سوپای ئەمەریکا و ڕێکخراوێکی چاودێری شەڕی سوریا دەڵێن هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، سەرکردەیەکی یەمەنی لە گرووپێکی جیهادی ناوخۆیی سەر بە قاعیدە کوشتووە.
هێرشەکە، کە ڕۆژی دووشەممە پێش نیوەشەو لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری ئیدلیب ئەنجامدرا، پیاوێکی کوشت کە بە سەرکردەی گروپی حوڕاس الدین وەسف دەکرێت.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەبو حەمزەی یەمەن لە کاتی هێرشەکەدا بە تەنیا بە ماتۆڕسکیلێک گەشتی دەکرد." گوتیشی، کە "پێداچوونەوەیەکی سەرەتایی ئاماژە بەوە دەکات هێرشەکە هیچ زیانێکی مەدەنی لێنەکەوتۆتەوە".
بەرپرسێکی ئەمەریکی، کە ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکە بووە، بە CNNی ڕاگەیاند، ئەمەریکا "متمانەیەکی زۆری" هەیە کە ئەو هێرشە کوژرانی ئەبو حەمزە ئەلیەمەنی لێکەوتۆتەوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ،کە بنکەکەی لە بەریتانیایە و پشت بە تۆڕێکی بەرفراوانی سەرچاوە دەبەستێت لە ناوخۆی سوریا، ڕۆژی سێشەممە کوژرانی یەمەنی لەو هێرشەدا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەمە دووەم هەوڵی لەو جۆرەیە بۆ لەناوبردنی یەمەنی دوای هێرشێکی هاوشێوە کە ساڵی ڕابردوو ڕوویدا.
پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس لە ئیدلیب ڕایگەیاند، ئەندامانی گروپی جیهادی ڕکابەری حەیات تەحریر شام (HTS) کە زاڵن بەسەر ناوچەکەدا، پاش ماوەیەکی کەم لە ڕوودانی هێرشەکە لە شوێنی هێرشەکە کۆبوونەتەوە و پاشماوە سووتاوەکانی یەمەنیان بردووە.
HTS، کە سەرکردایەتییەکەی زۆرێک لە ئەندامانی پێشووی قاعیدە لەخۆدەگرێت، هەوڵیداوە خۆی وەک هێزێکی سیاسی باوەڕپێکراو لە ناوچەی ئیدلیبدا بخاتە ڕوو.
هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممە دووەم ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا بوو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆ بە ئامانجگرتنی جیهادێکی باڵا لە سوریا.
هێزەکانی ئەمەریکا ڕۆژی 16ی شەش لە میانی هەڵکوتانە سەر پارێزگای حەلەب، هانی ئەحمەد ئەلکوردی، سەرکردەی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان گرت.
ههروهها ئهبو ئیبراهیم ئهلهاشمی ئهلقوڕهشی سهركردهی داعشیان كوشت له میانی ئۆپهراسیۆنێكدا له ئهتمێ كه ناوچهیهكی سهر به پارێزگای ئیدلب له 3ی مانگی دوو.
حوراس الدین گروپێکی چەکداری تاڕادەیەک بچووکە بەڵام بەهێزە و دڵسۆزانی قاعیدە سەرکردایەتی دەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مەزەندە دەکرێت دوو بۆ دوو هەزار و 500 چەکداری سوریای ژێر دەستی یاخیبووان هەبێت.
سەرچاوە: فرانس پرێس