د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت" سروشتی کۆلێرا وایه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە، له‌و دوو هۆکاره زیاتر نییه، دەشڵێت" کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نییه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی ماددی حکومه‌ته به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هاوکاری بکرێن و ئه‌وه‌ی که پێویسته بتوانین دابینی بکه‌ین له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ستکراوه بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌رچی پێداویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه دابینی بکه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم به شێوه‌یه‌کی زۆرباش کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ین. "
"دۆخی سلێمانی"
لە سەرەتای قسەکانیدا د. هێرش سەید سەلیم دەربارەی دۆخی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی وتی" ده‌توانم بڵێم، له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بارودۆخی توشبوون به سکچون و ڕشانه‌وه له‌سنوری پارێزگای سلێمانی زۆر زیادی کردووه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار، دوای ئه‌وه‌ی جێگه نه‌ما بۆ نه‌خۆش داخل کردن نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری شه‌هید دکتۆر هێمن، که پێشتر ته‌رخانکرابوو بۆ کۆرنا کردمانه‌وه به‌ڕووی نه‌خۆشانی سکچوون و ڕشانه‌وه جگه‌له‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی مناڵان له‌م ماوه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی زۆر په‌تای سکچوون و ڕشانه‌وه تێیدا به‌دیکراوه، ئێستاش حاڵه‌ته‌کان لهبهرزبوونەوەدان، جگه‌له‌وه نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌سلێمانی، ئێستا به‌هه‌مان شێوه نه‌خۆشێکی زۆری تێدا داخل کراوه، ده‌توانم بڵێم ئاماره‌کان له‌به‌رزیدان، هه‌رچه‌نده دوێنی و ئه‌مڕۆ تۆزێک بارۆخهکه هێوربۆته‌وه له‌چاو ڕۆژانی پێشوتری خۆی ڕێژه‌ی داخل بوون که‌مێک که‌متر بووه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه هێشتا به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه بڕۆین، چونکه ده‌بێت ئاماره‌کان چه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌دا بڕوات و به‌ره به‌ره کهمێتهوه ئینجا ده‌توانیین ڕایبگه‌یه‌نین حاڵه‌ته‌کان له که‌مبوونه‌وه‌دان، به‌ڵام هەرخۆی هه‌تا ئێستا ئاماره‌کان به‌رزن ، ئێمه تیمه‌کانمان و نه‌خۆشخانه‌کانمان هه‌م له‌ڕووی خۆپارێزی و هه‌م له‌ڕووی چاره‌سه‌ره‌وه له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندایه. "
" ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌بارودۆخێکی خراپی وشکبوونه‌وه بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، به‌دڵنیاییه‌وه گورچیله‌کانیشی به‌ره‌و وشکبوونه‌وه ده‌ڕوات"
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد" کۆلێرا په‌تایه‌که هه‌موومان پێی ئاشناین له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا سێهه‌مین جاره ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت Outbreakواته په‌تاکه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاوبۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێی ئاشناین شاره‌زاییه‌کمان هه‌یه چ له‌مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزی و چ مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر پرۆتۆکۆڵی چاره‌سه‌ری کۆلێرا دیاریکراوه، وه‌کو کۆرۆنا نییه که نه‌زانین چی ده‌که‌ین، یان له‌ماوه‌ی مانگێکدا پرۆتۆکۆل بگۆڕدرێت و چاره‌سه‌ری تازه بدۆزرێته‌وه ئه‌مه‌یان شتێکی جێگیره له‌به‌رئه‌وه ده‌توانیین کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ین ئه‌گه‌ر بتوانیین سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌که ده‌ست نیشان بکه‌ین و سه‌رچاوه‌که بپچڕێنین له‌به‌رئه‌وه مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که نه‌خۆشه‌کان له‌کاتێکی گونجاو و دیاریکراوی خۆیدا بگه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه هه‌تا بارودۆخه‌که‌یان ته‌شه‌نه نه‌سێنێت و زۆر وشک نه‌بنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌بارودۆخێکی خراپی وشکبوونه‌وه بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه به‌دڵنیاییه‌وه گورچیله‌کانیشی به‌ره‌و وشکبوونه‌وه ده‌ڕوات و ده‌بێته ئاکامی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بکه‌وێته‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌که. "
" سەرچاوەی بڵاوبونەوەی کۆلێرا لە سلێمانی"
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له سلێمانی و له‌هه‌ڵه‌بجه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
د. هێرش سەید سەلیم وتی" سروشتی کۆلێرا وایه شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی له‌ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌یه واته سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنی پیسبوو به میکرۆبه‌که ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌دیکرا له شوێنێکدا که خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی زۆره، ئێمه زیاتر گومانمان بۆ پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵیش تۆزیک وشکه‌ساڵیه و خه‌ڵک سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی به‌کارده‌هێنێت بۆ ئاوی خواردنه‌وه یاخود بۆ به‌کارهێنان پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا بێت له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. "
" ئێمه له سلێمانی سێ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمیمان هه‌یه، بۆ ئاو که به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست هه‌م له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه پارێزراوه هه‌م به‌شی خۆی کلۆری تێدا به‌کارهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌یه سه‌رچاوه نافەرمیهکانه "
دەربارەی ئەوەی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاوی ماڵان هه‌تا چه‌ند ئاوێکی ته‌ندروسته؟
لە وەڵامدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی" ئێمه له سلێمانی سێ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمیمان هه‌یه، بۆ ئاو که به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست هه‌م له سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه پارێزراوه هه‌م به‌شی خۆی کلۆری تێدا به‌کارهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌یه سه‌رچاوه نافەرمیهکانه، وه‌کو وتم سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی بۆ سلێمانی سێ هێڵی ئاوی فه‌رمی که ئه‌مه به‌شی هه‌موو سلێمانی ناکات له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵکی په‌نایان بردۆته‌به‌ر ئاوی نافه‌رمی ناته‌ندروست ئیتر له‌ڕێگه‌ی ته‌نکه‌ره‌وه بێت یان له‌ڕێگه‌ی بیره‌کانه‌وه بێت به‌ده‌ستی بگات ئه‌مانه هۆکارێکن و له پاڵ ئه‌م هۆکاره‌ش مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سه‌وزه و میوانه‌یه که به ئاوی قورس واته به ئاوی ئاوه‌ڕۆ و پیس ئاو ده‌درێن و ئاودێری ده‌کرێن ئه‌مانه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا من ئێستا له‌ڕێگام له چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه که به‌ڕاستی دۆخی چه‌مچه‌ماڵ ناله‌باره به‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ هه‌م سه‌رچاوه‌که‌ی خراپه هه‌م بڕی ئه‌و ئاوه‌ی که به‌ده‌ست ماڵان ده‌گات زۆر که‌مه ماڵ هه‌یه 12-14 ڕۆژ جارێک ئاوی ڕه‌ئیسی بۆ ده‌چێت ئه‌مه واده‌کات ئه‌و ئاوه‌ی که له تانکیه‌کانی سه‌ربان بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه کلۆری تێنه‌کرێت دوباره ئه‌گه‌ری پیسبوونه‌وه‌ی هه‌یه. "
"له چه‌ند شوێنێک بۆرییه‌کان به‌که‌ڵک نه‌ماون و نزیکه له‌ئاوی ئاوه‌ڕۆ"
بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەشێک لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ ناتەندروستە، د. هێرش وتی" ڕێژه‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیان له چه‌مچه‌ماڵ ئاوی سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی ده‌کڕن، ئه‌مانه هۆکارن بۆ بڵاوبوونه‌وه جگه له کێڵگه سه‌وزاییه‌کان واته ئه‌و دۆخه‌ی که چه‌مچه‌ماڵی تێدایه خه‌تێکی ئاویان له‌دوکانه‌وه بێت، ئه‌و هێڵانه‌ی که ئاو ده‌گوێزێته‌وه له چه‌ند شوێنێک بۆرییه‌کان به‌که‌ڵک نه‌ماون و نزیکه له‌ئاوی ئاوه‌ڕۆ، هیوادارم حکومه‌ت یان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و پارێزگای سلێمانی به‌زوویی بێنه‌سه‌ر خه‌ت به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌ی که وتم سه‌رچاوه‌کانی ئاو سلێمانی به‌و هۆکارانه ده‌گوێزرێته‌وه، به‌شێکی تێکه‌ڵاوی ئاوی تر ده‌بێت و ئاوه‌ڕۆکان ده‌بنه هۆکاری نه‌خۆشیه‌که که پێویست ده‌کات ئێمه سه‌رچاوه‌کان ته‌واو ده‌ست نیشان بکه‌ین، مه‌سه‌له‌ی کۆنترۆڵکردنی بازاڕ و خواردنی سه‌رکراوه و خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان و له‌و خواردنانه‌ی که سه‌وزه‌ی زۆر به‌کاردێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێریه‌کی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بووبێت پێشتر یاخود نازانرێت ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سه‌وزانه له‌و کێڵگانه‌وه هاتووه که به‌ئاوی پاک ئاوده‌درێت یاخود به‌ئاوی قورس ئاوده‌درێن ئه‌مانه‌ش ده‌بن به‌هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که. "
"سروشتی میکرۆبه‌که وایه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە، له‌ودوو هۆکاره زیاتر نییه "
سەبارەت بەوەی دەنگۆ هەیە و ده‌وترێت سه‌رچاوه‌ی ئاوی سلێمانی تێکه‌ڵ به ئاوه‌ڕۆکان بووه، ئێوه وه‌کو لایه‌نی ته‌ندروستی هه‌تا چه‌ند به‌دواداچوونتان بۆ ئه‌وه کردووه هه‌م له‌دوکان هه‌م له ڕانیه ئایا ئه‌مه هه‌تاچه‌ند دروسته؟
لە وەڵامدا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت" ئێمه تیمه‌کانمان به‌رده‌وامن له پشکنین له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌ردانی ئاوی دوکانیش ده‌که‌ن له‌سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه له‌هه‌رشوێنێک ئه‌وه به‌دی بکه‌ن وه‌کو وتم نموونه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌هێنمه‌وه له‌سه‌ر قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی چه‌مچه‌ماڵ له هه‌ندێک شوێنی نزیکی ته‌کیه بۆرییه‌کانی که ئاو ده‌گوێزنه‌وه بێ که‌ڵک بوون و ئاوی لێ دزه ده‌کات و نزیکی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و ناوچهیهشه به‌دڵنیایه‌وه ده‌بێته هۆکاری پیسبوون و تێکه‌ڵ بوون له‌به‌رئه‌وه بۆی هه‌یه له‌هه‌ندێک شوێنی تریش هه‌مان شت ڕوویدابێت به‌ڵام، هه‌مووشی ناگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاو، به‌ڵکو بۆی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی خواردنیشه‌وه بێت، لەگەڵ ئەوەشدا سروشتی میکرۆبه‌که وایه به‌هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌وەیە له‌ودوو هۆکاره زیاتر نییه، به‌ڵام گرنگه بتوانیین سه‌رچاوه‌که بدۆزینه‌وه. "
" کەرتی تەندروستی هۆکار نیە بۆ بڵاوبونەوەی کۆلێرا"
سەبارەت بە ڕەخنەکان کە ئاڕاستەی کەرتی تەندروستی دەکرێت لە لایەن هەندێکەوە بەوەی کە هۆکاری بڵاوبونەوەی کۆرۆنایە؟ د. هێرش سەید سەلیم ڕەتیکردەوە و وتی" که‌رتی ته‌ندروستی هۆکار نییه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرا ئه‌وه‌ی واده‌ڵێت هه‌ڵبه‌ته خۆڵ ده‌کاته چاوی خه‌ڵک و خۆیشی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆلێرایه بابه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆیه نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاوی پاکی ئاوه ئیتر ئه‌وه چی په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه! ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستیه مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزیهکهیه که ئێمه به‌رده‌وام تیمه‌کانمان چاودێری بازاڕ و شوێنه گشتیه‌کانی کردووه به‌رده‌وام تیمی ئێمه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کان و سه‌رچاوه‌ی ئاوی کۆمپانیاکان و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن سیتی و شوێنه گشتیه‌کان که خه‌زانیان هه‌یه بۆ ئاو به‌رده‌وام سه‌ردانیان کردوون و سامپڵی ئاوه‌کانیان وه‌رگرتووه بۆ پشکنین ناردوویانه بۆ تاقیگه‌کانی خۆمان ئێمه به‌رده‌وام کلۆریشمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه، بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کلۆری ئه‌و شوێنانه دابن بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوه له سه‌رچاوه‌که‌ی خۆیه‌وه پاک نه‌بێت ئه‌وکاره‌ی ئێمه‌ش ده‌یکه‌ین له‌ڕووی خۆپاراستنه‌وه هه‌ر به‌ته‌نها هی ئێمه نییه هی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیشه، که به‌رده‌وام چاودێری سه‌رچاوه‌کانی ئاو بکات ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ئێمه‌یه مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزیهکهیه به‌رده‌وام ڕێنمایمانداوه و ڕێنموونی هاوڵاتیانمان کردووه و کلۆرمان دابه‌شکردووه به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که ئاوی نافه‌رمی به‌کارده‌هێنن و ڕێنمایمان کردوون که حه‌بی کلۆر به‌کاربهێنن له ئاوه‌کانیاندا ئه‌وه‌ی که په‌تایه‌ک بڵاوده‌بێته‌وه ئێمه هۆکاره‌که‌ی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و شوێنانه ئێمه مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزیهکه ده‌قاوده‌ق وه‌کو خۆمان جێبه‌جێمان کردووه و مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ره‌که‌شی دیاره خه‌ڵکیش ده‌یبینێت که ئێمه که هه‌رکاتێک که په‌تایه‌ک بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌رکی خۆمان به‌زیاده‌وه جێبه‌جێ کردووه به‌رده‌وامیشین. "
"پێشبینی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که به‌وشێوه‌یه بێت چونکه کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نییه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانیین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی ماددی حکومه‌ته"
لە کۆتا بەشی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د. هێرش سەید سەلیم وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە، ئه‌گه‌ر کۆنترۆڵ نه‌کرێت چی ڕووده‌دات ئایا تواناتان هه‌یه وه‌کو که‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی که به‌سه‌ر ئه‌م په‌تایه زاڵ بن؟
د. هێرش لەو بارەیەوە وتی" ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت به‌دڵنیاییه‌وه په‌تاکه له‌حاڵه‌ت ده‌رده‌چێت و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وه‌ی که Outbreakiی پێ ده‌ڵێن ئه‌مه وه‌کو زۆربه‌ی ئافاته‌کانی تری ته‌ندروستی حسابی بۆده‌کرێت به‌ڕاستی ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان پڕ ببن و ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی به‌شی ئه‌وه نه‌کات و ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیاد ده‌بێت خوانه‌خواسته ئێمه هیوای ئه‌وه ناخوازین و پێشبینی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که به‌وشێوه‌یه بێت چونکه کۆلێرا وه‌کو کۆرۆنا نییه پێشینه‌یه‌کی باشمان هه‌یه له‌سه‌ر کۆلێرا ده‌توانیین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پاڵپشتی ماددی حکومه‌ته که پێویسته له‌ڕووی دابینکردنی پێداویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان بکات بۆئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و په‌تایه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاوببێته‌وه، وه ئێمه له ڕۆژانی ئاینده به‌پێی کۆکردنه‌وه‌ی ئامار و داتا‌کان ده‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ین بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئایا به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆین یان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕۆین. "
" ئەگەر هاوکاری بکرێین به شێوه‌یه‌کی زۆرباش کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که دەکه‌ین "
د. هێرش دەشڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر هاوکاری بکرێن و ئه‌وه‌ی که پێویسته بتوانین دابینی بکه‌ین له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌ستکراوه بن بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌رچی پێداویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه دابینی بکه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ین . "
Your browser doesn’t support HTML5