ماوەیەکە ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتییان لە سلێمانی و هەڵەبجە توشی سکچوون و ڕشانەوەی توند بوون، بەوهۆیەوە نەخۆشخانەکان پڕبوون لەتوشبووانی ئەو پەتایە، ڕۆژی چوارشەممەش، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" گومانی زۆر دەکرێت، ئەو پەتایەی لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە پەتای کۆلێرا بێت. " د. زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە سلێمانی دەڵێت" به‌پێی نیشانه‌کانی زۆر زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌ڕوات کۆلێرا بێت، بەڵام هه‌تا ئێستا به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان نییه که سامپڵی ته‌واوه‌تی وه‌رگیرابێت و ده‌رکه‌وتبێت ڕێژه‌یه‌کی مه‌عقولمان هه‌بێت له‌و سامپڵانه هه‌تاوه‌کو بوترێت کۆلێرایه. "
" به‌پێی نیشانه‌کانی زۆر زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌ڕوات کۆلێرابێت"
لە سەرەتای قسەکانیدا پزیشکە پسپۆڕەکە (د. زانیار ئاغال) وتی" نه‌خۆشی کولێرا وه‌کو هه‌موو میکرۆبه‌کانی تر نه‌خۆشیه‌کی سکچوونیه که به ئینگلیزی پێیان ده‌وترێت واوا (Gastroenteritis)واته ئه‌مه هه‌وکردنی ناو گه‌ده و ناو ڕیخۆڵه‌کان ده‌گرێته‌وه که وا له‌مرۆڤ ده‌کات شله‌یه‌کی زۆر زۆری لێ بێته‌ده‌ر و ببێت به سکچوون، هه‌موو په‌تاکانی سکچوون له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا هه‌یه هه‌موویان به‌هه‌مان شێوه سکچوون دروست ده‌که‌ن و وشکبوونه‌وه و ڕشانه‌وه دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام کۆلێرا تایبه‌ت تره له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو ده‌رچوونه‌که‌ی زۆر زۆره ئه‌م میکرۆبه Vibrio cholera خۆی سروشتێکی هه‌یه زۆر به‌ئاسانتر بڵاوده‌بێته‌وه و ڕێژه‌ی وشکردنهوهکهی زۆر زۆر خێراتره. "
دەربارەی ئەوەی ئایا ئه‌وه‌ی له سلێمانی بڵاوبۆته‌وه کۆلێرایه؟
د. زانیار ئاغال دەڵێت" هه‌تا ئێستا به‌ڵگه‌ی فه‌رمیمان نییه که سامپڵی ته‌واوه‌تی وه‌رگیرابێت و ده‌رکه‌وتبێت ڕێژه‌یه‌کی مه‌عقولمان هه‌بێت له‌و سامپڵانه هه‌تاوه‌کو بوترێت کۆلێرایه، به‌ڵام به‌پێی نیشانه‌کانی زۆر زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌ڕوات کۆلێرا بێت. "
هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌گه‌ر کۆلێرا نه‌بێت گومان ده‌کرێت چ نه‌خۆشیه‌کی تر بێت؟ ئایا هه‌تاچه‌ند مه‌ترسی هه‌یه که زیاتر ته‌شه‌نه بسه‌نێت به‌تایبه‌ت باس له‌وه‌ده‌کرێت نه‌خۆشخانه‌کان شوێنی وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نه‌ماوه؟
د. زانیار ئاغال دەڵێت" هه‌موو میکرۆبه‌کانی تر ئەم کاریگەرییە ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌یه ناتوانرێت 100% بوترێت ئه‌م میکرۆبه جارێ چییه؟ بۆنموونه به‌کتریای ئیکۆلای هه‌یه، به‌کتریای شیگێلا هه‌یه، به‌کتریای کامپالیۆ به‌کتر هه‌یه هه‌موو ئه‌مانه سکچون دروست ده‌که‌ن ده‌گوازرێنه‌وه له خه‌ڵکێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر، جاری واش هه‌یه نیشانه‌کانیشیان وه‌کو ئه‌م سکچونه به‌هێزه ساڵانه له هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه ئێمه سکچونمان هه‌بووه له وه‌رزی هاوینه‌کاندا به‌بۆنه‌ی ئه‌و به‌کتریانه‌وه که له گه‌رما و تێکچوونی خۆراکه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه بۆیه هه‌تا سامپڵێکی ته‌واوه‌تی که به‌ئینگلیزی پێی ده‌وترێت culture ئەوه نه‌بێت یاخود ڕێژه‌که‌ی یه‌کلانه‌کرێته‌وه ناتوانرێت بوترێت کۆلێرایه. "
"هه‌رکامیان بێت ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی زۆره"
سەبارەت بەوەی هه‌تا چه‌ند مه‌ترسی زیاتری ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م نه‌خۆشیه له‌شاری سلێمانی هه‌یه؟
د. زانیار دەڵێت" وه‌کو ته‌شه‌نه‌سه‌ندن ئه‌گه‌ر به‌کتریایه‌کی تر بێت یان کۆلێرا بێت مەترسی تەشەنەسەندن هەیە، بەڵام بێگومان ئه‌گه‌ر کۆلێرابێت خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌وه سروشته‌که‌یه‌تی، هەروەها هه‌رکامیان بێت ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌کردنی زۆره، ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی که ده‌یانبینیین ڕێژه‌که له ئێستادا زۆر زۆر به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵی له‌نه‌خۆشخانه‌کان کێشه‌یه‌کی وامان هه‌یه که جێگه نه‌بووه، بەڵام خۆشبه‌ختانه نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت کراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی کراوه‌ته‌وه جارێکی تر دانراوه بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان وه‌ربگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژه‌که زۆر زۆره، بۆیه هه‌تا خه‌ڵک پابه‌ند بێت بهخۆپاراستنهوه هه‌وڵبدرێت ئینشائه‌ڵا ئه‌و ڕێژه زۆره نه‌مێنێت. "
دەربارەی پرسیاری ئەوەی، هەندێک دەڵێن سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان پاک نییه و ئه‌م شێوازه نه‌خۆشیه‌ی دروست کردووه ئایا حکومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه چۆن ده‌توانێت ڕێگری بکات؟
وەڵامەکەی پزیشکە پسپۆڕەکە (د. زانیار ئاغال) بەمجۆرەبوو" ئه‌گه‌ر گومانه‌که‌مان یه‌کلابوویه‌وه که ئه‌مه به‌هۆی ئاوه‌وه‌یه ده‌بێت بزانیین ئاوی کوێیه له‌ناو شاری سلێمانی؟ چونکه مه‌رج نییه ئاوه‌که گشتی بێت له‌هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه بێت، ده‌بێت بزانیین له‌کوێوه‌یه ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاوه‌یان به‌کارهێناوه ئاوی بیریان به‌کارهێناوه و ئاوی یه‌ک ڕێچکه‌یان به‌کارهێناوه که بۆیان ده‌چێت یان ئاوێکی سه‌ره‌کیه که دێته‌ناو سلێمانیه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بدۆزرێته‌وه، به‌دڵنیایه‌وه دهتواترێت کۆنترۆڵ بکرێت، واته به‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و شوێنه ببڕدرێت و ئاوی پاکیان بۆ بچێت به‌وشێوه‌یه ده‌کرێت هه‌تا ئێستا داتای ئه‌وه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه که به‌ته‌واوه‌تی بزانیین هۆکاری ئاوه‌که‌یه یان هۆکاری خواردنه‌که‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌کو وتم له‌هه‌موو ساڵێکدا لێشاوی سکچون و ڕشانه‌وه دروست ده‌بێت له‌شاری سلێمانی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌بێت من ته‌سه‌ور ده‌که‌م بتوانرێت وه‌کو حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کان بتوانن کۆنتڕۆڵی بکه‌ن. "
" ئایا پەتاکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە؟"
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو پەتایە(سکچوون و ڕشانەوەیە) لە کەسێکەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر؟
لە وەڵامدا د. زانیار ئاغال وتی" به‌ڵێ به‌ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌وه نییه به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی پاشه‌ڕۆی ئه‌و مرۆڤه ئیتر ڕشانه‌وه بێت یاخود پیسایهکهی بێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستی بکه‌وێت به‌ڵام ئه‌و که‌سه ده‌ستی نه‌شوات و ده‌ستبداته‌وه له‌شتی تر ئیتر هه‌موو شتێک ئه‌گه‌ر هه‌یه میکرۆبه‌که هه‌ڵبگرێت هه‌ر له‌ده‌رگای ماڵه‌وه یان له قه‌نه‌فه‌وه له‌خۆراک و له‌ته‌وقه کردنه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی که له کۆرۆنا باسمان ده‌کرد به‌هه‌مان شێوه ده‌گوازرێته‌وه خه‌ڵکی تر توشده‌کات . "
"ڕێنماییە خۆپارێزییەکان"
سەبارەت بە ڕێنماییەکان بۆ خۆپارێزی هاوڵاتییان، د. زانیار ئاغال وتی" سکچون و ڕشانه‌وه واته میکرۆبه هه‌روه‌کو چۆن لهکۆرنا ده‌مانوت وریابن ئه‌مه درمه و له‌که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌یگرێت، سکچون و ڕشانه‌وه‌ش درمه به‌هۆی مشه‌خۆره‌کانه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌م مشه‌خۆرانه عاده‌تیان وایه له‌خۆراک و ئاوه‌وه دروست ده‌بن بۆیه هه‌تا سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌که پاک بێت خۆراکه‌کان هه‌مووی به‌ته‌واوه‌تی فرێش بێت و هه‌ڵنه‌گیرێت و پیس نه‌بووبێت خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کرابێت وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی پیسه‌وه چێشت لێنرابێت یان دهستخرابێته ناو سه‌وزه‌وه هه‌تا ئه‌و ڕێنمایانه بکرێت ئه‌گه‌ری توشبوون زۆر زۆر که‌م ده‌بێته‌وه، خۆپارێزی دووه‌م که که‌سه‌که توش ببێت له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌وه هه‌یه وه‌کو پاک‌وخاوێنی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام هه‌ر گرنگه هه‌میشه خه‌ڵک له‌بیری بێت که که‌سێک سکچونوی گرت باشتره زیاتر ده‌ستی خۆی پاکبکاته‌وه، ئه‌و شتانه زۆر زۆر گرنگه ههتاوەکو ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی گرت ده‌وروبه‌ره‌که‌ی له‌ماڵه‌که‌دا نه‌یگرێت و پاشان ته‌شه‌نه بسه‌نێت بۆ خه‌ڵکی تر. "
Your browser doesn’t support HTML5