کێ شوێنی پەرلەمانتارەکانی ڕەوتی سەدر پڕ دەکاتەوە؟ کۆمسیۆن وەڵام دەداتەوە

 هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر دەسلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، هەر هەمان ڕۆژ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە گرتەیەکی ڤیدۆیی کە بڵاوکرایەوە دەسلەکارکێشانەوەکانی پەسەند کرد، دادوەر هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت" به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ له‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ دێت که‌ ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ و سه‌رکه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان، ئەمەش له‌ بازنه‌کاندا جیاوازه‌ له‌هه‌ندێک بازنه‌ هه‌یه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێته‌ شوێنی،وه‌ له‌هه‌ندێک بازنه‌ هه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆکان دێنه‌ شوێنی ڕه‌نگه‌ له‌هه‌ندێک بازنه‌ عه‌ره‌بی سونه‌ یان کورد بچێته‌ شوێنیان. "

" به‌مجۆره‌ ئه‌وانه‌ کورسیه‌کان پڕده‌که‌نه‌وه‌ "

دادوەر هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربارەی دەسلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر ڕایگەیاند" به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ له‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ دێت که‌ ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ و سه‌رکه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان، ڕه‌نگه‌ ئه‌وانه‌ی له‌دوای ڕه‌وتی سه‌در دێن له‌بازنه‌کاندا جیاوازه‌ هه‌ندێ بازنه‌ هه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆکان دێنه‌ شوێنیان و هه‌ندێک بازنه‌ هه‌یه‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیتر به‌مجۆره‌ ئه‌وانه‌ کورسیه‌کان پڕده‌که‌نه‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌وه‌ی کورد بێت یان عه‌ره‌ب بێت سونه‌ بێت یان شیعه‌ بێت به‌پێی بازنه‌کانه. "

بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زیاتر ڕونیکردەوە" ئه‌و بازنانه‌ی که‌ ڕه‌وتی سه‌در ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و سه‌رکه‌وتن بۆ په‌رله‌مان، ئێستا ئه‌و کورسیانه‌ به‌تاڵ بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه‌ و په‌سه‌ند کرا له‌لایه‌نی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه،‌ بۆیه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ سه‌رجه‌م بازنه‌کان پڕ ده‌کرێته‌وه‌ به‌و که‌سانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ دوای ئه‌و ئه‌وانه‌وه‌ دێن که‌ سه‌رکه‌وتن ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگی زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن بۆ په‌رله‌مان بۆیه‌ ئه‌وانه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و کورسیه‌کان پڕده‌که‌نه‌وه‌ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق. "

هەرچەندە دوێنێ میدیا عێراقییەکان لە زاری محەمەد حەلبوسییەوە بڵاویانکردەوە، شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر بە کەسانی سەربەخۆ پڕ دەکرێنەوە.

بەڵام بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕەتیدەکاتەوە شێوازی پڕکردنەوەی کورسییەکان بەوجۆرە بێت، لەو ڕووەوە هیمان تەحسین بەگ جەختیکردەوە" له‌ بازنه‌کاندا جیاوازه‌ له‌هه‌ندێک بازنه‌ هه‌یه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێته‌ شوێنی،وه‌ له‌هه‌ندێک بازنه‌ هه‌یه‌ سه‌ربه‌خۆکان دێنه‌ شوێنی ڕه‌نگه‌ له‌هه‌ندێک بازنه‌ عه‌ره‌بی سونه‌ بچێته‌ شوێنی یان کورد بچێته‌ شوێنیان، ئه‌وه‌ لای ئێمه‌ زانراو نییه‌، چونکه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌نگه‌کان و ئه‌و لیستانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌وه‌ ده‌رچووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ په‌سه‌ندکراوه‌ له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌. "

بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت" به‌بۆچوونی ئێمه‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆی نییه‌ ئه‌و کورسیانە پڕ بکاته‌وه‌ لێره‌دا (ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن) هه‌یه‌ که‌ به‌پێی یاسا دیاریکراوه‌، له‌هه‌ر بازنه‌یه‌ک به‌هۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ یان به‌هۆیه‌کی تر که‌ سوێندی یاساییان نه‌خوارد ڕاسته‌وخۆ ئه‌و که‌سانه‌ دێنه‌ شوێنیان له‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌وان که‌متریان هێناوه‌، واته‌ سه‌رنه‌که‌وتوون بۆ په‌رله‌مان له‌هه‌مان بازنه‌ به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ کێیه؟‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ یان له‌ لیستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌ یان له‌ لیستێکی تر، هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ نییه‌ ده‌که‌وێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ کێن که‌ ڕاسته‌وخۆ دێن له‌دوای کاندیده‌کانی ڕه‌وتی سه‌در دێن. "

" ئایا پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە؟ کۆمسیۆن چەندی پێویستە بۆ دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن؟"

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا به‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌م په‌له‌مانتارانی ڕه‌وتی سه‌در په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌؟ وە ئێوه‌ ده‌توانن هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بکه‌نه‌وه‌؟
لە وەڵامدا دادوەر هیمان تەحسین بەگ وتی" پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌ ده‌مێنێته‌ سه‌ر په‌رله‌مان خۆی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌ پڕده‌کرێته‌وه‌، ڕێگای یاسایی هه‌یه‌ باسکراوه‌ له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆیان بیانه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ ئه‌وا به‌ڵێ ده‌توانن، سه‌باره‌ت به‌ کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق پێموایه‌ ئێمه‌ کاتێکی باشمان پێویسته‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانیین ئاماده‌کاری بکه‌ینه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، پێموایه‌ که‌متر نییه‌ له‌ شه‌ش مانگ. "

"پەرلەمانتاران ئازادن لە دەسلەکارکێشانەوەیان"
دەربارەی ئەوەی ئایا پەرلەمانتارانی تر دەتوانن دەسلەکاربکێشنەوە؟ لە وەڵامدا دادوەر هیمان تەحسین بەگ وتی" به‌ڵێ ئازادن به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق، به‌ڵام چه‌ند ڕێکارێکی یاسایی هه‌یه‌ که‌ ئه‌و داواکاریانه‌ پێشکه‌شی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کرێت و دواتر په‌سه‌ند ده‌کرێت، پاشان نوسراو ده‌کرێت بۆ کۆمسیۆن بۆئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و ناوانه‌ی له‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ دێن کێن، چه‌ند وه‌ ڕێکاری تریش هه‌ن وه‌کو (المساءلة والعدالة) و (ادلة جنائية) که‌ ئه‌و که‌سانه‌ هیچ تێبینیه‌کیان له‌سه‌ر نه‌بێت. "

ماوه‌ی چه‌ندێک ده‌بێت شوێنه‌کانیان پڕبکرێنه‌وه‌؟

وەڵامەکەی بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق(دادوەر هیمان تەحسین بەگ) بەمجۆرە بوو" ماوه‌که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر په‌رله‌مان ئێستا که‌ ئه‌م داواکاریانه‌ پێشکه‌شی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کراوه‌ ئیتر ڕێکاره‌کان ده‌ڕوات، ئێستا ده‌توانم بڵێم بۆشاییه‌کی په‌رله‌مانی دروستبووه‌ که‌ ئه‌م 73 که‌سه‌ به‌کۆمه‌ڵ داواکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان کردووه‌ بۆ په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌ی که‌ په‌سه‌ند کرا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ نوسراو ده‌کرێت بۆ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق. "

دادوەر هیمان تەحسین بەگ ڕونیشیکردەوە" به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌بێت سه‌رۆکی په‌رله‌مان دەسلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران په‌سه‌ند بکات، دوای ئه‌وه‌ی که‌ په‌سه‌ندی کرد ئیتر ڕێکاره‌کانی تر ده‌بێت ته‌واو بکرێت دواتر ده‌بێت ئه‌وانه‌ ده‌ستنیشان بکرێن که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ئه‌م کاندیدانه‌وه‌ دێن و ده‌نگی که‌متریان هێناوه‌ و ده‌رنه‌چوون. "

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی قسەکانی دادوەر هیمان تەحسین بەگ Jun 13/022