بەرنامەی تیرێژ: دادگاییکردنی سێ ئێرانی بە تاوانی هەوڵی تێرۆریستی

دادگای بەلجیک رۆژی سێشەمە ١٠ی مانگی پێنجی ٢٠٢٢ی زاینی، بڕیاری کۆتایی لە سەر دۆسیەی سێ ئێرانی ڕاگەیاند کە لە هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی کاری تێرۆریستیدا دەستیان هەبووە.

کەریم ئەڵڵاوەیسی، چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ لە نەرویج ئاماژە دەکات کە ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی لە هەوڵی زەربەلێدان لە جودابیران لە دەرەوەی وڵاتە. ئەو جەخت دەکات کە ئەرکی چالاکانی هەندەرانە کە لە کۆکردنەوەی بەڵگە سەبارەت بە پێشێکارییەکانی کۆماری ئیسلامیدا زیاتر تێبکۆشن، و لە هەمان کاتدا پشتیوانی لە ئەو خۆپێشاندانانە بکەن کە ئێستا لە نێوخۆی ئێراندا بەردەوامن.

Your browser doesn’t support HTML5

تێرێژ - بەرنامەی حەوتووانە