ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەدەی هەڵەبجە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم بانکی هەڵەبجە ڕێکخست و هۆشداریان دایە حکومەت کە شایستەکانیان بۆ خەرجبکەن کە ماوەی 3 مانگە وەریان نەگرتووە و لە دۆخ و گوزەرانێکی خراپدان، دەشڵێن لەگەڵ ئەوەی شایستەکانیان زۆر ڕەمزین بەڵام حکومەت پێمان نادات .
لەبەرامبەر دواکەوتنی شایستە داراییەکان بۆ ماوەی سێ مانگ مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بانکی هەڵەبجە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست و داوایان لە حکومەت کرد شایستەکانیان بۆ سەرف بکەن کە ئەوانە هەموو بۆشاییەکانی وەزارەتی پەروەردەیان بە بڕەپارەیەکی کەم پڕکردوەتەوە و پێیان ڕاگەیەنراوە کە شایستەکانیان کراوە بە چەکی بانکی و نێراوەتە بانک بەلام لە بانکی هەڵەبجە پارە نیە .
سەلاحەدین زەڵمی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لە هەموو ماف و ئیمتیازاتەکانمان بێبەش بووین و لە ڕابردووە تاوەکو ئێستاش بەدەم داوکاریەکانمان نەهاتوون و حکومەت ڕاستگۆ نەبووە لەگەڵ ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و پەروەردە کە کە دەبوو مووچە هەموو مانگێک پێمان بدرایە ".
مەبەست ئازاد سەعید مامۆستای وانەبێژە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" مانگی 3 مان وەرنەگرتووە ئێستە مانگی شەشە ، شایستەکانمان 250 هەزار بۆ 300 هەزار دینارە کە خۆم 80 هەزار بە هاتووچۆی دەرەوەی شار دەدەم ، لەگەڵ ئەو هەموو گرفتەدا حکومەت مووچەکانمان پێنادات".
ژیوار عومەر مامۆستایەکی دیکەی وانەبێژە دەڵێت " ڕێژەی شایستەکانمان جیاوازە مامۆستا هەیە مانگی 100 هەزار دیناری بەردەکەوێت ، ئەبێت چۆن و بەچی ژیان بکەین ، حکومەت لەگەڵ بەڵینەکانی کە پێی داین ڕاستگۆ نەبوو و نازانین کەی مووچە دابەش دەکرێت".
لە سنوری بەڕێوبەرایەتی گشت پەروەردەی هەڵەبجە 239 مامۆستای وانەبێژ هەن ، کە بۆشایی قوتابخانەکانیان پڕکردوەتەوە ، بەپێی بەشەوانەکانیان مووچە وەردەگرن ، بەلام هێشتا مووچەی مانگی 3 یان پێنەدراوە ، ئەوان داوا دەکەن حکومەت ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکات کە پێشتر بڕیاری لەسەر داون.
Your browser doesn’t support HTML5