ئەمەریکا سزای زیاتر دەخاتە سەر دەوڵەمەندە دەستبژێرەکانی ڕووسیا

حکومەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەوڵدەدات ئەو ڕێوشوێنانە دابخات کە لەلایەن دەستەبژێرانی ڕووسیاوە بەکاردەهێنرێن بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان، لە نێویاندا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن، واتە "هەوڵدان بۆ شاردنەوە و گواستنەوەی پارە و سوود وەرگرتن لە سەروەت و سامانی هێجگار بە بەها لە سەرانسەری جیهان بەبێ ئەوەی شوناسی خۆیان ئاشکرا بکەن."

ئامانجی سزاکان بریتین بازرگانی یەخت و فڕۆکە و بەرپرسانی ڕووسیا و کەسانی دیکەی نزیک لە پوتن بە ئامانج دەگرێت.

یەختە ئامانجدارەکان بریتین لە یەختی گرەیسفوڵ کە ئاڵای ڕووسیای لەسەرە و ئۆڵۆمپیا کە ئاڵای دوورگەکانی کایمانیان بەسەرەوەیە، هەروەها دوو یەختی دیکەش بە ناوەکانی شێلێست و نێگا کە هەردووکیان لەلایەن کۆمپانیا ڕووسییەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێن.

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە سزا نوێیەکان سەپینراوەن لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی خۆدزینەوە و توندکردنەوەی سزاکانمان بۆ بەرزکردنەوەی جێبەجێکردن و زیادکردنی فشارەکانە لەسەر پوتن و تواناسازییەکانی."

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا کە سزاکانی ڕاگەیاند گوتی "ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی خەڵکی ئۆکرانیا لە هەمانکاتدا لێپرسینەوە لە سەرۆک پوتن و ئەوانەی ئەنجامدەری دەستدرێژییەکانی ڕووسیان."

حکومەتی ئەمەریکا دەشڵێت پوتن "گەشتێکی زۆری ئەنجامداوە" لەسەر ئەو یەختانەی کە ئێستا سزا دراون هەر لەم دواییانەدا وەک ساڵی ڕابردوو.

برایان نێڵسن جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی دەڵێت "دەستەبژێرانی ڕووسیا، تا سەرۆک پوتن پشت بە تۆڕی پشتیوانی ئاڵۆز دەبەستن بۆ شاردنەوە و جووڵەکردن و پاراستنی سامان و سەروەت و سامانە هێجگار بە بەهاکان."

ئاماژەشی بەوە کردووە "ئەو کارەی ئەمڕۆ ئەوە نیشان دەدات کە وەزارەتی دارایی دەتوانێت و بە دوای ئەو کەسانەدا دەڕوات کە بەرپرسیارن لە پاراستنی ئەم بەرژەوەندییە خراپ بەدەستهێنراوانە، بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی سزاکانمان و ئاشکراکردنی ئەو سیستەمە گەندەڵانەی کە پوتنی سەرۆکی ڕووسیا و دەستەبژێرەکانی بە هۆیانەوە خۆیان دەوڵەمەند دەکەن".