گیان لەدەستدانی 4 کادیری پەکەکە بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە لە ناوچەی گەرمیان

Your browser doesn’t support HTML5

بەرە بەیانی ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گوندی بەرلوتی باکوری قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێکی کادیرانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە چوار کەس لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژران و یەکێکی تریش برینداربوو. کوژراوەکان سەرجەمیان کوردی سوریان و لە دوو ژن و دوو پیاو پێکهاتبوون