لە یادی سەربەخۆیی ئەمەریکا تەقەکەرێک شەش کەس دەکوژێت و دەیانیش بریندار دەکات

بەرپرسانی ویلایەتی ئیلینۆی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند لە میانی نمایشێکی تایبەت بە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئیلینۆی، تەقەکەرێک شەش کەسی کوشتووە.

پۆلیس و سەرۆکی شارەوانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، تەقەکردنەکە لە شاری هایلاند پارک کە دەکەوێتە نزیک شیکاگۆ ڕوویداوە و بۆتە هۆی برینداربوونی 24 کەسی دیکە.


تەقەکردن دیاردەیەکی مەترسیدار و باوە لە ئەمەریکا. ئەم پرسە یەکێکە لە گەورەترین هۆکاری ناکۆکییە سیاسییەکان و کۆمەڵگای ئەمەریکی بەسەر دووبەرەدا دابەشکردووە: بەرەیەک کە پێی وایە دەبێت کڕینی چەک قورستر بکرێت و هەندێک جۆری چەکی ئۆتۆمۆماتیک و نیمچە ئۆتۆماتیک قەدەغە بکرێت. بەرەکەی دیکە دەڵێن ئەوە پێشێلکردنی دەستووری ئەمەریکایە کە مافی چەک هەڵگرتنی بۆ هەموو تاکەکان ڕەخساندووە.