دەشێ ورچەکانی جەمسەر لە گرینلاند شوێنێکیان بۆ مانەوە دۆزیبێتەوە

لە کاتێکدا ورچەکانی جەمسەر بەهۆی نەمانی سەهۆڵی دەریای جەمسەری باکوورەوە لەململانێدان بۆ مانەوە، پێدەچێت گروپێکی نوێی ورچەکانی گرینلاند ناوچەیەکی سەهۆڵاوییان دۆزیبێتەوە کە ڕەنگە ڕێگە بە ژمارەیەکی کەم بدات "لەوێ بژین".

بەڵام دۆخەکە بە گشتی بۆ جۆرەکانی ورچی جەمسەر کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، هێشتا لەبارە. زانایان دەڵێن بەهۆی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا ئەو ئاژەڵانە مەترسی نەمانیان لەسەرە.

لەم دواییانەدا تیمێکی زانایان لێکۆڵینەوەیان لە کۆمەڵێک ورچی جەمسەری باشووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاند کرد کە لە چەند سەد ورچی جەمسەر پێکهاتبوون. ئەم ورچانە لە ڕووی جینات و لە ڕووی جوگرافییەوە لەوانی تر جیاوازن.

ئەوەی لەم ورچانەدا نائاساییە ئەوەیە کە تەنانەت لە کاتێکدا ساڵانە تەنها 100ڕۆژیان هەیە دەتوانن لە دەرەوە بژین، لە کاتێکدا سەهۆڵی دەریایی هەیە بۆ ڕاوکردنی سەگی ئاو. لە شوێنەکانی تردا ورچەکانی جەمسەر پێویستیان بە لانیکەم 180 ڕۆژە، زۆرجار پێویستی زیاتریش بە سەهۆڵی دەریایی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر ڕاو بکەن. کاتێک سەهۆڵی دەریایی نییە، زۆرجار ورچەکان بۆ چەند مانگێک خواردن ناخۆن.

سەهۆڵی دەریا ئاوی بەستووی زەریایە. بە بوونی ڕێژەیەکی سنووردار لەم سەهۆڵە، ورچە جەمسەرییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاند بارستەی سەهۆڵەی لەئاوی شیرین پێکدێت بەکاردەهێنن بۆ ڕاوکردن، کە پێیان دەوترێت شاخی سەهۆڵ.

لەم دواییانەدا توێژینەوەیەک لەسەر ئەو دۆزینەوە نوێیە لە بڵاوکراوەی زانستدا بڵاوکرایەوە.

بەڵام زاناکان دڵنیانین لەوەی ئایا ورچەکان لەوانەیە لە ژیاندا بمێننەوە، چونکە بچووکترن و بەچکەیان کەمتر دەبێت بەراورد بە ورچی تر لە جەمسەر هەن.

کریستین لایدرێ نووسەری سەرەکی توێژینەوەکەیە. ماوەی نۆ ساڵ بە دوای ئەو ورچانەدا ڕۆیشتووە و زیاتر لە کۆپتەرەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کردوون و تاقییان کردۆتەوە کە تەواو سپی بوون.

لایدرێ دەڵێت: "ئەم ورچانە خۆیان لەگەڵ ژیاندا دەگونجێنن لە ژینگەیەکدا کە سەختە".

بەڵام لایدرێ ئاماژەی بەوەشکردوە، گرینلاند تایبەتە،“زۆربەی ورچەکانی جەمسەری باکوور سەهۆڵبەندیان نییە".

لایدرێ ڕوونیکردەوە، "ئێمە پێشبینی کەمبوونەوەی گەورەی ورچەکانی جەمسەر دەکەین لە سەرانسەری جەمسەری باکوور و ئەم توێژینەوەیە ئەو پەیامە زۆر گرنگە ناگۆڕێت".

ژمارەی ورچەکانی جەمسەر لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاندن کە هیچ شارۆچکەیەکی تێدا نییە. ساڵانێکە زانایان پێیانوابوو ئەم ورچانە بەشێکن لە هەمان ئەو جۆرانەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاند هەبوون.

لایدرێ گوتی بەڵام ئەوان نین. ئاماژەی بەوەشکردووە، با و بارودۆخی دیکە لە دەوروبەری پلەی نزمی باکوور وا دەکات ورچەکان بەرەو باکووری ئەو خاڵە بجوڵێن.

توێژینەوەکە دەریخستووە لە کاتێکدا زۆربەی ورچەکان لە ماوەی چوار ڕۆژدا ٤٠ کیلۆمەتر دەڕۆن، بەڵام ورچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاند بە هەمان کات نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر دەڕۆن.

لایدرێ دەڵێت: "ساڵ لە دوای ساڵ تەنها لە یەک شوێن دەمێننەوە".

بێث شاپیرۆ هاوبەشی نووسەری توێژینەوەکە بوە. ئاماژەی بەوەکردووە، پشکنینی بۆماوەیی دەریخستووە ورچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاند جیاوازن لە جۆرەکانی ورچی جەمسەری باکور.

بە گشتی ورچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاند لە ورچەکانی تری جەمسەری باکوور باریکترن و کێشی مێینەکانیان نزیکەی 185 کیلۆگرامە. لایدرێ گوتی ئەمە بەراورد دەکرێت بە کێشی نزیکەی 199 بۆ 255 کیلۆگرام بۆ ورچەکان لە ناوچەکانی تری جەمسەری باکوری ئەمەریکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها زۆرجار ورچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی گرینلاند کەمتر بەچکەیان دەبێت. ئەمەش دەکرێت لەبەر ئەوە بێت کە زۆر گۆشەگیرن و ئەوەندە چانسی زاوزێیان نییە.

شاپیرۆ گوتی "ئەوان بە قەد تاکەکانی تر زاوزێ ناکەن. ئەوان بە قەد تاکەکانی تر تەندروست نین کە لە شوێنێکی باشتردان".

بەڕێوەبەرایەتی بایدن پێشنیاری کەمکردنەوەی نیکۆتین لە جگەرەدا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند پلانی هەیە یاسایەکی نوێ پێشنیار بکات داوا لە کۆمپانیاکانی تووتن دەکات ڕێژەی نیکۆتین لە جگەرە و هەندێک بەرهەمی تری تووتندا کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی کەمتر ئاڵوودەبوونیان هەبێت و چانسی باشتر بدەن بە جگەرەکێشەکان بۆ وازهێنان بە سەرکەوتوویی.

ڕاگەیاندنی ڕۆژی سێشەممە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی درێژخایەنە کە تیایدا دەزگاکە پێویستە یاسایەکی پێشنیارکراوی دابڕێژێت و داوای سەرنج لە لایەنە بەرژەوەندخوازەکان بکات، لەنێویاندا پیشەسازی تووتن، پێش ئەوەی یاسایەکی کۆتایی دابڕێژێت. پرۆسەکە دەتوانێت ساڵانێک بخایەنێت و هەر یاسایەکی کۆتایی کە کۆمپانیاکانی تووتن ناچار بکات بەرهەمەکانیان بگۆڕن، پێدەچێت لە دادگادا چەواشەکاری بکرێت.

FDA ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزاندنی ئاستی نیکۆتین لە جگەرەدا دوو کاریگەری سودبەخشی دەبێت. یەکەمیان وا دەکات لە پلەی یەکەمدا جگەرەکێشە نوێیەکان کەمتر ئالوودە ببن. دووەمیان ئەوەیە کە ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکات پێشتر ئاڵوودەی نیکۆتین بوون واز لە جگەرەکێشان بهێنن.

ڕۆبەرت ئێم کالیف کۆمیساری FDA لە بەیاننامەیەکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی پێشنیازە نوێیەکەدا بڵاوکراوەتەوە گوتی "نیکۆتین دەبیتە هۆی ئاڵوودەبوونێکی سەخت، دروستکردنی جگەرە و بەرهەمەکانی‌دیکەی تووتن بە ڕێژەی کەمترین ئاڵوودەبوون یان ئالوودە نەبوون یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕزگارکردنی ژیان".

کالیف، پزیشکی دڵ، ئاماژەی بەوە کردووە کە 87%ی جگەرەکێشەکانی ئەمەریکا پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە 18ساڵ دەستیان بە جگەرەکێشان کردووە، هەروەها دوو لەسەر سێی جگەرەکێشان ڕۆژانە جگەرە دەکێشن تا دەگەنە ئەو تەمەنە. بەپێی ئاژانسەکە، زیاتر لە نیوەی جگەرەکێشە گەورەکان ساڵانە هەوڵی وازهێنان لەو خووە دەدەن، بەڵام زۆرینەیان ناتوانن ئەو کارە بکەن.

کالیف گوتی: "دابەزاندنی ئاستی نیکۆتین بۆ کەمترین ئاستی ئاڵوودەبوون یان ئاڵوودەنەبوون ئەگەری ئاڵوودەبوونی نەوەکانی داهاتوو و گەنجان بە جگەرە کەمدەکاتەوە و یارمەتی زیاتری ئەو جگەرەکێشانە دەدات کە لە ئێستادا ئاڵوودەبوون واز لە جگەرە بهێنن".

ئیریکا سوارد، یاریدەدەری جێگری سەرۆکی داکۆکیکاری نیشتیمانی لە کۆمەڵەی سییەکانی ئەمەریکی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە ڕێکخراوەکەی پشتگیری لە هەوڵەکانی FDA دەکات.

سوارد گوتی: "کۆمەڵەی سییەکان زۆر خۆشحاڵە کە FDA دەیەوێت بەم پێشنیازە بچێتە پێشەوە، و بە دڵنیاییەوە ئێمە پێشوازی لەو دەرفەتە دەکەین کە لێدوان لەسەر یاساکە بدەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆتاییدا، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە ببینین ئەمە بەگشتی هەموو بەرهەمەکانی تووتن بگرێتەوە."

هەرچەندە ئەمە ئامانجی ڕاگەیەندراوی یاسا پێشنیار کراوەکە نییە، بەڵام دەرئەنجامی سیاسەتێکە بەرهەمەکانی تووتن کەمتر ئاڵوودەبوون و ئاسانتر وازهێنانی لێبکەوێتەوە، دابەزین لە فرۆشتندا دەبێت، کە پرسێکە زیان بە کۆمپانیاکانی بازرگانی تووتن دەگەیەنێت.

لە ساڵی 2018دا FDA شیکارییەکی بڵاوکردەوە کە دەریخستووە کەمکردنەوەی ئاستی نیکۆتین لە جگەرەدا دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی بەکارهێنانیان بە تێپەڕبوونی کات. ئاژانسەکە دەڵێت گوایە تا ساڵی 2100، سیاسەتێکی لەو شێوەیە ڕێگری دەکات لە 33 ملیۆن کەس لە جگەرەکێشانی بەردەوام و ڕێژەی ئەو ئەمەریکییانەی جگەرە دەکێشن لە ئاستی ئێستای کە 12.5%یە بۆ تەنها 1.4% دادەبەزێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە پێمان وایە کەمکردنەوەی زیانەکانی تووتن ڕێگایەکی باشترە بۆ پێشەوە. پێویستە کەمتر گرنگی بە دوورخستنەوەی بەرهەمەکان لە جگەرەکێشە گەورەکان بدرێت و سەنگی زیاتر بخرێتە سەر دابینکردنی بازاڕێکی بەهێز بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی بەرهەمە بێ دوکەڵەکان کە لەلایەن FDA رێگەپێدراوە. ئەمڕۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی درێژخایەنە، ئەمە دەبێت لەسەر بنەمای زانست بێت و دەرئەنجامە نەخوازراوەکانی بە ڕژدی لە بەرچاو بگیرێن."

تۆماس برایانت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی نیشتیمانی فرۆشگاکانی تووتن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە ڕێکخراوەکە هیچ لێدوانێک لەسەر پێشنیاری FDA نادات "تا ئەو کاتەی یاسای پێشنیارکراوی دروست بۆ خەڵک دەرنەچێت"، ئەمەش کاتێک دەدات بە گروپەکە بۆ ئەوەی "بە تەواوی لە ڕێساکان تێبگەن."

هەنگاوەکەی FDA لە کاتێکدا دێت بەڕێوەبەرایەتی بایدن لە بوارەکانی دیکەی پەیوەندیداردا هەنگاو دەنێت.

مانگی ڕابردوو FDA پێشنیازێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنانی مه‌نتۆڵ وه‌ك ماده‌یه‌كی تامكردن له‌ جگه‌ره‌دا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. یەکێک لە کاریگەرییەکانی مێنتۆڵ بریتیە لە کەمکردنەوەی توندی دوکەڵی تووتنی هەناسەدان، کە لە ئێستادا وای کردووە ئەگەری ئەوە زیاتر بێت جگەرەکێشە نوێیەکان بەردەوام بن لە جگەرەکێشان و ئاڵوودەبوون بە نیکۆتین.

FDA لە پێشنیارەکەیدا گوتی: "ئەم پێوانیە پێشنیار کراوە سەرنجڕاکێشیانی جگەرە کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ گەنجان .

ئاگادارییەکەی تۆماری فیدراڵی کە وردەکارییەکانی قەدەغەکردنی مێنتۆڵ دەخاتە ڕوو کە بۆ یەکەمجار لە 4ی مانگی5دا بڵاوکرایەوە، زیاتر لە 100 هەزار سەرنجی گشتی لێکەوتەوە.

لە پۆمپی بەبەردبوی کیسەڵ و هێلکەکەی دۆزرایەوە

بە بەردبوی کیسەڵێک و هێلکەکەی لەلایەن شوێنەوارناسانەوە لە شاری پۆمپی دۆزرایەوە، ئەو شارە ڕۆمانییە کە لە ساڵی 79ی زایینی لە ئەنجامی تەقینەوەی گڕکانێکدا داپۆشراوە.

ئاژەڵەکە لە ژێر گڵی زەوی کۆگایەکدا بە شاراوەیی دۆزرایەوە و پێدەچێت پێش تەقینەوەی گڕکانی ڤیزۆڤیۆس گیانی لەدەستدابێت.

ڤالێریای ئامۆرێتی کە وەک ئەنترۆپۆلۆژیستێک لەو شوێنە کاردەکات، دەڵێت: "کیسەڵەکە کونێکی هەڵکەندووە تا بتوانێت هێلکەی تێدا دابنێت، بەڵام شکستی هێناوە، لەوانەیە ئەوە هۆی مردنی بێت.

ئەو دۆزینەوە نائاساییە، لە کاتی هەڵکۆڵینەکانی ناوچەیەکدا دەرکەوت کە لە ساڵی 62ی زایینی بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە وێران بووبوو و دواتر بەرەو حەمامێکی گشتی ڕۆچووە.

شوێنەکە لە سەرەتادا ماڵێکی دەوڵەمەند بووە بەناوی گەورە تەلاری دۆمۆس، بە مۆزایک و تابلۆی دیوار ڕازاوەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی پێش زایین، شوێنەوارناسان دڵنیانین بۆچی بیناکە نۆژەن نەکراوەتەوە بەڵکو زیاتر لەلایەن حەمامەکانی ستابیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

گابرێل زوختریگل، بەڕێوەبەری گشتی پۆمپی دەڵێت: " بوونی کیسەڵەکە لە شارەکەدا و وازهێنان لە گەورە تەلاری دۆموس، ڕادەی گۆڕانکارییەکانی دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 62ی زایینی نیشان دەدەن.

دیارە هەموو خانووەکان دووبارە دروست نەکراونەتەوە، تەنانەت ناوچەکانی ناوەڕاستی شارەکە، بە دەگمەن سەردانیان کراوە تا ئەو ڕادەیەی بۆتە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاژەڵە کێوییەکان.

لە هەمان کاتدا فراوانبوونی حەمامەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوی کە پۆمپی دوای بوومەلەرزەکە بە دڵنیا‌ییەوە دەستی پێکردۆتەوە، کە تەنها لە یەک ڕۆژدا لە ساڵی 79ی زایینیدا کاول بووە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی زانست و تەکنەلۆجیا