موقتەدا سەدر بانگهێشتی لایەنگرانی ڕەوتەکەی کرد، کە ڕۆژ ١٥ی ئەم مانگە لە ناوچەی سەدری بەغداد کۆببنەوە لە ساڵیادی لە سێدارەدانی باوک و براکانی لە لایەن ڕژێمی پێشووی بەعسەوە، بە بڕوای بەشێک لە چاودێرانی سیاسی ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر دۆخی سیاسی عێراق، هاوڕێ تۆفیق چاودێری سیاسی و پسپۆڕی بواری هەڵبژاردنەکان دەڵێت: 15ی مانگ ڕۆژی ماراسۆنێکی جه‌ماوه‌ری سه‌دره و ئه‌و ڕۆژه‌یه که سه‌در هه‌موو هه‌وادارانی له‌عێراق کۆده‌کاته‌وه، هاوڕێ تۆفیق دەشڵێت " ئیتر دوو پایته‌ختمان ده‌بێت له‌دوای 15ی مانگه‌وه پایته‌ختێکی ده‌ستوری که ناوی بەغدادە و پایته‌ختێکی سیاسیش که ناوی شاری سه‌دره له‌ناو به‌غداد، واته دوو پایته‌ختمان هه‌یه پایته‌ختێکی هه‌ژارنشینی پلیشاوه به ناوی شاری سه‌در، هه‌روه‌ها پایته‌ختێکی دهستوریشمان هه‌یه که ناوی به‌غدادی پایته‌خته، له ناوچه‌ی سه‌وز حوکم ده‌کرێت من پێموایه ئامانجه‌که ئه‌وه نییه جگه له‌م په‌یامه په‌یامێکی تر بگه‌یه‌نێت به‌ڵکو پیشاندانی هێزه. "
" عێراق له به‌رده‌م دوو ڕووداوی گرنگدایه "
لە سەرەتای قسەکانیدا چاودێرە سیاسییەکەی دۆخی عێراق (هاورێ تۆفیق) لە بارەی دۆخی عێراقەوە وتی" عێراق له به‌رده‌م دوو ڕووداوی گرنگدایه، ڕووداوی یه‌که‌م، ڕێکاری ده‌ستوری و یاسایی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ی که عێراق هه‌یه‌تی جێبه‌جێ ده‌بێت، عێراق ده‌چێته‌وه چوارچێوه‌ی ده‌ستوری خۆی که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و دروستکردنی کابینه‌ی وزارییه به‌و پێیه‌ی که سه‌در له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه و له‌ڕووی یاساییه‌وه گۆڕه‌پانه‌که‌ی بۆ چۆڵکردوون، هه‌موومان ده‌زانیین که گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ده‌ستوریی له‌عێراقدا بابه‌تی په‌کخستنی په‌رله‌مان بوو له‌لایه‌ن سه‌درییه‌کانه‌وه به‌و ژماره کورسیه‌ی که هه‌یانبوو، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان و خۆیشی گۆڕه‌پانه‌که‌ی جێهێشتووه، ئه‌مه ئه‌و ڕووداوه‌یه که ئێمه ده‌یبینیین. "
ئەو چاودێرە سیاسییە زیاتر وتی" به‌شی دووه‌می, بریتییه له‌وه‌ی پرسیارێک هه‌یه ئایا سه‌در به‌ته‌واوه‌تی ماڵئاوایی له ژیانی سیاسی کردووه وه‌کو باسیده‌کرد؟ یاخود له‌ڕاستیدا ئه‌مه جۆرێکه له ته‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بۆ ڕکابه‌ره‌کانی بۆئه‌وه‌ی بیانخاته ناو چاڵێکی گه‌وره و ده‌رگا بکرێته‌وه له سیناریۆی زۆر مه‌ترسیدار له‌عێراقدا؟ واته له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه و له‌ڕووی یاساییه‌وه عێراق کێشه‌ی نه‌ماوه، به‌ڵام له ڕووی سیاسیه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه که سه‌در دابنیشێت به‌تایبه‌ت پێشبینی ڕووداوێک ده‌کرا که پێده‌چێت وانه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باسی ئه‌وه ده‌کرا سه‌در له‌ئێستادا ئه‌وه‌نده‌ی چاوی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مه‌رجه‌عه واته وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی بچێته شوێنی مه‌رجه‌عیه‌تێکی باڵا، خۆی ته‌رخان بکات بۆ ئه‌وه، به‌تایبه‌تی ئێستا زۆر گفتوگۆ هه‌یه له‌سه‌ر شوێنگره‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی باڵای مه‌رجه‌عه‌کانی شیعه له عێراق به‌ڕێز سیستانی وه‌کو ده‌زانرێت له ته‌مه‌نێکی یه‌کجار گه‌وره‌دایه، یه‌کێک له‌وانه‌ی که خۆی ئاماده ده‌کات ئه‌و بۆشاییه پڕبکاته‌وه موقته‌دا سه‌دره، به‌ڵام ئێستا ده‌رکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌در ئه‌م تموحهشی هه‌بێت ده‌ستبه‌رداری تموحه سیاسیه‌که‌ی نه‌بووه. "
" 15ی مانگ یه‌که‌م هه‌نگاوی کرداری موقته‌دا سه‌دره وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنێکی میللی "
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی سەدر بۆ خۆپیشاندانەکەی 15ی مانگ، هاوڕێ تۆفیق وتی" ئه‌وه‌ی سەدر به‌ته‌مایه، له 15ی مانگ بۆ یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدکردن و له‌سێداره‌دانی باوک و براکانی که کاتی خۆی له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حسێن به‌رامبه‌ریان کراوه، یادێکی گه‌وره له‌شاری سه‌در له‌به‌غداد ڕێکبخات و لیژنه‌ی پێکهێناوه که له‌هه‌موو پارێزگاکانی عێراقه‌وه خه‌ڵک بڕۆن و به‌شداری بکه‌ن، چاودێران پێیانوایه 15ی مانگ ته‌نها یادکردنه‌وه‌ی ڕۆحی باوک و براکانی نییه، به‌ڵکو 15ی مانگ یه‌که‌م هه‌نگاوی کرداری موقته‌دا سه‌دره وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنێکی میللی، موقته‌دا سه‌در ئۆپۆزیسیۆنی په‌رله‌مانی قبوڵ نه‌کرد و له‌په‌رله‌مان کشایه‌وه، ئێستا هێواش هێواش ده‌بێت به ئۆپۆزیسیۆنێکی میللی جیاوازی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی میللی ئه‌وه‌یه ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له سیسته‌می دیموکراسیدا له‌په‌رله‌مانن و کورسی هه‌یه به‌شداری حکومه‌ت ناکات، به‌ڵام سه‌در له‌وانه‌یه که خۆی له‌حکومه‌تدا به‌شداریکردووه و چاک ده‌زانێت له‌عێراقدا سیسته‌می په‌رله‌مانی ئه‌وه‌نده نه‌چه‌سپاوه بتوانێت به به هێزی ڕۆڵ ببینێت هه‌ربۆیه ده‌بینرێت ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا ده‌چێته ئۆپۆزیسیۆنه‌وه چانسی ئه‌وه‌ی بۆ نابێت که جارێکی تر هه‌ڵبستێته‌وه و بێته‌وه ناو گۆڕه‌پانه‌که بۆیه سه‌در هه‌رگیز ئه‌م گره‌وه‌ی نه‌کردووه، به‌ڵکو گره‌وه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که خۆپیشاندان بکات. "
" ئه‌وه‌ی ده‌یبینین پیشاندانی هێزی سه‌دره بۆ لایه‌نه‌کانی و ترساندنیانه"
دەربارەی ئەوەی ئایا خۆپیشاندانەکەی پانزەی مانگ، خۆپیشاندانێکی ئاسایی ده‌بێت به‌ڕای تۆ؟
لە وەڵامدا ئەو چاودێرە سیاسییە(هاوڕێ تۆفیق) دەڵێت" ئه‌مه زانراو نییه، چونکه ئامانجه‌که‌ی وه‌کو ڕایگه‌یاندووه ئامانجێکی سیاسی نییه و ئامانجی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌یه که له ده‌ستی ڕژێمی سه‌دام حسێن گیانیان به‌خشیووه، به‌ڵام به بڕوای من پیشاندانی هێزه واته زیاتر 15ی مانگ ئه‌وه‌ی ده‌یبینین پیشاندانی هێزی سه‌دره بۆ لایه‌نه‌کانی و ترساندنیانه، په‌یامێکه پێشبینی ناکه‌م له 15ی مانگدا ڕووداوێکی ڕووبه‌ڕوو له‌نێوان ئه‌و جه‌ماوه‌ره و لایه‌نه‌کانی تردا ڕووبدات، چونکه وه‌کو باسمکرد له ناوچه‌ی سه‌دردایه که جاران پێیان ده‌وت شاری شۆڕش له‌به‌غداد له‌وێیه نه‌ک له‌ناو ناوه‌ندی بڕیار واته نه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانه و نه له به‌رده‌م حکومه‌ته له شوێنێکه که ناوچه‌ی ئه‌وانه له‌ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌دوای جه‌ژن سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له‌پێکهێنانی حکومه‌ت و ئه‌و ڕێکاره ده‌ستوریانه وه‌کو خۆی ده‌ڕوات هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومه‌ت یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه سیناریۆکان خراپن له‌دوای جه‌ژن؟
لە وەڵامدا هاوڕێ تۆفیق دەڵێت " ئێستا له ڕووی ده‌ستورییه‌وه به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و 2/3 نه‌ماوه، ئێستا ژماره‌ی کورسیه‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر زیادیکردووه و هاوپهیمانیهتهکهش نه‌ماوه که نێوان پارتی و سونه‌کان و موقته‌دا سه‌در بوو، ئێستا سونه‌کان زۆر ڕازین به‌وه‌ی حکومه‌ت پێکبهێنرێت و به‌شدارن، هەروه‌ها شه‌ڕی ئه‌وه‌یانه که وه‌زاره‌ته‌کانی خۆیان وه‌ربگرن، لایه‌نی دووه‌م که پارتی دیموکرات بوو ئه‌ویش به‌ناڕاسته‌وخۆ ده‌یه‌وێت به‌شداری بکات یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک کۆماری بده‌نێ، که پێموایه سه‌رۆک کۆماری ناده‌نێ ئه‌مه زیاتر کارتێکی فشاره وه‌کو ئاگادارین باره‌گای بارزانی به‌یاننامه‌شی ده‌رکرد به‌ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری مالکی کرد، ڕایگه‌یاند که ئه‌وان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ناوی که‌سدا نییه، ئه‌وه وه‌ڵامێک بوو بۆ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی که ڤیتۆی بارزانی له‌سه‌ر مالکی هه‌یه به‌م به‌یاننامه‌ی باره‌گای بارزانی جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر مالیکیش بێت کێشه‌یان نییه ئه‌مه‌ش به‌ناڕاسته‌وخۆ پشتبه‌ستنه به‌وه‌ی که پارتی دیموکراتیش ده‌یه‌وێت به‌شداری بکات و خه‌ریکی پشک پشکێنهیه که‌واته له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌ماوه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بکرێت و به‌ربه‌ستی 2/3 نه‌ماوه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت ناوی سه‌رۆک وه‌زیرانیش ده‌ده‌ن. "
" ناوهێنانی مالکی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌نگه ده‌رگا بکاته‌وه له‌سه‌ر خوێن ڕشتنی جه‌ماوه‌ریی "
سەبارەت بە کاندید کردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتووی عێراق لە لایەن دەوڵەتی یاساوە، ئەو چاودێرە سیاسییە دەڵێت " یه‌ک گریمانه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌زانین مالکی مێژوویه‌کی توند و دوژمانیهتیهکی گه‌وره له‌نێوان مالکی و سه‌دردا هه‌یه ته‌نانه‌ت له دوژمنایه‌تی سیاسیه‌وه بووه به دوژمنایه‌تی که‌سی له‌کاتی خۆیدا که ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیران بوو به ئاگر و ئاسن له سه‌درییه‌کانی ده‌دا و به‌سه‌دانی لێ کوشتن و به‌هه‌زارانی کرده زیندانه‌وه واته مالکی دوژمنێکی کۆنی سه‌درییه‌کانه ناوهێنانی مالکی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌نگه ده‌رگا بکاته‌وه له‌سه‌ر خوێنڕشتنی جه‌ماوه‌ریی، بێجگه مالکی هه‌رناوێکی تر بێته گۆڕه‌پانه‌که‌وه پێموایه وه‌کو حکومه‌ت و وه‌کو پرۆسه‌که ته‌واو ده‌کرێت ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م حکومه‌ته ئه‌م دامه‌زراوه‌ییه‌ی که پێکهاتووه له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه هه‌تا چه‌ند ده‌رگای ڕه‌شه‌باکه‌ی سه‌در ده‌گرێت له‌داهاتوودا؟ به‌ڵام من پێموایه ئێستا ڕێگاکه ئاسان بووه له ڕووی ده‌ستورییه‌وه هیچ به‌ربه‌ستێک نه‌ماوه. "
دەربارەی ئەوەی ئایا واقیعی سیاسی عێراق ڕێگه به‌مانه ده‌دات؟
هاوڕێ تۆفیق دەڵێت "دوو به‌شه جوڵانه‌وه‌ی سه‌در یان ده‌بێت به پاڵه‌وانێکی گه‌وره له شانۆی سیاسی عێراقی، یان به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه قۆناغێکه له قۆناغه‌کانی ململانێ که تێدا بزوتنه‌وه‌ی سه‌در هه‌رگیزاو هه‌رگیز نابێته‌وه به بزوتنه‌وه‌که‌ی جاران وه‌کو باسمکرد له‌ناو عێراقدا له‌به‌رئه‌وه‌ی دیموکراسی دادپه‌روه‌رانه بوونی نییه هه‌ربۆیه هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداری بێت، چونکه که ده‌بێت به‌ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌و لایه‌نه‌ی که ده‌چێته ده‌سه‌ڵات هه‌موو جومگه‌کان و ئابوری وڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت، ئۆپۆزیسیۆن دهپیشێتهوه و به‌ته‌واوه‌تی وێران ده‌بێت و توانای هه‌ڵستانه‌وه‌ی نامێنێت، ئه‌وان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست ڕکابه‌ره‌کانی سه‌در زۆر به‌باشی سه‌رقاڵی ئه‌وه ده‌بن که سه‌رچاوه ئابورییه‌کانی سه‌در لاواز بکه‌ن و پێگه‌کانی لاواز بکه‌ن ته‌نانه‌ت به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش ڕووبدات وه‌کو ده‌زانرێت له‌عێراق و له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بارودۆخێک دروستبووه که کوشتن و خوێنڕشتن و ئه‌وانه هیچ پیرۆزیه‌کی نه‌ماوه و به‌داخه‌وه بووه به‌شتێکی زۆر ئاسایی، بۆیه ئه‌وه‌ی که من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه پرۆسه‌که له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی ئایا سه‌در په‌رچه‌کرداره‌کانی چۆن ده‌بێت؟ هه‌تا ئێستا په‌رچه‌کرداره‌کانی زۆر تونده،سه‌در خۆی دانابوو بێده‌نگ بێت، به‌ڵام ده‌بینرێت ئێستا شته‌کان زۆر زۆر به‌هێز بوون، پێموایه له‌ڕۆژی ناولێنانی سه‌رۆک وه‌زیراندا هه‌ڵوێستی سه‌در به‌فه‌رمی ده‌بینین ئه‌مانه هه‌مووی پیشاندانی هێزه. "
"لە 15 ی مانگەوە ئیتر دوو پایتەختمان دەبێت "
بە بروای هاوڕێ تۆفیق "15ی مانگ ڕۆژی ماراسۆنێکی جه‌ماوه‌ری سه‌دره و ئه‌و ڕۆژه‌یه که سه‌در هه‌موو هه‌وادارانی له‌عێراق کۆده‌کاته‌وه. "
هاوڕێ دەشڵێت " ئیتر دوو پایته‌ختمان ده‌بێت، له دوای 15ی مانگه‌وه پایته‌ختێکی ده‌ستوری که ناوی بەغدادە و پایته‌ختێکی سیاسیش که ناوی شاری سه‌دره له‌ناو به‌غداد واته دوو پایته‌ختمان هه‌یه، پایته‌ختێکی هه‌ژارنشینی پلیشاوه به‌ناوی شاری سه‌در، هه‌روه‌ها پایته‌ختێکی دهستوریشمان هه‌یه که ناوی به‌غدادی پایته‌خته له‌ناوچه‌ی سه‌وز حوکم ده‌کرێت، من پێموایه ئامانجه‌که ئه‌وه نییه جگه له‌م په‌یامه په‌یامێکی تر بگه‌یه‌نێت به‌ڵکو پیشاندانی هێزه . "
Your browser doesn’t support HTML5