وەزیری سامانەسروشتییەکانی هەرێم باس لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەکات

ماوەیەکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو پرسە کۆبوەوە، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت (کەمال محەمەد) دەڵێت" نرخی به‌نزینی 690 دیناریی بۆ ته‌کسی و کۆسته‌ر و ئه‌وانه‌ ده‌بێت، به‌ڵام نرخی به‌نزینی 800 دیناریی بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکانی تر وەکو خۆی دەمێنێتەوە. بێگومان ده‌رگا کراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک و وه‌به‌رهێنێک که‌ له‌توانایدا هه‌بێت به‌نزین بهێنن، ئه‌گه‌ر بتوانن کێبڕکێی ئه‌و 800 دیناره‌ی خۆمان بکه‌ن له‌وه‌ که‌متر بێگومان خه‌ڵک ئازاده،‌ ئێمه‌ ناڵێن مه‌یهێنن، چونکه‌ ئێستا زۆر جۆری ئوتومبێل هه‌یه‌ به‌نزینی پاڵاوگه‌ی کار به‌رکارناهێنن، به‌ڵکو به‌نزینی سۆپه‌ر و ئه‌وانه‌ به‌کاردێنن. "

" هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین "

لە بەشی دووەمی وتوێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ڕایگەیاند" خواستی به‌نزین بۆ هه‌رێم له‌نێوان 5-6 ملیۆن لیتره‌ ڕۆژانه،‌ وه‌کو پاڵاوگه‌ ته‌نها پاڵاوگه‌ی کار و پاڵاوگه‌ی قه‌یوان هه‌یه‌ که‌ دوو کۆمپانیان له‌هه‌رێم، 25 هه‌زار ته‌ن Crude oil -کرۆت ئۆیل ده‌ده‌ینه‌ پاڵاوگه‌ی کار بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند جۆره‌ سوته‌مه‌نیه‌ک بۆ وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌وانه‌ دیزل و گازۆلین ، ئه‌و 25 هه‌زار به‌رمیله‌ یه‌ک ملیۆن به‌رهه‌می به‌نزینمان بۆ دابین ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنێکی ترمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد که‌ ئه‌وانیش یه‌ک ملیۆن و 250 هه‌زار لیتر دابین بکه‌ن، به‌ڵام له‌ 1-5 وه‌ به‌هۆی هه‌ندێک کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که‌ پاڵاوگه‌ی کار بۆ هه‌رێم دابینی ده‌کات له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ ڕاگیراوه‌، هه‌تا نزیکه‌ی 6ی مانگ که‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌رکرا وه‌کو پاڵاوگه‌ 648 هه‌زار لیتر بۆمان ده‌هات 7ی مانگیش یه‌ک ملیۆن و چاره‌کێک جارێکی تریش ئه‌وه‌یان ڕاگرت به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق خۆشی پێویستی بابه‌تی به‌نزینه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ 1-5 هه‌تا ئه‌مڕۆ ته‌نها یه‌ک ملیۆن و 800 هه‌زار لیتر بۆ هه‌رێم هاتووه‌ وه‌کو به‌رهه‌می عێراق له‌وماوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی پشتی پێبه‌ستراوه‌ . "

وتیشی: چوارسەد دینارمان دینارمان بۆ هەر لیترێک بەنزین پاڵشتی کردووه‌ له‌پێناو ئەوەی نرخی لیترێک به‌نزین له‌جیاتی 1200 دینار ببێته‌ 800 دینار " پێشبینی ده‌که‌ین له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا بتوانیین کێشه‌ی سه‌ره‌ی بابه‌تی به‌نزینی نۆرماڵ نه‌مێنێت. "

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان


وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ئەوەشی وت "ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت بڕیاریدا و وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کانی ڕاسپارد (که‌من ئێستا وه‌کو وه‌کاله‌ت نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌م) ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ ئێمه‌ ئیشمانکرد له‌سه‌ر دوو ڕێگا، یه‌که‌م ئه‌و رسومات و باج و گومرگ و ئه‌وانه‌ بۆ هاورده‌کردنی به‌نزین لابران واته‌ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک توانای هه‌بێت به‌پێی مواسه‌فاتی وه‌زاره‌ت ئه‌و به‌رهه‌م بتوانێت بێنێته‌ ناوه‌وه‌ ئازادن، پێنج شەممە ڕێنمایی پێده‌رچووه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌ستمان پێکردووه‌ هه‌ندێک بابه‌تی به‌نزین هه‌بووه‌ سوپه‌ر و ئه‌وانه‌ ئێمه‌ش هه‌ندێک condensate چڕکردنه‌وه‌ که‌ به‌رهه‌مێکی زۆرباشه‌ و نرخێکی باشی تێده‌چێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌کو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان پاڵپشتیمان دانا له‌سه‌ر بابه‌تی به‌نزین که‌ وه‌کو حکومه‌تی هه‌رێم 400 دینارمان پاڵشتی کردووه‌ له‌پێناو نرخی لیترێک به‌نزین له‌جیاتی 1200 دینار ببێته‌ 800 دینار ئه‌مه‌ چەند ڕۆژه‌ ئه‌وه‌مان ده‌ستپێکردووه‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک له ‌بازاڕیش نرخ دابه‌زی ئێستا به‌رهه‌می ئێمه‌ دابه‌شده‌کرێت به‌ 800 دینار له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمیش ده‌ستمان پێکردووه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ولێر و سۆران و زاخۆ، ئه‌مه‌ چەند ڕۆژه‌ دۆخه‌که‌ زۆر به‌ره‌و باشی چووه،‌ به‌ڵام ئێمه‌ پێشبینی ده‌که‌ین له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا بتوانیین کێشه‌ی سه‌ره‌ی بابه‌تی به‌نزینی نۆرماڵ نه‌مێنێت. "

" نرخی بەنزین چی بەسەر دێت؟ "
سەبارەت بە نرخی بەنزین، کەمال محەمەد دەڵێت " هەر وه‌کو وتم ئێمه‌ دوو به‌رهه‌ممان هه‌یه‌ به‌رهه‌می کۆمپانیای کار، که‌ یه‌ک ملیۆن لیتر ده‌کات له‌ئه‌نجامی پاڵاوتنی 25 هه‌زار به‌رمیل ئه‌وه‌ 690 دیناره‌ ئه‌وه‌ وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان ده‌ستنیشانکردووه‌ ته‌نها بۆ ته‌کسیه‌کان و باس و گواسته‌وه‌ی گشتی چونکه‌ هه‌میشه‌ زیاتر خه‌ڵکی بێده‌رامه‌ت ئه‌و جۆره‌ گواسته‌وه‌یه‌ به‌کاردێنێت، به‌نزینی 690 دیناریی بۆ ته‌کسی و کۆسته‌ر و ئه‌وانه‌ ده‌بن، به‌ڵام به‌نزینی 800 دیناریی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی تر. "

واته‌ به‌نزینی 800 دیناریی به‌جێگری ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئوتومبێلی تایبه‌ت؟

لە وەڵامدا وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت وتی "به‌ڵی نرخی به‌نزینی 800 دیناریی به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌. "

" ده‌رگا کراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک و وه‌به‌رهێنێک که‌ له‌توانایدا هه‌بێت به‌نزین بهێنێن"

هه‌ندێکجار وتوێژمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی حکومه‌ته‌ خۆجێییه‌کان لە سلێمانی، گلله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ وەک خۆیان ده‌ڵێن، کۆمه‌ڵێک بازرگان ئیستغلالی بازاڕی سوته‌مه‌نی ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت به‌نزین و یاری به‌نرخه‌کان ده‌که‌ن ئێوه‌ وه‌کو حکومه‌ت پلانتان چییه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌نه‌ده‌ن یاری به‌نرخه‌کان بکرێت که‌ هه‌ر بازرگانێک بیه‌وێت به‌دڵی خۆی نرخ له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی و نرخ دابنێت؟

وەڵامەکەی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بە وەکالەت بەمجۆرەبوو، " ڕۆژی هەینی17ی مانگ هه‌رچه‌نده‌ پشوو بووه‌، به‌ڵام به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ئێمه‌ ئه‌و ڕێنمایانه‌مان ده‌رکردووه‌ بۆ هه‌موو کۆمپانیایه‌ک ئه‌وه‌ی له‌توانایدا هه‌یه‌، به‌ڵام به‌مه‌رجێک به‌پێی مواسه‌فاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان بێت هه‌موو ئاسانکاری کراوه‌ وه‌کو رسومات و گومرگ و ئه‌وانه‌ لابراون هه‌ر مقاولێک یان کۆمپانیایه‌ک له‌توانایدا هه‌یه‌ ده‌توانێت واته‌ قۆرخکاری به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت دووه‌م ئێمه‌ وه‌کو حکومه‌ت ئه‌و به‌نزینه‌ به‌ 800 دینار ده‌فرۆشین واته‌ هه‌تا ئه‌وان ئه‌گه‌ر بتوانن کێبڕکێی ئه‌و 800 دیناره‌ی خۆمان بکه‌ن له‌وه‌ که‌متر بێگومان خه‌ڵک ئازاده‌ ئێمه‌ ناڵێن مه‌یهێنن چونکه‌ ئێستا زۆر جۆری ئوتومبێل هه‌یه‌ به‌نزینی پاڵاوگه‌ی کار به‌رکارناهێنن، به‌ڵکو به‌نزینی سۆپه‌ر و ئه‌وانه‌ به‌کاردێنن، به‌ڵام ڕێنمایی تازه‌ که‌ گومرگ و رسومات نزیکه‌ی 45 دۆلار بووه‌ دابه‌زیووه‌ ئه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌و نرخه‌ش ده‌کات ئێمه‌ ناتوانین بڵێن ته‌نها به‌و ژماره‌یه‌ به‌ڵام وه‌کو حکومه‌ت 800 دیناره‌. "

" کێشه‌ی به‌نزین له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم هه‌یه‌ "

لە پاش گرانبوونی نرخی بەنزین، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند " کە دەست بە دابەشکردنی بەنزین دەکەن بە نرخی کەمتر "

دەربارەی ئەوەی سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت، حکومه‌ت ده‌توانێت به‌نزین به‌نرخی هه‌رزانتر بفرۆشێت یان ئێمه‌ ته‌حەدای حکومه‌ت ده‌که‌ین ئایا ئه‌و بۆچی ده‌توانێت به‌نزین به‌و شێوازه‌ دابه‌ش بکات زۆرجاریش گله‌یی له‌ حکومه‌ت ده‌که‌ن که‌ ڕێگه‌ ناده‌ن ئێوه‌ وه‌کو حکومه‌ت وه‌ڵامتان چیه؟‌ ئایا حکومه‌ت ده‌توانێت نرخ هه‌رزان بکات به‌ڵام نایکات بۆ هاوڵاتیان؟

لە وەڵامدا کەمال محەمەد، وەزیری سامانەسروشتییەکان بە وەکالەت دەڵێت "وه‌کو وتم ئه‌م کێشه‌ی به‌نزینه‌ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم هه‌یه‌ نه‌وه‌کو له‌ دهۆک و هه‌ولێر هه‌تا ئێمه‌ بڵێن با بازرگانێکی تر ئه‌وه‌ بهێنێت، خۆزگه‌ بیتوانیایه‌ کێشه‌ی سلێمانی چاره‌سه‌ر بکردایه‌ ئه‌وکاته‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن بازرگان هه‌ن ده‌توانن ئه‌وه‌ بکه‌ن، ده‌رگا کراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک و وه‌به‌رهێنێک که‌ له‌توانایدا هه‌بێت به‌نزین بهێنێن به‌ڵام به‌پێی مواسه‌فاتی وه‌زاره‌ت بێت ده‌توانن ئه‌م بزنسه‌ بکه‌ن. "

دەربارەی ئەوەی بۆچی هەفتەی ڕابردوو به‌نزینی 800 دیناری دره‌نگ گه‌یشته‌ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌؟

لە وەڵامدا کەمال محەمەد دەڵێت" ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15ی مانگ بوو ئه‌و بڕیاره‌ له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوو به‌تێکڕای ده‌نگ و وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کان ڕاسپێردرا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ بڕی به‌نزین 5 ملیۆن لیتر له‌بازاڕدا نه‌بوو هه‌تا ئێمه‌ یه‌کسه‌ر دابه‌شی بکه‌ین 3 ملیۆن لیتر به‌نزین له‌ پاڵاوگه‌ی کار هه‌بووه‌ یه‌کسه‌ر یه‌ک ملیۆن بۆ دهۆک و دوو ملیۆن بۆ هه‌ولێر ڕۆیشت ئه‌وی تر کۆمپانیای قه‌یوان به‌ئالیه‌تی هێنانی به‌نزینی سوپه‌ر و تێکه‌ڵکردنی له‌گه‌ڵ Condensate، بکات له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سلێمانیه‌ و له‌ناوچه‌ی عه‌ره‌به‌ته‌ مه‌عقول نییه‌ ببرێته‌ ئه‌وێ و به‌رهه‌می زیاتر له‌وێیه‌ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ دواکه‌وت ئه‌و دواکه‌وتنه‌ش چه‌ند ئه‌گه‌رێک هه‌بووه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ چه‌ندین لایه‌ن سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد که‌ په‌رله‌مان و ڕێکخراوه‌کان و ئیداره‌ی خۆجێی و ئه‌وانه‌ن که‌ 100% له‌ کواڵتی دڵنیا بوون ئینجا ئه‌م به‌یانیه‌ زوو ده‌ستی پێکردووه‌ ئێستا له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و هه‌موو ناوچه‌یه‌ک ئه‌م به‌رهه‌م ئێستا دابه‌شده‌کرێت. "

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی قسەکانی وەزیری سامانەسروشتییەکان لەم ڕاپۆرتەدا