەی سەدردا دەرفەتی پانزە ڕۆژ درابووە لایەنە سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی. ”
بەڵام د. بەختیار شاوەیس ئەم دەستپێشخەرییانە بە ”موزایەدەی سیاسی” ناودەبات و دەڵێت” ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌وه‌ی سه‌درییه‌کان هه‌رهه‌موویان ده‌ستپێشخه‌ریه‌که بۆ موزایه‌ده نه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌رکردن من پێموایه ده‌ستپێشخه‌ریه بۆئه‌وه‌ی که به‌خه‌ڵک بڵێن ئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانداین واته موقته‌دا که ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه زیاتر بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌کاری ده‌هێنێت، چونکه یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبژاردن دوباره بکرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا بڵێت”ئه‌وه من به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانم وت وه‌رن حکومه‌ت پێکبهێنن به‌لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیم وت ئه‌مڕۆش 15 ڕۆژی داوه به‌سه‌ربه‌خۆکان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت” موقتەدا خۆیشی باش ده‌زانێت که ئه‌وان حکومه‌تیان پێ پێکناهێنرێت به‌مشێوه‌یه بۆیه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه زیاتر ده‌ستپێشخه‌ریه بۆ موزایاده نه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. ”
” یا ئەمە بۆ عەرزی عەزەڵاتە ”
ئەمە دووەمجارە موقتەدا سەدر دەستپێشخەری بۆ لایەنە سیاسییەکان دەخاتەڕوو، پێشتر سه‌در له‌سه‌ره‌تای یه‌که‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا 40 ڕۆژیدا به چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکان کە دەست بکەن بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت جگە لە کوتلەکەی، ڕۆژی چوارشەممەش لە وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند ” کاتی ئێوە تەواو بوو، داواشی لە سەربەخۆکان کرد کە دەست بکەن بە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت، هاوکات بەڵێنی دا کوتلەکەی دەنگ بە کابینەی حکومەتەکەیان بدات. ”
بە بڕوای د. بەختیار شاوەیش ”ڕه‌نگه موقته‌دا شتێکی له‌مێشکدا بێت، چونکه خۆشمان ده‌زانیین له‌ماوه‌کانی ڕابردوودا ئه‌م پیاوه هه‌میشه هه‌نگاوی ناوه که پێشبینی نه‌کراوه هه‌م له کشانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌روه‌ها ئه‌وکاته‌ی پشتی له هۆشیار زێباری کرد زۆر شتی تریش ”
شاوەیش وتیشی ” ئێستاش به‌دڵنیاییه‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه ته‌واو ده‌بێت و ئه‌و ماوه‌یه‌شی داوه به‌سه‌ربه‌خۆکان 15 ڕۆژه ئیتر ئایا ئه‌مه بۆ پیشاندانی (عه‌رزی عه‌زه‌ڵات)ه یان بۆ هه‌رشتێکی تره ڕه‌نگه بۆخۆی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت، ڕه‌نگه هیچ شتێکیشی نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا بڕیاری دادگای فیدڕاڵیمان هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی تر پرۆسه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه بردووه واته ئێستا کارێکی کردووه هیچ لایه‌کیان ناتوانن حکومه‌ت به‌بێ ئه‌وی تریان پێکبهێنن، وه هیچ لایه‌نێکیشیان ناتوانن به‌ته‌نها حکومه‌ت پێکبهێنن، چونکه نیسابیان هه‌یه بۆ په‌کخستنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار هه‌م به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆیه دۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات. ”
” ئەگەر حکومەتیش پێکبهێنرێت تەمەنی کورت دەبێت ”
د. بەختیار شاوەیش ئاماژەی بەوەکرد، ئەو لە ساڵی ڕابردوو پێش هەڵبژاردنی پێش وەختە پێشبینی کردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن هیچ ئەنجامێکی نابێت، لەو ڕوەوە شاوەیس دەڵێت ” من وه‌کو خۆم پێش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ته‌ئکیدمان ده‌کرده‌وه چه‌ندین وتارمان نوسیبوو که ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بشکرێت ڕه‌نگه ئه‌نجامی نەبێت، ئێستاش جه‌خت ده‌که‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش پێکبهێنرێت، بۆنموونه له دوو مانگی داهاتوودا به‌بڕوای من ئه‌و حکومه‌ته ماوه‌که‌ی زۆر به‌رده‌وام نابێت و ته‌مه‌نی کورت ده‌بێت، چونکه ده‌ستتێوه‌ردانێکی گه‌وره‌ی ئیقلیمی و ده‌ره‌کی له‌سه‌ر مه‌یدانی سیاسی عێراقی و له‌سه‌ر ڕای فراکسیۆنه‌کان و له‌سه‌ر ڕای سه‌رکرده سیاسیه‌کان هه‌یه. ”
بە بۆچوونی د. بەختیار شاوەیس هیچ کات دەستوەردانی هەرێمی و دەرەکی بە ئاستی ئێستا نەبووە لە عێراقدا ” له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له 2003 وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام پرۆسه‌ی سیاسی عێراق مه‌حکوم بووه به ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانیه‌کان و تورکیه‌کان و ئه‌مریکیه‌کان و لایه‌نی ده‌ره‌کی، به‌ڵام هیچ کاتێک هێنده‌ی ئێستا نه‌بووه ده‌ستێوه‌ردانه‌که ئێستا زۆر زۆر ڕوونه ته‌نانه‌ت له‌ئاستی شه‌قامدا ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمی و ده‌ره‌کی هه‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی. ”
” ئینکاری و عینادی سیاسی ”
د. شاوەیش دەشڵێت ” له‌ناوخۆدا ئینکاری و عینادی سیاسی موقته‌دا به عینادی خۆی ده‌یه‌وێت وه‌کو بڕیارده‌ری عێراق خۆی ده‌ربخات، به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێنا به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ی هه‌ڵبژادنه‌وه به‌رامبه‌ر به نوری مالیکی و هادی عامری و فالح فه‌یاز و کۆمه‌ڵی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی واته که‌وتونه‌ته ڕقه‌به‌رایه‌تی و عینادیه‌کی سیاسی، وه له‌ناو کوردیش‌دا به‌هه‌مان شێوه عینادی سیاسی هه‌ستی پێده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ناوخۆی عێراقی و لایه‌نه ئیقلیمیه‌کان به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه لێره ناهێڵن ئه‌و حکومه‌ته پێکبهێنرێت به‌و شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت پێکبهێنرێت که له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه. ”
” عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و داخستنه سیاسیه و ئاسۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌دووره‌وه نابینرێت ”
د. بەختیار شاوەیس لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت” هه‌تا ئێستا به‌ره‌و زیاتر ڕۆیشتووه چه‌قبه‌ستوویی و داخستی سیاسی له‌عێراق ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌دوای 9-12-2021 که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کراوه، به‌ره‌و کرانه‌وه نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵکو به‌ره‌و توندتر ڕۆیشتووه بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی زیاتر ئه‌و بڕیارانه بوون که بینمان دۆخه‌که‌ی به‌و ئاراسته‌یه بردووه، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا تاکه ماڵێک له‌نێوان ماڵی کوردی و ماڵی شیعی و ماڵی سونیدا که زیاتر یه‌کگرتوو بووه سونیه‌کان بوون، به‌ڵام ئێستا ده‌بینیین به‌پێی تێپه‌ڕبوونی کات ماڵی سونه‌ش خه‌ریکه په‌رته‌وازه ده‌بێت، ئه‌وانیش به‌ره‌و دابه‌شبوونێکی ته‌واو ده‌چن چونکه به‌هێناوه‌ی هه‌ندێک که‌س که داواکراوبوون وه‌کو ڕافیع عیساوی و عه‌لی حاته‌م ده‌بینین ئه‌مانه ڕکابه‌ری حه‌لبوسین و حه‌لبوسیان قبوڵ نییه ببێت به زه‌عیم- ڕابه‌ری سونه، که من پێموایه ئه‌گه‌ره‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن ڕه‌نگه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکرێت گومانیشم هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بێت، عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و داخستنه سیاسیه و ئاسۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌دووره‌وه نابینرێت. ”
Your browser doesn’t support HTML5
.