عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران دەڵێت" من پێموایه کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیانه له‌ئێران بۆ حکومه‌ت زه‌حمه‌تتر و زه‌حمه‌تر ده‌بێت، ناتوانن له‌هه‌موو جێیه‌ک به ته‌قه‌کردن و داپڵۆسین و بردنی هێزی سه‌رکوتکه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه دامرکێنن، من ڕژێمی ئێران له‌وه به کلۆرتر و ڕزیوتر ده‌بینم که بتوانێت ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت ، دەشڵێت " من ئێران وه‌ک به‌رمیلی باروت ده‌بینم هه‌موو توێژ‌و چینه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ناڕازیین. "
" تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری ئه‌م خۆپیشاندانانه ئه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ دژه ڕژێمه "
لە سەرەتای قسەکانیدا عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران دەربارەی خۆپیشاندانەکانی ئێستای ئێران ڕایگەیاند" چوار ساڵ لهمهوپێش خۆپیشاندانه ناڕهزاییهتهکانی ئێران شێوازێکی نوێی به‌خۆوه گرتووه، خه‌ڵک به‌ئاشکرا دێنه‌سه‌ر شه‌قام له شاره‌کان و خۆپیشاندان ده‌که‌ن ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌گشتی له‌دژی گه‌نده‌ڵی و له‌دژی هه‌ژاری و له‌دژی گرانی و دژی ئیستبدادی-سته‌مکاری سیاسییه، لە دژی نه‌بوونی ئازادییه، تایبه‌تمه‌ندیه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه ئه‌وه‌یه له یه‌ک شار و دوو شار نییه، به‌ڵکو له زۆرێک له شاره‌کانی ئێران ئه‌م ڕووداوه ڕوویداوه، بۆنموونه له خوزستان که پارێزگایه‌کی باشوری ئێرانه و نزیکی که‌نداوی فارسه و دانیشتوانی عه‌ره‌بی زۆره . "
سکرتێری حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران زیاتر وتی" تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری ئه‌م خۆپیشاندانانه ئه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ دژه ڕژێمه، واته شتێک نییه ته‌نها بۆ داخوازیه‌کی ڕۆژ یان بۆ ڕووداوێکی دیاریکراو بێت، به‌ڵکو به‌گشتی دژه ڕژێمه، له‌دوو ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه دیسانه‌وه ده‌ستپێکراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌هۆی گرانکردنی نرخی نان و خوارده‌مه‌نییه سه‌ره‌کیه‌کان که ئه‌م گرانکردنه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بوو خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان به‌تایبه‌تی له‌و شار و شارۆچکانه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر هه‌ژارن ده‌ستپێکرا، له‌هه‌موویدا دروشمه‌کان دژی خامنه‌یی و ڕەئیسی و دژی کۆماری ئیسلامی بوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له کوردستان که‌متر ئه‌وه ڕوویداوه به‌گشتی ده‌توانم بڵێم هه‌موو ئێرانی نه‌گرتۆته‌وه. "
" حزبه کوردییه‌کان پشتیوانی له‌م خۆپیشاندانانه دەکەن "
دەربارەی ڕای حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەربارەی ڕای حزبە کوردییەکان دەربارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران موهتەدی وتی " حزبه کوردییه‌کان پشتیوانی له‌م خۆپیشاندانانه دەکەن، چونکه به‌مافی خه‌ڵکی ده‌زانن، وه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وای ده‌زانن به‌ڵام جارێ له کوردستان خۆپیشاندانی ئاوا گه‌وره و به‌رفراوان ده‌ستی پێنه‌کردووه "
" دوو مه‌رج هه‌یه "
سکرتێری حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران وتیشی" ئێمه هه‌میشه پشتی بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕه‌واکانمان گرتووه له به‌شه‌کانی تری ئێران، به‌ڵام جوڵاندنی خه‌ڵک هه‌روا به بڕیار و به ده‌ستوری حزبێک یان لایه‌نێک یان ته‌نانه‌ت ناوه‌ندی هاوکاری حزبه‌کانیش نییه، به‌ڵکو به‌بڕوای من دوو مه‌رج هه‌یه بۆ ئه‌وه، یان خۆپیشاندانه‌کان تاران و شاره گه‌وره‌کان بگرێته‌وه و زۆر به‌رفراوان بێت یاخود ڕووداوێکی تایبه‌ت له کوردستان ڕووبدات و ببێته (ده‌سته‌چیله- چاوگی ئاگر)ی ئه‌م خۆپیشاندانانه بۆیه هاوسه‌نگی هێز جۆرێکه جارێ کوردستان نه‌هاتۆته مه‌یدان بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام کوردستان زیاتر له چل ساڵه له‌و مه‌یدانه‌دایه له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌لی بێت کوردیش ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت. "
" کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیانه له‌ئێران بۆ حکومه‌ت زه‌حمه‌تتر و زه‌حمه‌تر ده‌بێت "
بە بڕوای سکرتێری حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان بۆ حکومەتی ئێرانی تادێت قورس‌تر دەبێت، لەو ڕووەوە موهتەدی وتی" من پێموایه کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیانه له‌ئێران بۆ حکومه‌ت زه‌حمه‌تتر و زه‌حمه‌تر ده‌بێت، ناتوانن له‌هه‌موو جێیه‌ک به ته‌قه‌کردن و داپڵۆسین و بردنی هێزی سه‌رکوتکه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه دامرکێنن، ڕاستە ڕەنگە له شاره بچووکه‌کان و شارۆچکه‌کان و به‌شه جۆربه‌جۆره‌کاندا ده‌توانن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بکێشرێته شاره گه‌وره‌کان و ئه‌گه‌ر به‌رفراوان بێته‌وه من زۆر زۆر به زه‌حمه‌تی ده‌بینم که تازه کۆنتڕۆڵه‌که‌ی له‌ده‌ست کۆماری ئیسلامی‌دا بێت، من حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی واده‌بینم که قودره‌تی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری نییه شه‌رعیه‌تی خۆی له فکر و بیر و زه‌ینی ئێران‌دا له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام شتێکه به‌سه‌رکوت و به زه‌برو زه‌نگ ماوه‌ته‌وه ناتوانێت ئه‌وه هه‌تاسه‌ر درێژه‌ی بێت من پێشبینیه‌کی باشم بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی نییه . "
" من ڕژێمی ئێران له‌وه به کلۆرتر و ڕزیوتر ده‌بینم که بتوانێت ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت "
عەبدوڵا موهتەدی پێشبینی ئەوەشی کرد، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەمەرگ نزیک بێت، لەو ڕووەوە موهتەدی دەڵێت" نزیکه له‌شتی ئاوا(سەرەمەرگ) ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌وه بدرێت له‌ساڵی 1991 که ڕژێمی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ڕووخا که‌س پێی وانه‌بوو له‌دنیادا ده‌ڕوخێت که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر و ئابوریه‌کی گه‌وره و چه‌ک و له‌شکرێکی زۆر هه‌بوو، ڕژێمه تۆتالیتاریه‌کان هه‌تا نزیکی فه‌وتان که‌س نازانێت که خه‌ریکه ده‌فه‌وتێن، پێیانوایه له‌وه ده‌سه‌ڵاتدارترن، من ڕژێمی ئێران له‌وه به کلۆرتر و ڕزیوتر ده‌بینم که بتوانێت ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام بێت. "
" ئێران وەک بەرمیلی باروت دەبینم"
سکرتێری حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ئەوەشی وت " من به‌ڕاستی ئێران وه‌ک به‌رمیلی باروت ده‌بینم، هه‌موو توێژ‌و چینه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ناڕازیین به‌ر له‌هه‌موو شتێک کرێکارانی نه‌وت نیشانیاندا ساڵی پار گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان نیشاندا، مامۆستایان ئه‌نجوومه‌نێکی پیشه‌ییان هه‌یه که گه‌وره‌ترین ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌یی ئێرانه ئه‌مانه به‌رده‌وامترین و ڕێکخراوترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان له‌ئێران سازکردووه، چه‌ندین ساڵه ئه‌ساڵ به‌تایبه‌تی تر ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تی گه‌یشتۆته چینی ناوه‌ندی و له‌ناوخۆشیان ده‌نگی جۆربه‌جۆر دێت، پێیانوابوو به‌دانانی ڕه‌ئیسی وه‌کو سه‌رۆک کۆمار که یه‌کێکه له‌توندڕه‌وه‌کان، لادانی هه‌موو ئیسڵاحخوازه‌کان و هه‌موو به‌ناو میانڕهواکان ده‌وڵه‌ت وابهدهستهوه بگرن و به‌کاری بهێنن که خه‌ڵکی ئێران نه‌توانن جووڵه بکه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا له‌ناوخۆشیان توشی جۆره‌ها دووبه‌ره‌کایه‌تی و چه‌ند به‌ره‌کایه‌تی بوون هه‌موو یه‌ک جۆر بیرناکه‌نه‌وه بۆیه من به‌ڕاستی هیچ ئاسۆیه‌کی ڕوون بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران نابینم، ئەوەتا له‌گه‌ڵ جیهان نێوانی ناخۆشتره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌بوو له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیدا بسازێتهوه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاش نه‌سازا، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئیمبراتۆریه‌تێکی شیعه له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رهه‌م بهێنن و دروستی بکه‌ن به‌مه‌ش ناکۆکی کردوون له‌گه‌ڵ دنیا و ناکۆکی کردوون له‌گه‌ڵ دنیای عه‌ره‌ب. "
عەبدوڵا موهتەدی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕونیکردەوە " نازانم دۆخی ئێران زوو بته‌قێته‌وه یا نا، پێشبینیه‌که‌ی ئاسان نییه، به‌ڵام من ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم چاره‌سه‌ری ئابوریان نییه چاره‌سه‌ری سیاسیان نییه، قه‌یرانی ناوچه‌یی و نێونهتهوهییهکهیان بۆ چاره‌سه‌ر ناکرێت نایانه‌وێت چاره‌سه‌ری بکه‌ن نان و ئاوی خه‌ڵکیان پێ‌نادرێت یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی ئێران جووتیارانی ئه‌سفه‌هان بوون، ئه‌سفه‌هان بنکه‌ی سه‌ره‌کی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه له چل ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه ئه‌وان هاتن خۆپیشاندانیانکرد، ئهسفههانیهکان ئه‌و دروشمه‌یان خوڵقاند که "دوژمن لێره‌یه و به‌درۆ پێمان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا دوژمنه، ئێوه دوژمنی ئێمه‌ن" واته له بنکه‌ی سه‌ره‌کی خۆشیاندا که‌سیان له‌گه‌ڵ نه‌ماوه ئیتر به‌زه‌بر و زه‌نگ چه‌نده بتوانن بمێننه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌مێننه‌وه. "
Your browser doesn’t support HTML5