تورکیا ڕۆژی چوارشهممه ڕایگهیاند بهپێی ڕێککهوتنێکی نوێ بۆ مسۆگهرکردنی پشتیوانی ئهنقهره بۆ ئهندامبوونی فینلەندا و سوید له ناتۆ، داوای ڕادهستکردنەوەی 33 کهس له سوید و فینلهندا دهکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە دانوستانەکانی لوتکەی ناتۆدا کە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو، دژایەتییەکی چەند هەفتەیی بۆ ئەندامبوونی سوید و فینەلەندا لە ناتۆ کشاندەوە.
ئهردۆغان له كۆبوونهوهكهدا سهركهوتنی ڕاگهیاند دوای ئهوهی ڕێككهوتنێكی 10 خاڵی مسۆگهر كرد. بهپێی رێككهوتنێكە، ئهو دوو وڵاته بەڵێنیاندا كه بهشداری شهڕی توركیا دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بكهن و بهخێرایی تۆمەتبارەکان ڕادەستی تورکیا بکەنەوە.
تورکیا دەستبەجێ گرێبەستەکەی خستە ژێر تاقیکردنەوە بە داوای ڕادەستکردنی 33 کەس لە سوید و فینلاند.
بەکر بۆزداغ، وەزیری دادی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نوێدا داوای ڕادەستکردنەوەی تیرۆریستان لە وڵاتانی پەیوەندیدار دەکەین. داوایان لێدەکەین بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن."
تۆمەتبارەکان، کە ناویان نەهێنراوە، دەگوترێت ئەندامی پەکەکە و لایەنگرانی فەتحوڵڵا گویڵەن بن. ئەردۆغان گویڵەن بە دارێژەری پلانی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ دادەنێت.
یەکێتی ئەوروپا و واشنتۆن هەردووکیان بە هۆی ئەو تاکتیکە دڕندانەی کە لە ماوەی یاخیبوونێکی دەیان ساڵەدا دژی دەوڵەتی تورکیا بەکاریان هێناوە، پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسن.
بەڵام لە ڕێککەوتنەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە سوید و فینلەند بەڵێن دەدەن "پشتیوانی نەکەن" بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، کە تورکیا دەڵێت لقێکی پەکەکەیە لە سوریا بەڵام ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە هاوپەیمانێتییەکدا بەسەرکردایەتی ئەمەریکا دژی گروپی تیرۆریستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی داعش.