لە پاش ئەوەی تەندروستی سلێمانی بە فەرمی ڕایگەیاند، ئەو پەتای سکچون و ڕشانەوەیەی لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە بەشێکی سەلماوە کە کۆلێرایە، هاوکات سەرچاوەی ئەو پەتایەشی بە پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خۆراک لە قەڵەمدا، ئەندازیار سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئاوی به‌لوعه‌ی سلێمانی پیسه ئێمه وێستگه‌كان داده‌خه‌ین و ئاو ده‌گرینه‌وه، من خۆم له‌وه به‌دڵسۆزتر ده‌زانم كه بۆ هیچ شتێك له‌دنیادا روحی مناڵێكی كورد یان خه‌ڵكی شاره‌كه‌م بگۆڕمهوە، بۆیە تا ئەم ساتە دڵنیایی دەدەمە هەمووان سەبارەت بە پاکی ئاوی ڕەئیسی ماڵان، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە دابین دەکرێت، ئەندازیار سەربەست عوسمان دەشڵێت"چركه به‌چركه كواڵێتی ئاوه‌كه ده‌نێرێت نه‌ك بۆ سلێمانی به‌ڵكو بۆ به‌غدادیش، حکومەتی ناوه‌ند ئاگای له ئاوی سلێمانیه، به‌غداد ئاگاداری ئاوی سلێمانی كه ئاوه خاوه‌كه‌ی زێیهكهیه، جگه له‌مه‌ش خۆمان سێ تاقیگه‌مان هه‌یه و ته‌ندروستیش چاودێره به‌سه‌رمانه‌وه با ته‌ندروستی گه‌ڕه‌كێک تێست بكات و بیسه‌لمێنن كه ئاوه‌كه‌ی نه‌شیاوه ئه‌وكاته ئێمه ئاوه‌كه ده‌گرینه‌وه و ده‌ڵێن ئاوه‌كه نه‌شیاوه،هه‌تا ئەم ساتە ڕاپۆرتێك نییه كه بهمن بڵێت ئاوی سلێمانی به فه‌رمی پیسه. "
" له‌ڕێگه‌ی سێ تاقیگه‌ی خۆمانه‌وه ئاوه‌کان کۆنترۆڵ ده‌که‌ین و پشکنین و تێستیان بۆده‌که‌ین "
لە سەرەتای قسەکانیدا، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەبارەت بە دەنگۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەەوەی ماڵان و تێکەڵبوونی بە ئاوەڕۆ، ئەندازیار سەربەست عوسمان ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی که ده‌ڵێن ئاوی خواردنه‌وه کە له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانیه‌وه دابین ده‌کرێت تێکه‌ڵ به‌شتێک بووه یان کواڵیتی نییه بۆ خواردنه‌وه دوورن له‌ڕاستیه‌وه، ئێمه ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی سێ تاقیگه‌ی خۆمانه‌وه ئاوه‌کان کۆنترۆڵ ده‌که‌ین و پشکنین و تێستیان بۆده‌که‌ین هه‌موو شته‌کان به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنمایانه‌یه که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی تێکردنی کلۆر به‌ستانده‌ری WHOهه‌مووی به‌رده‌وامه و هیچ جۆره سه‌رچاوه‌یه‌کمان نهپیسبووه و نهتێکهڵه و نه هۆکاری کۆلێرایه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی تر هه‌ن که به ده‌رن له کۆنترۆڵی فه‌رمانگه‌ی ئاو، وه‌کو هه‌ندێک له شه‌معه ئه‌هلیه‌کان و وه‌کو بیری ماڵان و خوارده‌مه‌نی ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی ترن ئه‌و سه‌وزه و میوانه‌ی که به ئاوی پیس ئاو ده‌درێن ئه‌مانه خۆشیان هۆکارێکی ترن له هۆکاری پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو که ئه‌مه دووره له ئاوی خواردنه‌وه که دابین ده‌کرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مانه‌وه. "
"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی چاودێره به‌سه‌رمانه‌وه له زۆربه‌ی شوێنه‌کان ڕۆژانه به‌دواداچوون ده‌کات و سامپڵی ئاو وه‌رده‌گرێت. "
ده‌وترێت سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له شاری سلێمانی له دوکانه‌وه‌یه ڕێره‌ویان تێکچووه هه‌ریه‌که و پاشه‌ڕو و ئاوه‌ڕۆی شوێنێکی تر ده‌خواته‌وه، بۆنموونه سلێمانی هی دوکان ده‌خواته‌وه و دوکانیش هی ڕانیه ئه‌م تێکه‌ڵبوونی ئاوانه هه‌تا چه‌ند هه‌یه و ڕاستە؟
لە وەڵامدا ئەندازیار سەربەست عوسمان دەڵێت" هه‌موو زێیه‌ک له‌دنیادا ناڵێم هه‌ندێک وڵاتی پێشکه‌وتوو که ئاوه‌ڕۆکانیان پاکژ ده‌کرێت و دوباره ده‌خرێته‌وه ناو زێیه‌کان ئه‌گه‌رنا سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی زێیه‌کان به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕه‌ستدا هه‌مووی ده‌چێته‌وه ناو زێ و ڕووباره‌کان و ده‌ریا و ده‌ریاچه‌کان، به‌ڵام ئایا ئێمه ئه‌و ئاوه ده‌ده‌ین به هاوڵاتیان یان ئێمه قسه له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ئاوه‌که‌ی که دابین ده‌کرێت بۆ هاوڵاتیانRaw of water ئاوه خاوه‌که‌یه له‌وانه‌یه هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌ڕۆ و پیسبوونی تێبکه‌وێت، به‌ڵام به کۆمه‌ڵێک معاله‌جه و Treatment دا ده‌ڕوات و کلۆری بۆ زیاد ده‌کرێت و دوای تێست کردن که دڵنیابووین له‌هه‌مان کاتدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی چاودێره به‌سه‌رمانه‌وه له زۆربه‌ی شوێنه‌کان ڕۆژانه به‌دواداچوون ده‌کات و سامپڵی ئاو وه‌رده‌گرێت. "
"هیچ کاتێک هاوڵاتی خۆمان ناخهینهبهر ئاوی پیس له‌به‌ر هیچ هۆکارێک که مه‌عقول نییه"
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت" ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک چرکه‌ش بزانین سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سلێمانی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی لێی به‌رپرسیاره پیسبووه، ئەوا ڕایدەگرین و ڕایدەگەیەنین بۆچی ڕامانگرتووە، تۆ بڵێی ئاوی پیس بهێنین ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕازی بکه‌ین؟! نه‌خێر ئه‌مه دووره له‌ڕاستیه‌وه، سه‌رچاوه‌ی پیس ده‌ڕژێته ناو زێیه‌کانی کوردستانه‌وه له‌ناویاندا قهشقۆڵیش که ئێمه ئاوی لێ ههڵهنجێنین، به‌ڵام ئێمه ئاوه‌که پاک ده‌که‌ینه‌وه وه‌کو ده‌زانرێت له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوودا ئاوی ئاوه‌ڕۆ پاکده‌کرێته‌وه و ده‌کرێته‌وه به‌ئاوی خواردنه‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌و شێوه‌یه ناڵێن، ئێمه داوا ده‌که‌ین له حکومه‌ته‌کانی دنیا که هاوکاری هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن به‌دروستکردنی چه‌ند وێستگه‌یه‌کی وه‌کو پێی ده‌وترێت Waste water treatment بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆکان، به‌ڵام له‌مکاته‌دا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم ئاوی خواردنه‌وه‌ی سلێمانی بۆ یه‌ک چرکه‌ش هه‌رکه‌سێک گله‌یی هه‌بوو و سه‌لماندی با بێت، هەندێکجار حاڵه‌ت هه‌یه له‌هه‌ندێک گه‌ڕه‌کدا ڕێکده‌که‌وێت یان له فهرعێکدا یان سه‌رچاوه‌ی ماڵێک بۆریه‌که‌ی کون بووه و دڵۆپێک ده‌چێته ناو تۆڕه‌که ئێمه به‌دواداچون ده‌که‌ین هه‌تا ئاوه‌که ده‌گێڕینه‌وه بۆ دۆخی خواردنه‌وه ئێمه به تانکه‌ر ئاو بۆ ئه‌و زۆنه دابین ده‌که‌ین، واته هیچ کاتێک هاوڵاتی خۆمان ناخهینهبهر ئاوی پیس له‌به‌ر هیچ هۆکارێک که مه‌عقول نییه. "
" من لێپرسراوم له‌و ئاوه‌ی كه خۆم دابینی ده‌كه‌م له ڕێگه‌ی تۆڕی ئاوه‌كانه‌وه "
به رای هەندێک لە پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م پەتای کۆلێرایە سەرچاوەکەی هی خواردنی خواردنگه‌كان بێت كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك توشی ده‌بێت، نه‌ك ڕۆژانه 3-4 هه‌زار خه‌ڵک ڕۆژانه توش ببن باس لهوهدهكهن گومانه‌كه زیاتر له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوه ؟
لە وەڵامدا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت"هۆكاره‌كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه، به‌ڵام من لێپرسراوم له‌و ئاوه‌ی كه خۆم دابینی ده‌كه‌م له ڕێگه‌ی تۆڕی ئاوه‌كانه‌وه و له‌ڕێگه‌ی وێستگه‌كانی ئاوه‌وه و له‌ڕێگه‌ی تانكی ئاوه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی تۆڕ و شه‌به‌كه‌ی ئاوه‌وه، به‌ڵام من لێپرسراو نیم له شه‌معه‌ی ئاوی ئه‌هلی به تانكه‌ر چونكه ئێمه خۆشمان شهمعهمان هه‌یه له‌هه‌ندێک شوێن كه بیره یان كانییه و بۆری و ئامێری ئینجێكتهری له‌سه‌ره ئێمه 13 دانه‌مان هه‌یه تهنكهرهكانمان بۆیاخی سپی كردووه و لۆگۆی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی پێوه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره ته‌له‌فونی لێپرسراوی دابینكردنی ئاوی شه‌معه‌كان هه‌موو ئه‌وانه ئێمه لێی به‌رپرسین، به‌ڵام تانكه‌ری تر كه مواسه‌فات نییه و پشكنینی بۆ نه‌كراوه ئاو ده‌گوازنه‌وه بۆ خه‌ڵك به‌ناوی باخ و ئیشكردن له پرۆژه‌كاندا ئه‌وانه ئێمه به‌رپرس نیین لێیان ئه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی و تیمه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌دوای ئه‌وه‌ن له‌م ڕۆژانه ڕێكاریان به‌رامبه‌ر كراوه. "
"هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیش كه‌مه، هاوكاری حكومه‌تی ناوه‌ندی نییه ئه‌مانه هۆكارن كه نه‌توانرێت هه‌مووشتێک به‌پێی پێویست دابین بكرێت. "
بۆچی واتان نه‌كردووه كه خه‌ڵك پێویستی به‌و ئاوانه نه‌بێت؟
سەربەست عوسمان دەشڵێت. " وه‌كو ده‌زانرێت هه‌رێمی كوردستان به كۆمه‌ڵێك قه‌یراندا ڕۆیشتووه قه‌یرانی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی كێشه‌كانی هه‌رێم له گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا حكومه‌تی عێراق خۆی له‌هه‌ندێك به‌رپرسیارێتی نه‌بینێته‌وه كه ئیشی ئه‌وه چونكه هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری هه‌یه ده‌بێت حكومه‌تی ناوه‌ندی ته‌ده‌خولی تێدا بكات، وه‌كو ئاو و ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مانه له بودجه‌ی سیادی-سه‌روه‌ری حسابی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام خۆشی به كۆمه‌ڵێك قه‌یراندا ڕۆیشتووه كه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانێت له زۆر لایه‌نه‌وه به‌پێی پێویست ئیش بكات به‌ڵام هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیش كه‌مه، هاوكاری حكومه‌تی ناوه‌ندی نییه ئه‌مانه هۆكارن كه نه‌توانرێت هه‌مووشتێك به‌پێی پێویست دابین بكرێت. "
بۆچی ئاوی زێیه‌كانی هەرێم ئاوه‌ڕۆیان تێده‌چێت؟ ئایا كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت هه‌یه كه نه‌یتوانیووه ئاوی ئه‌و زێیانه و سه‌رچاوه سروشتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پاكی ڕابگرێت؟
لە وەڵامدا، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی وتی"به‌بۆچوونی من له‌جیهاندا له‌سه‌دا سه‌د پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆ نییه، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت قسه له‌سه‌ر شاره گه‌وره‌كان بكه‌ین، هه‌تا ڕاده‌ی قه‌زا بۆ خوارتریش، ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه‌ی پاكبكرێته‌وه، باشه، چونكه ئاوی ئاوه‌ڕۆ ته‌نها بۆ زێ و ڕووباره‌كان پیس نییه، به‌ڵكو بۆ ئاوی ژێر زه‌ویش پیسه یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی، كه‌واته هه‌مووكات وێستگه‌ی پاككردنه‌وه پێویسته بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی قهڵەباڵغی دانیشتوانی هه‌یه وه‌كو شاره گه‌وره‌كان و قه‌زا گه‌وره‌كان مه‌سه‌له‌ی كه‌مترخه‌می هه‌بێت یان نه‌بێت پێویسته له‌سه‌روو منه‌وه بپرسرێت له سه‌ڵاحیه‌تی من نییه، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌ڕێوه‌به‌راتی ئاوی ژێرزه‌وی هه‌موو پێمان باشه وێستگه‌ی پاكسازی دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه كۆمه‌ڵێك خاسیه‌تی خراپی لێده‌ربهێنرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئاو زێیهكهدا تێبكرێتهوه، به‌ڵام ئه‌م قسانه بودجه‌ی گه‌وره‌ی ده‌وێت ناتوانرێت بوترێت هه‌موو هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی ستانداردا ده‌بێت هه‌مووی وێستگه‌ی ئاوه‌ڕۆی بۆ بكرێت، به‌ڵام له‌شاره گه‌وره‌كانه‌وه ده‌ست پێبكرێت ده‌توانرێت شار له‌دوای شار حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانه‌وه كه ئاوه‌ڕۆی سلێمانی پاكژ بكرێته‌وه ئێستا لهدیزایندایه ئه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ری زووه بۆی. "
ئایا خه‌ڵك ناتوانێت له ئاوی زێی دوكان بخواته‌وه و ده‌موچاوی پێ بشوات؟
لە وەڵامدا سەربەست عوسمان وتی" من هه‌رگیز هانی ئه‌وه ناده‌م، هه‌رچه‌نده ئاوه‌كه ڕوونه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی ئاوه‌ڕۆ ده‌بێت نه‌خواردنه‌وه‌ی و نهشتهوهی خوارده‌مه‌نی به‌و ئاوه من پێم باش نییه و هه‌ڵه‌یه. "
"ئێمه ئه‌وه‌نده به‌رپرسین له‌و ئاوه هه‌تا ده‌گاته ماڵه‌كان له‌وێوه پاراستن و پاكڕاگرتنی تانكی و داپۆشینی تانكی بۆئه‌وه‌ی گه‌رما و هه‌تاوی زۆر لێی نه‌دات ده‌كه‌وێته به‌رپرسیارێتی هاوڵاتی "
دوێنێ چوارشەممە، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی باس له‌وه ده‌كات ئاوێكی ته‌ندروست پێویسته له 24 كاتژمێردا كلۆری تێ بكرێته‌وه هه‌ندێك شوێن ڕه‌نگه به سێ ڕۆژ جارێك ئاوی ره‌ئیسیان پێ بگات ئایا گره‌تنی ئه‌وه ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان ئه‌م كلۆره‌ی ئێوه به‌كاریده‌هێنن ده‌توانرێت له تانكی سهربانهكاندا بمێنێته‌وه؟
لە وەڵامدا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی وتی" ئه‌و كلۆره‌ی كه ئێمه تێیدهكهین ماوه‌ی حه‌زانه‌ی هه‌یه له ئاوه‌كه، ئاوه‌كه پاكده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ناو تانكیه‌كه خۆی پیس نه‌بووبێت بڕواناكه‌م هیچ كێشه‌یه‌ك دروست بكات، ئه‌مه ته‌نها ئه‌مساڵ نییه كه كۆلێرا هه‌یه، له‌ماوه‌ی ده ساڵدا دۆخی سلێمانی به سێ ڕۆژ دوو سه‌عات ئاو ده‌درێت به‌خه‌ڵك له 2014-2015 كۆلێرا له‌هه‌موو عێراقدا هه‌بووه، به‌ڵام له‌سلێمانیدا نه‌بووه ئێستا كه له سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداوه، ئێستا له پارێزگاكانی تریش هه‌ن خۆ ئاوی سلێمانی ئاو دابین ناكات بۆ ئه‌وان ئه‌ی ئه‌وان له‌كوێوه تووشبوون؟! ئێمه ئه‌وه‌نده به‌رپرسین له‌و ئاوه هه‌تا ده‌گاته ماڵه‌كان له‌وێوه پاراستن و پاكڕاگرتنی تانكی و داپۆشینی تانكی بۆئه‌وه‌ی گه‌رما و هه‌تاوی زۆر لێی نه‌دات ده‌كه‌وێته به‌رپرسیارێتی هاوڵاتیه‌وه كه ده‌بێت خۆی ته‌ئمینی ئه‌و پێویستیانه بكات بۆئه‌وه‌ی ئاوه‌كه له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی مه‌عقول بمێنێته‌وه كاریگه‌ری لێ نه‌كات. "
" چركه به‌چركه كواڵێتی ئاوه‌كه ده‌نێرێت نه‌ك بۆ سلێمانی، به‌ڵكو بۆ به‌غدادیش، ناوه‌ند ئاگای له ئاوی سلێمانیه"
سەبارەت بەوەی ئایا دڵنیایی ده‌ده‌یته هاوڵاتیان و كه‌رتی ته‌ندروستی و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان كه ئاو هه‌تا ده‌گاته ماڵه‌كان لێی به‌رپرسن و سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه نییه و خۆشت ئه‌و ئاوه به‌كارده‌هێنیت؟
وەڵامەکەی ئەندازیار سەربەست عوسمان وتی. " تا ئەم ساتە من به‌رپرسم، ڕۆژی سێ شەممە ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی كردووین، ئێمه تاقیگه‌ی ناوه‌ندیمان هه‌یه و تاقیگه‌مان هه‌یه له دوكان و له سه‌رچنار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كابینێتێكمان هه‌یه له قه‌زای دوكان كاتی خۆی بازاڕی ئه‌وروپی هاوبه‌ش بۆی دابین كردووین چركه به‌چركه كواڵێتی ئاوه‌كه ده‌نێرێت نه‌ك بۆ سلێمانی به‌ڵكو بۆ به‌غدادیش، حکومەتی ناوه‌ند ئاگای له ئاوی سلێمانیه، به‌غداد ئاگاداری ئاوی سلێمانی كه ئاوه خاوه‌كه‌ی زێیهكهیه، جگه له‌مه‌ش خۆمان سێ تاقیگه‌مان هه‌یه و ته‌ندروستیش چاودێره به‌سه‌رمانه‌وه با ته‌ندروستی گه‌ڕه‌كێك تێست بكات و بیسه‌لمێنن كه ئاوه‌كه‌ی نه‌شیاوه ئه‌وكاته ئێمه ئاوه‌كه ده‌گرینه‌وه و ده‌ڵێن ئاوه‌كه نه‌شیاوه،هه‌تا ئەم ساتە ڕاپۆرتێك نییه كه بهمن بڵێت ئاوی سلێمانی به‌فه‌رمی پیسه. "
لە کۆتایی قسەکانیدا، سەربەست عوسمان(بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی) جەختی لە پاکی ئاوی سلێمانی کردەوە و وتی" به‌ڵێ من خۆم ئەو ده‌خۆمه‌وه، به‌ڵام من به داتا و بهتێست دڵنیایی ده‌ده‌م نه‌ك بۆخۆم دڵنیایی بده‌م، به‌و چاودێرانه‌ی كه به‌سه‌رمانه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ئاوی به‌لوعه‌ی سلێمانی پیسه ئێمه وێستگه‌كان داده‌خه‌ین و ئاو ده‌گرینه‌وه، من خۆم له‌وه به‌دڵسۆزتر ده‌زانم كه بۆ هیچ شتێك له‌دنیادا روحی مناڵێكی كورد یان خه‌ڵكی شاره‌كه‌م بگۆڕمهوە، بۆیە تا ئەم ساتە دڵنیایی دەدەمە هەمووان."
Your browser doesn’t support HTML5