نەبەز عەبدولحەمید: هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ کار لەسەر ئەوە دەکەن چەکەکەنیان نەبرێنە دەرەوەی شوێنی ئەرکەکانیان

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر دەڵێت" لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ دەسبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت مەفرەزە پێکهاتووە بۆ گەڕان و دەسبەسەاراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، دەشڵێت" "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وەزارەتی ناوخۆ کار له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌بێت چه‌که‌کانیان له‌شوێنه‌کانی خۆیان به‌جێبهێڵن و چه‌که‌کانیان نه‌هێننه‌وه‌ ناو کۆمه‌ڵگه لە دوای دەوام، قایمقامی هەولێر دەشڵێت" ماوه‌ی ساڵێک زیاتره‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر بابه‌تی مۆڵه‌ت ده‌توانم بڵێم زۆر زۆر قورسکراوه‌ و بگره‌ هه‌ر ڕاگیراوه‌ و مۆڵه‌ت نه‌دراوه‌ به‌هیچ که‌سێک که‌ چه‌ک هه‌ڵبگرێت ، خۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیش درابێت ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م بووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له‌دوای ده‌وامیش، دیارده‌ی پاسه‌وانی زۆر و ئه‌و شتانه‌ به‌ڕاستی پێویسته‌ که‌مبکرێته‌وه‌، هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌بێت به‌و کاره‌ هه‌ڵبستن که‌ ئه‌ویش پاراستنی هاوڵاتیانه‌ و پاراستنی شوێنه‌ گشتیه‌کانه‌ بۆیه‌ پێویست ناکات دوای ده‌وامی فه‌رمی هیچ که‌سێک له‌هه‌ر پله ‌و پۆستێک بێت چه‌کی پێبێت. "

"بڕێکی زۆر چه‌کی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ "

لە سەرەتای قسەکانیدا قایمقامی هەولێر دەربارەی هەڵمەتی دەسبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت ڕایگەیاند " له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ و بڕیاری به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و به ‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕاسپارد ده‌ستبه‌کاربن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته‌ بیگرنه‌به‌ر له‌هه‌مووی گرنگتر و زۆر به‌په‌له‌ جێبه‌جێکرا داخستنی بازاڕه‌کانی چه‌ک بوو که‌ له ‌شار و شارۆچکه‌کان هه‌بوون بازاڕی چه‌ک داخران، هه‌روه‌ها هێزه‌کانی زێره‌ڤانی و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستبه‌کاربوون بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌کی بێ مۆڵه‌ت و دانانه‌وه‌ی بازگه‌ له‌و شوێنانه‌ی که‌ پێویسته‌ و هه‌روه‌ها له‌ ده‌روازه‌کانی شار بازگه‌کانیش به‌و کاره‌ هه‌ڵده‌ستن هه‌رکه‌سێک چه‌کی بێ مۆڵه‌تی پێبێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت داواش له‌ هاوڵاتیان کراوه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌کی بێ مۆڵه‌تیان هه‌یه‌ ڕاده‌ستی بکات، به‌زووترین کات به‌ته‌نها دانانی بازگه‌ش نیه‌ به‌ڵکو پشکنینی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ پێویسته‌ تحری -گه‌ڕان و پشکنینیش له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ به‌ هه‌ردوو شێوه‌ به‌دانانی بازگه‌ و پشکنین بڕێکی زۆریش چه‌کی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌."

نەبەز عەبدولحەمید دەشڵێت" شاری هه‌ولێر یه‌ک بازاڕی هه‌بوو هه‌ر ڕاسته‌وخۆ دوای بڕیاره‌که‌ی "به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت" ئه‌و بازاڕه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ داخرا ئێستاش داخراوه‌. "

"وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ کار له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌بێت چه‌که‌کانیان له‌شوێنه‌کانی خۆیان به‌جێبهێڵن و چه‌که‌کانیان نه‌هێننه‌وه‌ ناو کۆمه‌ڵگه "

هەفتەی ڕابردوو لە دوای زنجیرەیەک ڕووداوی کوشتن، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە داخستنی بازاڕی چەک فرۆشتن لە هەرێمی کوردستان، هاوکات بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی چەکی بێ مۆڵەتی دەرکرد، دوای ئەو بڕیارە بەشێک لە کاردانەوەکان بەو جۆرە بوون، دەیانوت بەشی زۆری ئە‌و تاوانانه‌ به‌چه‌کی به‌مۆڵه‌ته‌وه‌ کراوه،‌ بۆنموونه‌ ئه‌وانه‌ی ئاسایشن یان پێشمه‌رگه‌ن و له ‌هێزه‌کاندان به‌ چه‌که‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، واته‌ ده‌وترێت که‌ پێویسته‌ حکومه‌ت بیرله‌وه‌ش بکاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چه‌کیان هه‌یه‌ ته‌نها له‌ده‌وام چه‌ک به‌کاربهێنن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن چه‌که‌کان ببه‌نه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ له‌دوای ده‌وام قسه‌ی ئێوە چیه‌ وه‌کو قایمقامیه‌ت؟

لە وەڵامدا قایمقامی هەولێر دەڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه‌ تاوان هه‌ر تاوانه‌ ئینجا به‌چه‌کی بێ مۆڵه‌ته‌وه‌ بێت یان به‌ چه‌کی به‌مۆڵه‌ته‌وه‌ بێت، به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاوانبار ده‌کرێت له‌و ڕووداوانه،‌ به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌ت کار له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌بێت چه‌که‌کانیان له‌شوێنه‌کانی خۆیان به‌جێبهێڵن و چه‌که‌کانیان نه‌هێننه‌وه‌ ناو کۆمه‌ڵگه،‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوه‌کانیش ده‌ستی پێکردووه‌ کار له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌کرێت دوو ڕۆژی ڕابردوتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،‌ ڕایگه‌یاند که ‌پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌کان له‌باره‌گاکانی خۆیان چه‌ک به‌جێبهێڵن ئه‌وه‌ له‌پلان و به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌. "

" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له‌دوای ده‌وامیش، دیارده‌ی پاسه‌وانی زۆر و ئه‌و شتانه‌ به‌ڕاستی پێویسته‌ که‌مبکرێته‌وه‌ "

نەبەز عەبدولحەمید (قایمقامی هەولێر) لە بارەی پاسەوانەکانی خۆی دەڵێت" من وه‌کو خۆم دوای ده‌وامیش یه‌ک شۆفێرم له‌گه‌ڵه‌ زۆرجاریش ئه‌و شۆفێره‌شم له‌گه‌ڵ نییه،‌ به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م له‌دوای ده‌وامیش هه‌موومان له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتی ئاسایین دیارده‌ی پاسه‌وانی زۆر و ئه‌و شتانه‌ به‌ڕاستی پێویسته‌ که‌مبکرێته‌وه،‌ له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێزیان ئه‌وانه‌ی ئه‌رکی فه‌رمیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ جیاوازه،‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رکی فه‌رمیانه‌ که‌ له‌دوای ده‌وامه‌ ئه‌وه‌ پێویست ناکات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چه‌کی پێبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناوخۆ ده‌بێت به‌و کاره‌ هه‌ڵبستن که‌ ئه‌ویش پاراستنی هاوڵاتیانه‌ و پاراستنی شوێنه‌ گشتیه‌کانه‌ بۆیه‌ پێویست ناکات دوای ده‌وامی فه‌رمی هیچ که‌سێک له‌هه‌ر پله ‌و پۆستێک بێت چه‌کی پێبێت. "

ئایا ئه‌مه‌ ده‌که‌نه‌ بڕیار؟
وەڵامەکەی قایمقامی هەولێر بەمجۆرە بوو" وه‌کو باسمکرد ئه‌و بڕیاره‌ی که‌ ده‌رچووه‌ وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، وه‌کو خۆی ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌ و بۆ پاراستنی هاوڵاتیانه‌. "

" ماوه‌ی ساڵێک زیاتره‌ بابه‌تی مۆڵه‌ت ده‌توانم بڵێم زۆر زۆر قورسکراوه‌ و بگره‌ هه‌ر ڕاگیراوه‌ و مۆڵه‌ت نه‌دراوه‌ به‌هیچ که‌سێک که‌ چه‌ک هه‌ڵبگرێت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، خۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیش درابێت ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م بووە "

نەبەز عەبدولحەمید دەشڵێت" هه‌ر له‌ڕۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌که‌ مه‌فره‌زه‌کان له‌و شوێنانه‌ی که‌بۆیان دیاریکراوه،‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منیه‌وه‌ بازگه‌ داده‌نێت و شوێنی پشکنین داده‌نێن و ئه‌و چه‌کانه‌ی بێ مۆڵه‌ت بێت ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت بابه‌تی مۆڵه‌تیش به‌دڵنیاییه‌وه‌ که‌ مۆڵه‌ت ده‌درێت به ‌که‌سێک چه‌ک هه‌ڵبگرێت چه‌ند ڕێوشوێنێکی پێویسته‌ و چه‌ند هه‌نگاوێکی بڕیووه‌ و چه‌ند فلته‌رێک هه‌بووه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌ش که‌ له ‌په‌رله‌مان ده‌رچووه‌ ئه‌وه‌ توندتر ده‌کات که‌ هه‌رکه‌سێک داوای مۆڵه‌ت ده‌کات بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن ده‌بێت چه‌ند مه‌رج و شتێکی تێدابێت ئینجا مۆڵه‌ته‌که‌ی پێده‌درێت. "

دەربارەی پێدانی مۆڵەت بە چەک، قایمقامی هەولێر (نەبەز عەبدولحەمید) وتی" ئێمه‌ له‌پارێزگا ماوه‌ی ساڵێک زیاتره‌ بابه‌تی مۆڵه‌ت ده‌توانم بڵێم زۆر زۆر قورسکراوه‌ و بگره‌ هه‌ر ڕاگیراوه‌ و مۆڵه‌ت نه‌دراوه‌، به ‌هیچ که‌سێک که‌ چه‌ک هه‌ڵبگرێت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، خۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیش درابێت ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م ئه‌وه‌ی پێویست بووه‌ مۆڵه‌تی پێدراوه‌ به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌کان که‌ له‌وێ هه‌یه‌. "

ئه‌گه‌ ئاسایشێک یان پۆلیسێک له ‌دوای ده‌وام بکه‌وێته‌ ناو مه‌فره‌زه‌کانی ئێوه‌وه‌ ئایا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌که‌که‌یدا ده‌گرن و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن کە چەک بباتەوە بۆ ماڵەوە دوای دەوام؟

نەبەز عەبدولحەمید بەمجۆرە وەڵامی دایەوە" هه‌ر بڕیارێک هه‌بێت له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووبێت ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێده‌کرێت، بەڵام، چه‌کی بێ مۆڵه‌ت جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ چه‌کی به‌مۆڵه‌ت، به‌ڵام به‌ڕاستی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ک له‌ شوێنه‌گشتیه‌کان شتێکی ناشارستانیه‌. "

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی قسەکانی قایمقامی هەولێر