سەرەڕای تارمایی قەیرانی ئابوری هەلی کار لە ئەمەریکا لە گەشەسەندنێکی بەهێزدایە

کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە مانگی 6 دا کرێکاری زۆر زیاتریان دامەزراند لەو ژمارەیەی کە چاوەڕوان دەکرا و بەردەوام بوون لە زیادکردنی موچە و ئەمەش نیشانەیەکی بەهێزی بەردەوامی بازاڕی کارە کە هانی بانکی فیدراڵی دەدات ڕێژەی سوود بە ڕێژەی 0.75% لەم مانگەدا زیاد بکات.

ڕاپۆرتی دامەزراندنی وەزارەتی کار کە ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە هیچ ئاماژەیەکی نیشان نەدا کە کۆمپانیاکان کاژێرەکانی کارکردنیان کەمکردبێتەوە.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ لەبەر هۆكاری ئابوری به‌ شێوه‌ی پارت-تایم دابەزی بۆ نزیکترین ئاستی 21 ساڵی ڕابردوو. ئەمەش دەریدەخات کە قەیرانی ئابووری ڕەنگە بەم نزیکانە ڕوونەدات.

نیک بنکەر، ئابووریناس لە کۆمپانیای ئیندید لە واشنتۆن، دەڵێت "ئەگەر سەیری ئەم ڕاپۆرتە بکەیت تا نیشانەکانی ڕۆشتن بەرەو پاشەکشە (قەیرانی ئابوری) ببینیت، پێدەچێت هیچت دەستنەکەوێت. بۆ ئێستا خاوەنکارەکان بەردەوامن لە دامەزراندنی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بە مووچەی زیاتر. ئەوە شتێکە ئاهەنگی بۆ بگێڕیت."

لە ڕاپرسی دامەزراوەکاندا دەردەکەوێت کە لە مانگی ڕابردوودا مووچەی هەموو کەرتەکان جگە لە کشتوکاڵ 372 هەزار هەلی کاریان دروستکردووە. ئەوە چوارەم مانگ لەسەریەک بوو کە هەلی کار بۆ زیاتر لە 350 هەزار فەراهم کرا. ئەمەش واتا ڕێژەی بێکاری زۆر نزیک بۆتەوە لەو ڕێژەیەی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبوو، دەکرێت لە دوو مانگی داهاتوودا پێی بگەین.