ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە دەوڵەتی ئێران بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی هەینی دوو دەرهێنەری سینەماییان بە تۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی گشتی" دەستگیر كرد بەهۆی هاندانی خەڵکی بۆ خۆپیشاندان دوای ڕووخانی بینایەك لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە كە لە مانگی 5دا ڕوویدا و دەیان كەس بەوهۆیەوە گیانیان لە دەستدا.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەری خەڵاتکراو محەمەد ڕەسوولۆف و هاوکارەکەی مستەفا ئال ئەحمەد " خۆپیشاندەرانیان هانداوە و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی گشتی و ڕای گشتیان داوە، لە کاتێکدا شاری ئابادان لە بار و دۆخێکی مەترسیداردا بووە"، دوای ڕووخانی بینایەک لە 23ی مانگی 5دا کە 43 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
گروپێک لە سینەماکارانی ئێران بە سەرۆکایەتی ڕەسووڵف لە کۆتایی مانگی 5دا نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە و داوایان لە هێزەکانی ئاسایش کرد لە بەرامبەر توڕەیی خەڵک لە "گەندەڵی، دزی، ناکارامەیی و سەرکوتکردن" چەک دابنێن."
محهمهد رهسوولۆف تهمهن 50 ساڵ له فێستیڤاڵی فیلمی بهرلین له ساڵی 2020 خهڵاتی ورچی ئاڵتونی بهدهستهێنا بۆ فیلمێكی بەناوی "بەدکار نییه"، بهڵام نەیتوانی بچێت بۆ ئەڵمانیا بەهۆی ئهوەی تاران دهستی بهسهر پاسپۆرتهكهیدا گرتبوو، دوای ئەوەی فیلمه درێژهكهی پێشووی له ساڵی 2017 كه بهناونیشانی " پیاوی ڕاستگۆ"، لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا و خەڵاتی "ڕوانگەیەک"ی بەدەستهێنا.
حکومەتی توندڕەوی سەرۆک ئیبراهیم ڕەئیسی ڕووبەڕووی ناڕەزایی گشتی بووەتەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە چەند مانگی ڕابردوودا ناڕەزایی لێکەوتەوە. لە کاتێکدا دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەمەریکا و ئێران بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 و هەڵگرتنی گەمارۆکان وەستاوە.
سەرچاوە: فرانس پرێس