له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری عێراقه‌وه لە دادگای فیدراڵی عێراق، سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراقی تۆماركراوه به‌وه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا، مانگانە 200 ملیار ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق دەڵێت" ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی عاقڵانه و زانستیانه به‌رگری بكه‌ن، ئه‌وه 100% بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی لەسەر بابەتی 200 ملیارەکە له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار خه‌ڵكمان نه‌چۆته دادگای فیدڕاڵی به‌رگری بكات له‌مافی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ئه‌وه‌ی لە بڕیاری دژی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز ده‌رچوو ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێک به‌ئاستێكی به‌رز نه‌نێردرێت "
" به‌داخه‌وه ده‌بووایه ئێمه زۆر نه‌چینه ناو گرفتانه‌وه كه له نێوان عه‌ره‌به‌كان ڕووده‌دات "
لە سەرەتای قسەکانیدا پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی دەڵێت" له‌ڕاستیدا ئێستا ئه‌و بابه‌تانه وایلێهاتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆخی سیاسی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد باش نه‌بووه، به‌تایبه‌تی به‌غداد به‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌داخه‌وه ده‌بووایه ئێمه زۆر نه‌چینه ناو گرفتانه‌وه كه له‌نێوان عه‌ره‌به‌كان ڕووده‌دات، به‌ڵام وایلێهات زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه دوژمنایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ڕاسته ئه‌وان دوژمنایه‌تی حیزبێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته دوژمنایه‌تی كردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان یان نانبڕینی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌و بابه‌تانه سكاڵاكردنه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی 200 ملیاره‌كه كه ئایا حكومه‌تی عێراق ئه‌و 200 ملیاره‌ی ده‌ینێرێت نایاساییه نابێت بینێرێت، یه‌كه‌مجار ئێمه ده‌بێت ڕاستیه‌ک بزانیین یاسای بودجه‌ی 2021 ئه‌گه‌ر ئێمه زوو ئیشمان پێبكردایه ده‌كرا پاره‌ی زۆر زیاترمان له 200 ملیاره‌كه‌ی كه به‌غداد بۆ ئێمه‌ی ده‌نێرێت به‌ده‌ستمان بگات. "
"ئەگەر ئێمە حسابات بکەین لەگەڵ بەغداد، به‌غداد قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت"
د. فازڵ نەبی زیاتر ڕونیکردەوە" به‌ڕای من ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكێكی زانا له‌بواری ژمێریاری و داراییدا حسابی خۆیان بكه‌ن، ده‌بینین حكومه‌تی عێراق له‌ساڵی 2021 به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بوایه 12 مانگ 200 ملیاره‌كه بنێرێت، به‌ڵام ته‌نها چوار مانگ 200 ملیاره‌كه‌ی ناردووه واته 800 ملیاری ناردووه، ئه‌گه‌ر ئێمه حسابات بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غداد ئێستا به‌غداد قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ئه‌گه‌ر حسابێكی ورد بكه‌ین به‌گوێره‌ی یاسای بودجه نه‌ك به‌گوێره‌ی ئه‌و سلفه‌یه‌ی كه دراوه له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ساڵی 2022 وابزانم دوو مانگ 200 ملیاره‌كه‌ی نارد دیسانه‌وه ڕایانگرتهوه واته 200 ملیاره‌كه هه‌میشه ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وتووه ئه‌وه‌ی كه عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی ناردووه ئه‌گه‌ر هاتوو حسابێكی ورد بكه‌ین كه‌متره لهشایستهكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو یاسای بودجه‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه من كاتی خۆی له‌سه‌ره‌تای 2021 وه زۆر هاوارم كرد حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر یاسای بودجه بۆیه توشی ئه‌و سولفه‌یه بووین كه به‌غداد بۆمانی ده‌نێرێت ئێمه ده‌بووایه زوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش بتوانیین مافی خۆمان له بودجه‌ی عێراق وه‌ربگرین. "
" ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی عاقڵانه و زانستیانه به‌رگری بكه‌ن، ئه‌وه 100% بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت "
د. فازڵ نەبی ئەوەشی وت " ئێستا كه سكاڵاكه چۆته دادگای فیدڕاڵی به‌ڕای من ده‌بێت هه‌ردوو نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری حكومه‌تی به‌غداد ئاماده بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی عاقڵانه و زانستیانه به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ئه‌وه 100% بڕیاره‌كەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە 200 ملیارەکە، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی زۆری به دادگای فیدڕاڵیه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌نداره به‌یاسای بودجه‌وه و به‌ڕێككه‌وتن له‌نێوان دوو حكومه‌ت بۆیه به بۆچونی من دادگای فیدڕاڵی خۆی له‌و كێشه‌یه به‌دوور ده‌گرێت، هەر وه‌ك وتم ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكێكی زۆر زانا بنێرێته به‌غداد، چونكه بابه‌تی دارایی زۆر وردی تێدایه بتوانن به‌رگری له مافی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاره‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو جارانی تر هه‌ر خه‌ڵكێكمان نارد كه به‌داخه‌وه زۆرجار خه‌ڵكمان نه‌چۆته دادگای فیدڕاڵی به‌رگری بكات له مافی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ئه‌وه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز ده‌رچوو ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك به‌ئاستێكی به‌رز نه‌نێردرێت، به‌ڕای من هیچ بڕیارێک له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رناچێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه بڕیارێكی (فضفاض) دروست ببێت واته مرونه‌تی تێدا بێت له‌وانه‌یه بڕیارێكی وابده‌ن و بڵێن ئه‌وه ڕێككه‌وتنه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد و ئیشی دادگای فیدڕاڵی نییه ئه‌وان ده‌توانن له‌نێوان خۆیان ڕێككه‌وتن بكه‌ن و بتوانن به‌دانوستان كێشه‌كانیان له‌و بواره‌دا چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڕای من له‌هه‌ردوو حاڵه‌ت ته‌سه‌ورناكه‌م بڕیارێك دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربچێت. "
" دۆخی دارایی له هه‌رێمی كوردستان ئێستا زۆرباشه "
بە بڕوای د. فازڵ نەبی دۆخی دارایی هەرێم زۆر باشە، لەو ڕووەوە د. فازڵ دەڵێت" دۆخی دارایی له هه‌رێمی كوردستان ئێستا زۆرباشه، چونكه یه‌كه‌م نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبۆته‌وه، دووه‌م به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی من هه‌مه هه‌ندێك چاكسازی له‌بواری نه‌وت وغاز كراوه، هەروەها هه‌ندێك چاكسازی له‌مه‌سه‌له‌ی داهاته‌كان، بۆیە نەناردنی دوو سەد ملیارەکە، به‌ڕای من كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان ناكات، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر 200 ملیاره‌كه بێت ئه‌ویش كونێكی تر پڕده‌كاته‌وه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان داهاته‌كان زیاد كردووه و ده‌توانێت خۆی مووچه بدات ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له بواری وه‌به‌رهێنان به‌كاربێت ده‌مێكه زۆر پرۆژه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاون ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان زوو ده‌ستبه‌كار نه‌بێت له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و ئیشانه‌ی كه ئێستا كراون (اندثار) ببن واته ته‌له‌ف ببن و دواتر ببنه عه‌یبه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه بگه‌نه ئه‌و قۆناغه پێویست ده‌كات ده‌ستیان پێبكاته‌وه بۆیه ئه‌و 200 ملیاره له‌و بواره باشه پشتیوانیه‌كی دارایی باش ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه به‌ته‌واوه‌تی له‌كاتی خۆیدا سه‌رف بكات و هه‌م بتوانێت هه‌ندێك پرۆژه‌ی تر ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌هات 200 ملیاره‌كه وه‌كو ئێستا كه دوو مانگه نه‌هاتووه و ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه هه‌ندێک براده‌ر وتیان واده‌كه‌ین و واده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر قسه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ته‌له‌فزیۆنییه به‌داخه‌وه دیسان كێشه‌ی تێكه‌وتووه و به‌ڕای من به‌و ئاسانیشه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ناینێرێت، به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كردووه ڕاسته ئێستا مانگێك مووچه دواكه‌وتووه، به‌ڵام لانی كه‌م به‌رده‌وامی هه‌یه له‌دابه‌شكردنی مووچه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ئه‌و 200 ملیاره بێت چ به‌شێوه‌ی یاسایی چ به‌شێوه‌ی سیاسی ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خه‌ت بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و 200 ملیاره‌ش بێته هه‌رێمی كوردستان. "
" حکومەتی هەرێم بەبێ 200 ملیارەکەش دەتوانێت موچە مانگانە بدات"
واته ئه‌و 200 ملیاره بێت یاخود نه‌یه‌ت ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات له‌كاتی خۆیدا؟
لە وەڵامدا پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی دەڵێت" به‌ڵێ بۆ مانگی چوار ئه‌و 200 ملیاره نه‌هات، به‌ڵام هه‌رێم مووچه‌كه‌یدا، ئێستاش بۆ مانگی پێنج 200 ملیاره‌كه دیسان نه‌هاتووه، به‌ڵام هه‌رێم مووچه‌ی خۆی له 5ی مانگ ده‌ستپێكردووه مووچه‌كان به‌ره به‌ره ده‌دات بۆیه به‌رای من دوو شت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم بوو، یه‌كێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو كه ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته كه كاریگه‌ری باشی كردووه له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی كوردستان، وه خاڵی دووه‌میش هه‌ندێك چاكسازی كه له‌بواری نه‌وت و له‌بواری داهاته‌كان كراوه كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بووه له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو كاریگه‌ریه وایكردووه كه هه‌رێمی كوردستان ئێستا بتوانێت مووچه‌كان بدات به‌بێ 200 ملیاره‌كه‌ش، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه كه ئێمه واز له 200 ملیاره‌كه بهێنین و پشتگوێی بخه‌ین نه‌خێر ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو هێزی خۆی چ له‌ڕێگه‌ی یاساییه چ له‌ڕێگه‌ی سیاسیه‌وه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی حیزبه سیاسیه‌كانه‌وه كه به‌ڕای من حیزبه سیاسیه‌كان ڕۆڵی زیاتر ده‌بینن بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسیه‌كانی به‌غداد هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش كاریگه‌ربن له‌سه‌ر حكومه‌ت و 200 ملیاره‌كه بێته هه‌رێمی كوردستان، چونكه ڕاگرتنی 200 ملیاره‌كه لایه‌نی یاسایی تێدا نه‌بووه حكومه‌ت خۆی نه‌بووه كه ئه‌و ئیشه‌ی كردووه به‌ڵكو كاریگه‌ری سیاسیه‌كانی به‌غداد بووه له‌سه‌ر حكومه‌ت كه ئه‌و 200 ملیاره دوابخات. "
Your browser doesn’t support HTML5